سبه‌ی هه‌ینى له دوو كاتى جیاوازدا سه‌عات 11ى سه‌رله‌به‌یانی و سه‌عات حه‌وتى ئێواره، هونه‌رمه‌ندانى كورد و بیانى به‌رهه‌مێكى نوێی شانۆیی له ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كه‌ن به‌چه‌ند زمانێكى جیاواز.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌كته‌رى ناسراوى كورد و به‌شداربووى ئه‌و به‌رهه‌مه شانۆییه بورهان قه‌ره‌داغى به"وشه"ى راگه‌یاند: "یاده‌وه‌رى ئه‌دوێ" ناوى نوێترین به‌رهه‌مى شانۆییه كه به‌شدارم تێیدا وه‌ك ئه‌كته‌ر، سبه‌ی هه‌ینى نمایشى ده‌كه‌ین له ئه‌ڵمانیا، ئه‌و شانۆییه له نووسین و ده‌رهێنانى كامه‌ران بزۆرگى و له نواندنى من و هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران ئیزابێل زێفێغت و میكائیل ئومێدى و ئاره‌زوو زێرین و نه‌جم خه‌له‌ف و محه‌مه‌د حوسێنه، ئه‌و شانۆییه جۆرێك له مێڵتى كولتوورى دروست ده‌كات، چونكه به‌چه‌ند زمانێكى جیاوازى وه‌ك زمانه‌كانى ئه‌ڵمانى و كوردى و عه‌ره‌بی و فارسى و توركى نمایش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و به‌رهه‌مه چیرۆكى ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گێڕێته‌وه كه وڵاتى خیان جێ هێشتووه و ڕوویان له ئه‌ڵمانیا كردووه، به‌هۆى جه‌نگ و نه‌بوونى ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتى دیكتاتۆرى و نه‌بوونى ئازادی، ژیانیان له مه‌ترسیدا بووه .
قه‌ره‌داغی ئاماژه‌ی دا، ئه‌و به‌رهه‌مه گرنگییه‌كى زۆرى پێ دراوه و ڕێكلامێكى زۆرباشى بۆ كراوه له شارى هانۆڤه‌ر، به‌تایبه‌تى له‌ناو ترام و شه‌مه‌نده‌فه‌رى گواستنه‌ى تایبه‌ت به‌دانیشتوان، رێكلامه‌كه‌ى هه‌م به‌شێوه‌ى ڤیدیۆیی له‌سه‌ر شاشه و سكرینه‌كان ده‌بینرێت هه‌م له ڕێگه‌ى ڕادیۆكانى ئه‌و شاره، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌پێناو تێكه‌ڵاوبوونى كولتووریدایه، بۆیه هاتن بێ به‌رامبه‌ر و بۆ هه‌مووانه.
شاخه‌وان شێخانى