به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سووری ده‌بێ و له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌مڕۆ باران ده‌بارێ له سه‌نته‌ری پارێزگاش ئه‌گه‌ری نمه بارانێكی كه‌م هه‌یه، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان بارانێكی مام ناوه‌ند ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان بارانێكی مام ناوه‌ند ده‌بێ، له كه‌ركووك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش پێنج پله‌ی سیلیزی ده‌بێ، تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه سنووریییه‌كان ببارێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا و له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له زۆربه‌ی ناوچه‌كان. ئه‌گه‌ری نمه بارانێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ و ئه‌گه‌ری نمه‌بارانێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه و له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله و نزمترین پله‌ش چوار پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.