له ئه‌مڕۆدا سیاسه‌ت بووه به به‌شێك له ژیان و له رۆشنبیریمان، له باس و خواسی رۆژانه‌ماندا بمانه‌وێت یاخۆ نه‌مانه‌وێت، حه‌ز بكه‌ین یا حه‌ز نه‌كه‌ین، سیاسه‌ت چووه‌ته هه‌موو ماڵێكه‌وه، به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی ئازادی و دیموكراتی و مافه‌كانی مرۆڤ بوونیان نه‌چووه‌ته ناو بنه‌مای یاسایی جێگیره‌وه.
ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كی باوی سیاسه‌ت بخه‌ینه ڕوو به‌وه‌ی "ئه‌وا سیاسه‌ت هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ژیانه"، بۆ نموونه سیاسییه‌ك ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، به باوه‌ڕی من و تێڕوانینم بۆ سیاسه‌ت، ئه‌و بواره ته‌نیا تایبه‌ت نییه به مرۆڤ، به‌ڵكو له ناو زیندهوهرهكانیشدا سیاسه‌ت بوونی هه‌یه، بۆ نموونه مێرووله‌كان كاتێك له زستاندا خواردنه‌كانیان له‌ناو چاڵه‌كان هه‌ڵده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له باران و لافاو بیانپارێزن و له هاویندا خواردنه‌كه دێننه ده‌ره‌وه، جۆرێكی سیاسه‌ته، چونكه سیاسه‌ت هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ژیانه وه‌ك ئاماژه‌مان پێ كرد.
به‌هه‌رحاڵ ئێمه لێره‌دا ناچینه قووڵایی چه‌مكی سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌ت، ئه‌وه‌ی به لامانه‌وه گرنگه وه‌ستانه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و منداڵ. تێوه‌گلانی منداڵ له‌و دنیا پاك و پێزیستی گهشهكردنهیدا، به داخه‌وه كه له كوردستان زۆر هه‌ستی پێ ده‌كرێ، نه‌ك گونجاو نییه، بگره تاوانیشه، چونكه منداڵی قۆناغه و ته‌مه‌نێكی هه‌ستیاره و پێویسته رێگه‌ی بۆ خۆش بكرێ له دنیای شته بچووكه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا به ئاسووده‌یی بژی و بیر بكاته‌وه، چونكه به‌هیچ هۆیه‌ك و له هیچ یاسایه‌كی گه‌ردووندا نییه و ناكرێت منداڵ تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت و درۆی سیاسییه‌كان بكه‌ین.
ئه‌فلاتوون بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفی ناوداری یۆنانی كاتێك له كۆماره‌كه‌یدا وێنای ژیانێكی خه‌یاڵیمان بۆ ده‌كێشێت، باس له‌وه ده‌كات كه ده‌بێت دانایان یاخۆ فه‌یله‌سووفان فه‌رمانڕه‌وا بن و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌مه‌كه‌دا بن. بۆیه ده‌ڵێ، ده‌بێت بازرگان و كۆی چینه‌كانی تر بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌یله‌سووفان، چونكه فه‌یله‌سووفان به دانایی خۆیان ده‌توانن وڵات به باشی ئاراسته بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر بێت و سیاسییه‌كانمان دانا بن، ئه‌وا پێویست ناكات هه‌موو كۆمه‌ڵگه قسه له سیاسه‌ت بكات و باسی سیاسه‌ت بكات، سیاسه‌ت ده‌بێت كاری سیاسییه‌كان بێت و چینه‌كانی تریش وه‌ك بازرگان و هاووڵاتییان و پیشه‌وه‌ر و داهێنه‌ران هه‌ریه‌كه و كاری خۆیان بكه‌ن و بژین. بۆیه ئه‌گه‌ر سیاسییه‌كان دانا بن، ئه‌وا به ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و ئاراسته‌كردنی وڵات، ده‌توانن جیهانێكی باشتر بۆ منداڵ به تێكڕایی و چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م ره‌وشه‌ی له كوردستان دروست بووه، هه‌موو كه‌س باس له سیاسه‌ت ده‌كات و ته‌نانه‌ت منداڵیش بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پیاهه‌ڵدان و پیرۆزكردنی ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی حزب به‌كار دێنن، ئه‌وه‌ش به تێپه‌ڕبوونی كات كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی منداڵ دروست ده‌كات.
ناكرێت منداڵ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ئایدۆلۆجیا و بۆچوونی باوك و دایك په‌روه‌رده بكرێ و گۆش بكرێ، به‌ڵكو وا باشتره منداڵ بواری ئه‌وه‌ی بدرێتێ به تێپه‌ڕبوونی كات، خۆی بۆچوونی سیاسی و ته‌نانه‌ت بیری ئاینی هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروسته و له وڵاتانی رۆژئاوا پێڕه‌و ده‌كرێت و سه‌ركه‌وتووه بووه به دروستكردنی كه‌سایه‌تیی به‌هێز، به‌ڵام به‌داخه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێشتا كۆمه‌ڵگه و خێزان ئه‌و هۆشیارییه‌یان بۆ دروست نه‌بووه.
له ئه‌مڕۆدا ته‌له‌ڤزیۆن وه‌ك گرنگترین و بڵاوترین هۆی راگه‌یاندن، له هه‌موو ماڵێكدا هه‌یه و به‌بێ ره‌چاوكردنی هیچ پێوه‌رێك منداڵ رۆژانه هه‌واڵی شه‌ڕ و ئاژاوه و كوشتن و بڕین و توندوتیژی و خۆپیشاندان و كاره‌ساته جه‌رگبڕه‌كان ده‌بینن، له كاتێكدا گوێگرتن و سه‌یركردنی ئه‌و هه‌واڵ و رووداوانه له‌لایه‌ن منداڵه‌وه، كاریگه‌ریی و ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنییان له‌سه‌ر ژیان و ره‌فتاره‌كانی ئه‌مڕۆ و داهاتوویان ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له هه‌رێمی كوردستاندا و به تایبه‌ت له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌لبژاردن و خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێم، كه‌سایه‌تی و دڵپاكی منداڵ دێته قۆستنه‌وه و وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی و حزبی و لایه‌نگری بیرێكی دیاریكراو و دروشمهگهلی گه‌وره به‌كار ده‌هێنرێن، ئه‌وه‌ش له پێناو مه‌رامی پیسی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات.
زۆر جار له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا، گه‌وره‌كان به‌رد ده‌ده‌ن به منداڵان بۆ به‌ردبارانكردنی هێزه ته‌ناهییه‌كان و ئاگریان ده‌ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاگر له باره‌گاكانی حزبه‌كانی نه‌یاریان به‌رده‌ن و تۆوی ژه‌هری رق و كینه‌یان تێدا ده‌چێنن، ئه‌وانه‌ش سه‌رله‌به‌ری كاریگه‌ری نه‌رێنی خراپن و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر منداڵ دروست ده‌كات. ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ڵێی له خۆپیشاندان و ململانێ سیاسییه‌كانی حزبه‌كانی هه‌رێمدا منداڵ به‌كار ناهێنرێت، من لێت ده‌پرسم بۆچی قوربانییان به شه‌هید و بریندارانه‌وه دوای رووداوه‌كان، ژماره‌یه‌كیان منداڵن؟.
بێریڤان مه‌حموود