له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ی باسكردن له به‌ستنی كۆنگره له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی خۆنوێكردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، گفتوگۆی سیاسه‌تێكی نوێ یاخۆ پارتێكی نوێ بۆ ده‌ڤه‌ری سه‌وز ده‌كرێت هاتووه‌ته ئاراوه. ئه‌م راستییه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به روونی دیار بوو.
راستییه‌كی تاڵه كاتێك باس له‌وه ده‌كه‌م شارێكی وه‌ك سلێمانی كه به پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان و شاره زیندووه‌كه‌ی هه‌رێم ناسراوه، ئێسته له گێژاوی سیاسی و خزمه‌تگوزاری و مۆدێلی پارتایه‌تیدا نوقم بووه، بۆیه پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ده‌ڤه‌ری سه‌وز چی پێویسته؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كه‌سایه‌تیی رۆشنبیر و سیاسیی به ئه‌زموونه و راگه‌یاندنی فراوان، هاوكات جۆره‌ها پارت و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی، هێشتایش گۆڕه‌پانی سیاسیی ده‌ڤه‌ری سه‌وز نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌ن تێڕوانینێكی گشتگیر بۆ هه‌رێمی كوردستان، هێشتا له بازنه‌ی شارچیه‌تی و ناوچه‌گه‌رایی خۆی ده‌رباز نه‌كردووه، بگره ئه‌م چه‌مكه كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و ره‌وته سیاسییانه‌وه هه‌یه كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دان، له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ل پارته‌كانی تری كوردستان و پێوه‌ندی به‌غدا و وڵاتانی ناوچه‌كه، بۆ نموونه: هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق به ئامانجی لێدانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی لایه‌نێك، دۆسیه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كارتی گوشار به‌كار دێنن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن راستییه‌كان له خه‌ڵكی كوردستان بشێوێنن.
له زۆنی سه‌وز هێشتا سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیی یه‌كتر دێته داڕشتن و مانه‌وه‌ی خۆیان به لێدان له به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌كانی تر له گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌بیننه‌وه، له زۆنی سه‌وز پارتایه‌تی و سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی (ته‌ناهی و پاره و ئیداری)یه) نه‌ك خزمه‌تگوزاری، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین سه‌ره‌ڕای بوونی بودجه‌ی دیاركراو بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره، به‌ڵام خزمه‌تگوزاری به‌و شێوه‌یه پێش نه‌كه‌و‌توه كه له ئاست خه‌ڵكی شاره‌كه بێت، كه‌چی حزب و جووڵانه‌وه و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی زیادی كردووه.
ئه‌گه‌ر له زۆنی سه‌وز، بوونی چه‌ند پارت و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی واتای پێشكه‌وتنی زه‌وینه‌ی دیموكراتی زیاتر بێت، به‌ڵام بوونی ئه‌م هه‌موو پارت و بزووتنه‌وه سیاسییه له‌سه‌ر هه‌مان كولتوور و سیاسه‌ت، بووه‌ته جێی سه‌رلێشیوان، بۆیه داواكاری سه‌ره‌كی سیاسیی و رۆشنبیرانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، پێشخستنی سیاسه‌ت و ستراتیجێكی نوێیه بۆ سنووره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان و فه‌راهه‌مكردنی كێبه‌ركێی لایه‌نه‌كان به خزمه‌تگوزاری زیاتر، نه‌ك شكاندن و تانه‌دان له یه‌كتر و په‌لاماردان به‌هێز.
كه‌واته سلێمانی زیاتر له پارت و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی نوێ، پێویستی به هێڵێكی نوێی فكری و سیاسییه بۆ خزمه‌تكردن و تیپه‌ڕاندنی چه‌مكی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵات و ناوچه‌گه‌ریی و شارچێتی.