حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستنان هانگاوه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی چڕتر كردووه‌ته‌وه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو حكوومه‌ت چه‌ند به‌ر به‌رستێكى له‌به‌رده‌م چاكسازی هه‌ڵگرت.
حکوومەت هەنگاو بە هەنگاو ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی حوزه‌یران، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاو بە هەنگاو ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كراون له‌سه‌ر یاسایی چاكسازی كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستی تێپه‌ڕاندووه به تایبه‌ت له به‌شی چواره‌می یاسای چاكسازی. ئه‌وه‌یش تایه‌ت بووه به پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی و ئاسایش.
ڕوونی كرده‌وه، بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته‌یش دوێنێ وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ یەکەکانی حەفتا و هەشتا و باسکردن لە یەکخستنی یەکەی ژمێریاری ئەو دوو هێزە كۆبوویه‌وه، ئه‌مه‌یش هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی ئەو دوو هێزە لە چوارچێوەی هەیکەلی وەزارەتەکە.
پرسی ده‌رماڵه یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی ترسێكی زۆری دروست كردووه لای مووچه خۆران بۆیه لیزا كاكه‌یی گوتی، پرسی دەرماڵەکان سەرجەم وەزارت و دەستەکان ئاگادار کراونەتەوە بەوەی کە ئه‌و دەرماڵانەی بە ناشایستە خەرجکراون دەستیشان بکرێن و لەپێناو بەرجەستەکردنی دادپەروەری لە خەرجکردنی دەرماڵەدا ببڕدرێن.
"لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی کابینەی نۆیه‌م، لەژێر ڕۆشنایی ستراتیجی تاییەتی کەمکردنەوەی خەرجییەکان، نەهێشتنی جیاوازی زۆر لە مووچە، یەکێکە لەو بابەتانەی کە زۆر بە وردی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە کاری لەسەر دەکرێت، بڕیاردراوە لە مانگی ته‌مووزی ئەمساڵەوە سەرجەم پلە تایبەت و باڵاکان نیوەی کەمتری مووچەکانیان پێ بدرێت." لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان واى گوت.
كابینه‌ی نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی بڕیاری دا چاكسازى له ته‌واوى حكوومه‌تدا بكات، هه‌ر بۆیه‌ش چاكسازی ڕیشه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، سه‌رۆكی حكوومه‌تیش له گوتارێكی پێشی جه‌ژن ڕای گه‌یاند، چاكسازی خواستی هاووڵاتییانه بۆیه منیش له به‌ره‌ی هاووڵاتییان ده‌بم.