بەوێنە.. بە ئاڵای كوردستان تەرمی شەهیدێكی پێشمەرگە ڕەوانی باكوری كوردستان كرایەوە

:: PM:03:35:18/10/2016 ‌

ئەمڕۆ سێشەم لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تەرمی شەهیدێكی پێشمەرگەی كوردستان بەناوی نەقیب بەرخودان، رەوانەی باكوری كوردستان كرا.

یوسف نێروەیی نوێنەری لقی یەكی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری خازر سەركەوتنی قارەمانانەیان تۆمار كرد لە گرتنەوەی چەندان گوند و سنوورێكی فراوان، بەڵام بەداخەوە چەند شەهید و بریندارێكیش هەبوون. یەكێك لەو شەهیدانە پێشمەرگەیەكی باكوری كوردستان بوو كە لە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری خازر دەجەنگا.

ئەو گوتی ئەو پێشمەرگە شەهیدە رۆڵێكی قارەمانانەی بەرامبەر چەكدارانی داعش نواند، بەڵام بەداخەوە دواتر لە رێگەی تەقینەوەیەكی خوكوژی لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەكی تر شەهید بوون و ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكی شكۆدا تەرمەكەی لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بۆ باكوری كوردستان رەوانە كرا.

وشە/نەوزاد هلۆری
















وشە - سلێمان تاشان