دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی مووچه ده‌ركرد، به‌شێكی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و په‌رله‌مانی یه‌كێتی، دژی بڕیارەکان دەوەستنەوە، په‌رله‌مانتارێكیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شینه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات بۆ هاووڵاتییان نییه و بۆ ههریسهكهی خۆیانه.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له باره‌ی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ دۆخی دارایی هەرێم ئه‌نجام دا، تێیدا بڕیاری بڕینی %21 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران درا و ئه‌وانه‌شی مووچه‌یان له 300 هه‌زار كه‌متره ده‌ستكاریی ناكرێت، مووچه‌ی پله‌باڵاكانی به %50 كه‌م كردووه، ئه‌و بڕیارانه‌ش ته‌نیا تایبه‌ته بۆ مانگی شوبات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی حوزه‌یران، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و شینه‌ی به‌شێكی یه‌كێتی ده‌یكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان نییه، به‌ڵكو بۆ ههریسهكهی خۆیانه، چونکە به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییەوە.
ئه‌وانه‌ی په‌رله‌مان و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی عورفی حزبایه‌تی و سیاسه‌تیشیان تێكداوه
به‌شێكی یه‌كێتی له دوای ئه‌م بڕیارانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان دژی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانن و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، بڕیارە هه‌ڵوێستی رژدیان هەبێت.
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ركی گوتی، كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران قوباد تاڵه‌بانی كه جێگر ی سه‌رۆك وه‌زیرانه، له‌گه‌ڵ ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نووسیویانه كه هه‌ردووكیان یه‌كێتین، بۆیه ئه‌وانه‌ی په‌رله‌مان و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، عورفی حزبایه‌تی و سیاسه‌تیشیان تێكداوه.
"زۆر باشتره خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، ده‌وڵه‌تداری بكه‌ن یان به‌یه‌كجاری ببنه ئۆپۆزسیۆن، نه‌ك وه‌ك شه‌مشه‌مه‌كوێره كه شه‌و هات بێنه ده‌نگ و له ئۆپۆزسیۆن خراپتر به حكوومه‌ت بڵێن". هه‌ركی وا ده‌ڵێت.
به‌شێكی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كاتی هه‌وڵدانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ چاكسازی، دێنه قسه و به‌ربه‌ست دروست ده‌كه‌ن و هاووڵاتییان چه‌واشه ده‌كه‌ن.