هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وای كردووه وڵاتانی دنیا له‌سه‌ر بێنه ده‌نگ، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ریه‌تی بۆ پاراستنی سنووره‌كان و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی جێبه‌جێی ناكات. تا ئێسته كۆی ئه‌و هێرشانه‌ی كراون عێراق ته‌نیا له ڕێی به‌یاننامه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رده‌بڕێ.
عێراق ناتوانێت سكاڵا له دژی توركیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تۆمار بكات؟
عێراق به‌پێى ده‌ستوور به وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى داده‌نرێ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌توانێت چه‌ندان رێكار بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی بپارێزێت. به‌گوێره‌ى قسه‌ى چاودێران لانى كه‌م ده‌توانێت سكاڵا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر توركیا تۆمار بكات.
پێویسته ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بێت، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خۆی نییه‌تی
هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب مامۆستای یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ "وشه" گوتی، عێراق نایه‌وێت له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا دژى توركیا تۆمار بكات، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق وا ده‌كات به‌رانبه‌ر په‌لاماره‌كانى توركیا بێده‌نگ بێت.
روونیشى كرده‌وه كه بارودۆخی هه‌رێماییه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نییه، بۆیه پێویسته ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بێت، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خۆی نییه‌تی.
عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر په‌كه‌كه تێك بدات
چى له‌به‌رده‌م عێراق بۆ تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر توركیا ڕێگره؟
سه‌نگه‌ر قادر مامۆستای زانكۆ بۆ "وشه" ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا ڕێ نادات عێراق سكاڵا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى تۆمار بكات، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له عێراق گه‌وره‌تره، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی عێراقی به‌ده‌سته ئه‌مه‌ریكایه.
هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب ده‌ڵێت، عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر په‌كه‌كه تێك بدات، پێویستی به‌وه نییه كار بگاته سكاڵا و پێكهێنانی لیژنه.
سه‌ردانی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ دهۆك و شوێنی بۆردمانه‌كانی توركیا بۆ چییه؟
سه‌نگه‌ر قادر ده‌ڵێت" حكوومه‌ت لیژنه‌یه‌كی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی گشیی پاسه‌وانى سنوور ناردووه‌ته‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی توركیا ئۆراسیۆنی لێ ئه‌نجام داوه، تا ئه‌و گوشاره‌ی له‌سه‌ریه‌تی له‌لایه‌ن شیعه‌كان دابمركێته‌وه.
رێككه‌وتنه‌كانی توركیا و عێراق خاكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ته‌وه قوربانی!
سه‌نگه‌ر قادر مامۆستای زانكۆ هه‌ندێك زانیاری له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كان ده‌دركێنێت و ده‌ڵێ، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له 1926 له نێوان و حكوومه‌تی پاشای عێراق و حكوومه‌تی ئه‌و كاتی توركیا هه‌بووه، له خاڵێكی رێككه‌وتنه‌كه هاتووه، توركیا كه ویلایه‌تی مووسڵ ده‌خاته سه‌ر نه‌خشه‌ی عێراق، مه‌رجی توركیا ئه‌وه بوو هه‌ركاتێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا ده‌كه‌وێته‌وه مه‌ترسی له‌و ناوچانه، ئه‌وا توركیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌پارێزێت.
" توركیا و عێراق له 1967 رێككه‌وتنێكی تریان هه‌یه، له‌وێ هه‌ردوو وڵات بۆیان هه‌یه مه‌ترسییه‌كان له خۆیان دوور بخه‌نه‌وه كه مه‌به‌ستیان بووه شۆڕشه‌كانی كورد له ناوببه‌ن، له‌گه‌ڵ دوا رێككه‌وتنیان له 1984 كه توركیا ده‌توانێت 30-40 كیلۆمه‌تر بێته ناو عێراق" ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ واى گوت.
عێراق ده‌توانێت په‌كه‌كه له دژی توركیا به‌كاربهێنێت؟
سه‌نگه‌ر قادر ئه‌وه ده‌خاته‌وه، هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی عێراق رژد نییه، له كاتێكدا حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت په‌كه‌كه به‌كار بهێنێت له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له دژی توركیا به تایبه‌ت له پرسی به‌نداوه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر توركیا به‌نداوی "گاپ" ته‌واو بكات كه تا ئێسته په‌كه‌كه رای گرتووه، ئه‌وا توركیا له %70 ئاوی شیرین بۆ عێراق گلده‌داته‌وه، عێراق تووشی كێشه‌ی ئاو ده‌بێت، ئه‌وه سوودێكی په‌كه‌كه، كه عێراق ده‌توانێت لێی وه‌رگرێت له دژی توركیا.