كه‌سێك له ناو بازاڕی یه‌كێك له شاره‌دێكانی پارێزگای سلێمانی له‌پێش چاوی خه‌ڵكید به‌ر گوله ده‌درێ و ده‌كوژرێ.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م، له شاره‌دێی سه‌ید سادق، لەئەنجامی شەڕی نێوان ژمارەیەك هاووڵاتی لەناو بازاڕی شاره‌دێكه، كەسێك بەناوی "ل.ب.ع" بەر گولـە ده‌درێ و به‌په‌له ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی، فریای چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كه نه‌كه‌وتن و گیانی لەدەست دا.
سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئه‌و ڕووداوه، له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه: لەلایەن پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە و فەرمانی گرتن بۆ تەقەكەرەكان دەرچووە.