له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی دهۆك كه له 2015 له ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجام درابوو ئه‌نه‌كه‌سە و ته‌ڤده‌م گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی كورد له سووریا رای ده‌گه‌یه‌نێت، تێڕوانینی سیاسیی هه‌ردوولا بووه به یه‌ك.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی حوزه‌یران، جه‌دعان عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كورد-سووریا به "وشه"ی راگه‌یاند، گفتوگۆكانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م له شێوه‌ی قسه‌كردن چووه‌ته ده‌ره‌وه، گه‌یشتوون به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش.
لێك تێگه‌یشتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی دهۆك بووه و خاڵه‌كانی تریش ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
ئه‌وه له كاتێكدایه له ماوه‌ی رابردوو ته‌ڤده‌م و ئه‌نه‌كه‌سه چه‌ندان دانیشتن و گفتوگۆیان ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له رۆژئاوای كوردستان به ئاسایی بتوانێ كاری سیاسی بكات، چونكه ته‌ڤده‌م له ماوه‌ی رابردوو رێی نه‌ده‌دا ئه‌نه‌كه‌سه كاری سیاسی بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه روونی كرده‌وه، له دوای ئه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ كه ئه‌نجام دراوه، یه‌كێك له خاڵه‌كانی له‌سه‌ری رێككه‌وتن ئه‌وه‌یه، تێڕوانینی سیاسیی هه‌ردوولا بووه یه‌ك تێڕوانین. لێك تێگه‌یشتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی دهۆك بووه و خاڵه‌كانی تریش ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه سه‌ره‌تای 2014دا، به ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و محێدین شێخ ئالی، هه‌ردوولای ناكۆك له دهۆك رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد، بڕیاریان دا پابه‌ندی رێككه‌وتنی دهۆك بن، به‌ڵام هیچیان نه‌چوونه ژێرباری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌وه.