لە هەولێر هاوكاری زیاتر لە دوو هەزار خێزانی ئاوارەی مووسڵ دەكرێ

:: PM:03:34:18/10/2016 ‌

دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە شاری هەولێر، خۆراكی وشكیان پێشكەشی دوو هەزار و 500 خێزانی ئاوارەی مووسڵ و ئەنبار و سەڵاحەدین كرد.

لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانەی كارەكانیان، هەستاون بە پێدانی 2500 پارسێلی خۆراك كە پێكهاتبوو لە (برنج، ساوار، زەیت، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەكر، فاسۆڵیا، چا، رشتە، شیر، نۆك) بەسەر 2500 خێزانی ئاوارەی مووسڵی دانیشتووی بنەسڵاوە و دارەتوو و قەڵاتی نوێ‌.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە هیران ستی لە شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی كوێت، بە ئامادەبوونی مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و د. محەمەد ئەلكندری كونسوڵی كوێت لە هەرێمی كوردستان، خۆراكی وشكیان پێشكەشی 2500 خێزانی ئاوارەی مووسڵ و ئەنبار و سەڵاحەدین كرد.

رۆژی 18/10/2016 لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستیەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە لە شاری هیران ستی لە هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی كوێت، بە ئامادەبوونی مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و د. محەمەد ئەلكندری كونسوڵی كوێت لە هەرێمی كوردستان، دوو هەزار 500 پارسێلی خۆراك كە پێكهاتبوو لە (برنج، ساوار، زەیت، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەكر، فاسۆڵیا، چا، رشتە، شیر، نۆك) دابەشی سەر دوو هەزار و 500 خێزانی ئاوارەی مووسڵی دانیشتووی بنەسڵاوە و دارەتوو و قەڵاتی نوێ‌ كرد.

لەوبارەیەوە جێگری سەرۆكی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی رای گەیاند: ئەمڕۆ دەزگەی خێرخوازیی بارزانی هاوكاری بەسەر دوو هەزار و 500 خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی نێو شاری هەولێر دابەش كرد. ئەو ئاوارانەی هاوكارییەكانیان بەسەردا دابەش كراوە، ئاوارەی خەڵكی مووسڵ، سەڵاحەدین، ئەنبارن و لەگەڵ ژمارەیەكی تری خەڵك كە هەژارن و هاوكارییەكە دەیانگرێتەوە. لەچەند رۆژی رابردوو دەزگەی خێرخوازیی بارزانی هاوكاری بەسەر سێ هەزار خێزانی ئاوارە دابەش كردووە كە هەمەجۆرن، بەپێی توانا بەردەوام دەبن.


وشە - موحسین شابان