دڵشاد به‌رزنجی
هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئێسته له‌سه‌ر ڕێی سه‌ربه‌خۆییدایه، له كاتی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق /ساڵی 2003/ هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی خۆی دا مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق وه‌ڵامی ئه‌رێنی هه‌بێت، به‌ڵام سه‌رانی عێراق مه‌یلێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێكی دوو نه‌ته‌وه‌یی و مافی یه‌كسان بداته هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه.
ساڵی 2014 هیواكان بڕان و نه‌هامه‌تی سه‌ری هه‌ڵدا، سه‌ره‌تا حكوومه‌تی عێراقی به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بودجه‌ی فیدڕاڵی كوردستانی بڕی، پاش ئه‌وه‌ش له ناكاو (داعش) یه‌ك له‌سه‌ر سێی عێراقی داگیر كرد، سوپای عێراق تێكشكا و كوردستان به‌ته‌نیا سه‌نگه‌ره‌كانی پاراست. ئێسته پاش شكستی داعش له مووسڵ، وڵاتانی زلهێز بیرۆكه‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی پێوه‌ندیی نوێی (سوننه، شیعه و كورده‌كان) دێننه ئاراوه، بۆیه ده‌ڵێن ئێسته كاتێكی گونجاو نییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
به‌ڵام هه‌لومه‌رجی جیهانی و ناوچه‌یی ئێسته گونجاوه بۆ جووڵه‌ی كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه نوێیانه‌ی تیرۆر و به‌هاری عه‌ره‌بی له ناوچه‌كه و نه‌خشه نوێیه‌كانی وڵاتانی زلهێز، بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دوای 2011 زه‌وینه‌ی ئاوابوونی ده‌وڵه‌تی نوێ له دروستبووندان كه باشووری كوردستان به‌هێزترین پاڵێوراویانه، ئێسته شتێك نه‌ماوه به‌ناوی ده‌وڵه‌تی (سووریا یان عێراق) هه‌ریه‌كه‌یان بۆ چه‌ندان ده‌وڵه‌تی بچووك دابه‌ش بوون، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه توركیا و ئێرانه، ئه‌مانیش گلاونه‌ته ململانێی توندی (مه‌زه‌وی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی) كه ناتوانن هاوئاهه‌نگ بن وه‌ك پێشوو له دژی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
خاڵێكی تر به‌هێزبوونی پێوه‌ندی (دیپلۆماسی، سیاسی و ئابووری) هه‌رێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی زلهێز به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می جه‌نگی داعش، كورد متمانه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ دروست بووه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه هێزی دژی تیرۆره. ئه‌وانه‌ی كاته‌كه به گونجاو نازانن، ده‌بێ پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ بكرێت كه‌ی به گونجاو ده‌زانن؟ ئه‌وكاته‌ی عێراق و سووریا له جه‌نگ ته‌واو ده‌بن و به‌ر ده‌بنه‌وه گیانی كورد؟ یان شیعه‌كانی عێراق ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌نه دیاری بۆمان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆخی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی هه‌رێم به ناگونجاو ده‌بینن بۆ ڕیفراندۆم، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه به شێوه‌یه‌كی لۆجیكی بخه‌نه ڕوو، ده‌بێ سه‌رجه‌م ئه‌وانه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن و باس له هاوكاری و رێكخستنی چالاكی خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی كاریگه‌رتر كۆ بكه‌نه‌وه بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ له‌م براده‌ر و لایه‌نانه‌ی هه‌رێم به‌پێچه‌وانه ده‌جووڵێن، له باتی هاوخه‌باتی، كار له‌سه‌ر ململانێی ته‌سكی حزبایه‌تی و كۆكردنه‌وه‌ی هێزی ئۆپۆزسیۆن بۆ شكستی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ن.
تا ئێسته چه‌ند لایه‌نێك له هه‌رێمدا بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕیوه له دژی ریفراندۆم به راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، ئه‌وانیش (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی) و چه‌ند گه‌نجێكن، ئه‌مانه 25% خه‌ڵكی كوردستانه كه هیچ گومانێكی له‌وه نییه به میكانیزمی هه‌ڵه و ئاراسته‌ی هه‌ڵه و داخوازیی هه‌ڵه بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕیوه كه كاریگه‌ری نه‌رێنیی كردووه‌ته‌وه سه‌ر بازاڕ و قووتی خه‌ڵك و پێشاندانی دۆخی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی دنیا و هه‌رێم و ناوچه‌كه به ئاراسته‌ی نادروست، ئێسته‌یش كه ئه‌م یارییه سه‌ری نه‌گرت، ده‌ڵێن كاتێكی گونجاو نییه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، با دوایی بخه‌ین، پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به داخوازیی ئه‌وان ریفراندۆم شه‌ش مانگ یان ساڵێك دوا بخرێت، گه‌ره‌نتی ئه‌وان چییه ره‌وشی دنیا و ناوچه‌یی وه‌ك ئێسته له‌بار بمێنێ یان ئایا به شه‌ش مانگ یان ساڵێكی تر چۆن ده‌توانن ره‌وشی ئابووری و سیاسی و سیسته‌می دیموكراسی له هه‌رێم بكه‌ن به عه‌یار 24؟
به‌پێچه‌وانه ئه‌وان باش ده‌زانن ئه‌وه مه‌حاڵه، چونكه چاره‌سه‌ری زۆرینه‌ی كێشه سیاسی و ئابووری و سیسته‌مه‌كانی هه‌رێم پێوه‌سته به بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، بۆیه ئه‌م هه‌ڵوێستانه ته‌نیا خزمه‌تی هه‌وڵه‌كانی ناوچه‌یی و جیهانی ده‌كه‌ن بۆ شكستی پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.