دڵشاد به‌رزنجی
له حه‌وتی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا، كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له پیرمام هه‌نگاوێكی گرنگی هه‌ڵهێنا، ئه‌ویش دیاریكردنی كاتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له 25ی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵ، له‌پاڵ ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه‌دا لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه گیرسانه‌وه كه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها بڕیارێكی گرنگیشیان دا ئه‌ویش درێژكردنه‌وه‌ی جیۆگرافیای ڕیفراندۆمه به جۆرێك كه ناوچه جیناكۆكه‌كانیش بگرێته‌وه. به‌م پێیه ڕیفراندۆم سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه له زاخۆوه تا خوار خانه‌قین، به شنگال و مه‌خموور و كه‌ركووك و خورماتوو و جه‌له‌ولاوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم و داواكاری بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌لێك مافێكی دیموكراسی و یاسایییه، به‌ڵام بنه‌مای سه‌ره‌كیی ئه‌م بڕیاره، پێڕه‌وكردنی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته بوو كه له به‌غدا مافی گه‌لی كوردی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری و یاسایی عێراقی نوێی بۆی دیاری كرابوو پێ نه‌ده‌درا، بگره ئه‌و كاته حكوومه‌تی عێراق بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیبوو و هه‌وڵی له‌شكركێشیی دا بۆ سه‌ر كوردستان له‌رێی هێنانی فرقه‌ی 12ی سوپای عێراق به ئارمانجی هێرشكردنه سه‌ر قه‌واره‌ی ده‌ستووری و یاسایی هه‌رێمی كوردستان.
پاساوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه دژی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بوو، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی ئارمانجی سه‌ره‌كی لێدانی پێگه‌ی (بارزانی) بوو، به‌ڵام یه‌كێكی تر له پاساوه‌كانیان ئه‌وه‌بوو ده‌یانگوت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌نده‌ڵه و داهاتی نه‌وت ناشه‌فافه و ڕاده‌ستی حكوومه‌تی عێراق ناكات، سیاسه‌تی ئابووریی سه‌ربه‌خۆیی پێڕه‌و كردووه، بۆیه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناگه‌نه چاره‌سه‌ر، بۆیه پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم پێویست نییه ئه‌نجام بدرێت، ده‌بێت كار بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێیه‌كی تر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئێسته دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر كه بووه هۆكاری سه‌ره‌كی شكست پێهێنانی كاركردن به ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم كه 92% له خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا. له پرۆسه‌ی گفتوگۆكانی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق 2018 ده‌ركه‌وت كه جارێكی تر هیچ حیسابێك بۆ داخوازیی گه‌لی كورد نه‌كراوه، بگره پڕۆژه‌ی بودجه‌یان په‌سه‌ند كرد به‌بێ كورد و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ هه‌ریمی كوردستانیان دیاری كردووه، به‌شی نه‌ك كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵكو به‌شی دانی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش ناكات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌م پرۆسه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق، به رێزه‌وه هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كده‌نگ بوون له داكۆكیكردن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ چه‌سپاندنی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد، له‌م پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به فه‌رمی ئاسانكارییه‌كانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای نیشان دا، حكوومه‌تی هه‌رێم ڕای گه‌یاند، "ئاماده‌یه خاڵه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و داهاتی كوردستان راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق بكات به‌مه‌رجێك حكوومه‌تی ناوه‌ندی ددان به مافی گه‌لی كورد بنێت له بواری ئابووری و بودجه و سیاسی، له‌لایه‌كی تر سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشاره نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له‌سه‌ر به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌بوو، كه‌چی حكوومه‌تی عێراق وه‌ك خۆی كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌گه‌ر به‌شێكی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێوه‌ست بێت به لایه‌نی كوردی، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه كه له به‌غدا حوكم ده‌كات و مافی گه‌لی كوردی پێ هه‌رس ناكرێت.
عه‌قڵیه‌تی ئێسته‌ی حكوومه‌تی عێراق، هه‌مان عه‌قڵیه‌تی تایفی و ناوه‌ندگه‌رایییه كه باوه‌ڕی به مافی پێكهاته‌كانی تری ناو عێراق نییه، پێكهاته‌ی شیعه) ده‌یه‌وێت عێراق به‌ره‌و حكوومه‌تی زۆرینه‌ی شیعه) به‌رێت كه پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌مان سیاسه‌تی هه‌بوو، ئێسته ئه‌وه‌ی دیاره سه‌ره‌ڕای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نی كوردی به‌هه‌موو مه‌رجه‌كانی حكوومه‌تی عه‌بادی، كه‌چی عێراق سیاسه‌تی خۆی نه‌گۆڕیوه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه پێشتر پارته‌كانیان دژی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم بوون، بانگه‌شه‌یان بۆ چه‌مكی (عێراقچێتی) ده‌ركرد، ئێسته دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق به‌بێ كورد و به‌بی جێگیركردنی مافی كورد تێیدا ده‌ڵێن، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كشانه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق وه‌ك بژارده‌یه‌كی به‌رده‌ستی تاوتوێ بكات".
ئێست ده‌توانین بڵێین كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ماڵی كوردی خراپ نه‌كرد، به‌ڵكو پێویستییه‌كی مێژوویی و یاسایی و ماف بوو بۆ گه‌لی كورد، چونكه ئه‌و پاساوانه‌ی كه بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له‌سه‌ر درا، ئێسته‌ش هه‌مان پاسا و بوونی هه‌یه له عێراق، كاتێك سه‌یری ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌كه‌ین، كۆی جووڵه سیاسییه‌كان هه‌مان مانای رسته‌كه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، له دوایی شه‌ش مانگ له رووداوه‌كانی خیانه‌تی 16 ئۆكتوبه‌ر، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك خۆیه‌تی و خه‌ڵكی كوردستان هێشتا بڕیاری بڕینی مووچه‌ی له‌سه‌ر به‌رده‌وامه، زیاتریش خراوه‌ته بن ئابڵۆقه‌یه‌كی توندی ئابووریش.
ئێسته گه‌لی كورد له باشوور كوردستان له به‌رده‌م باجدانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا نییه، به‌ڵكو به‌ده‌ست هه‌مان عه‌قڵیه‌ت ده‌ناڵینێت كه له عێراقی پێڕه‌و ده‌كرد كه بڕیاری ئه‌نجدامدانی ریفراندۆمی هێنانه ئارا. چونكه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی به‌غدا تا ئێسته‌ش كورد پاڵ پێوه ده‌نێت بۆ بیركردنه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی تر.
ئێمه‌ی گه‌لی كورد نابێت نیگه‌ران بین له‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێسته‌ی دروست كردووه، به‌ڵكو ده‌بێت نیگه‌ران بین له‌و عه‌قڵه‌ی به‌غدا كه دۆخه‌كه‌ی گه‌یانده ئێسته، گرنگه ئه‌م دیده شاعیرییه واز لێ بهێنین كه گورزی كوشنده به گه‌لی كورددا ده‌كێشێت كه ده‌ڵێن حكوومه‌تی به‌غدا باشه و كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كات و مووچه ده‌نێرێت.
سیاسه‌تی ئێسته‌ی عێراق، هه‌وڵدانه بۆ بچووكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌كی تر پارچه‌كردنی ناو ماڵی كورد نه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌و پێیه‌ی هه‌ندیك لایه‌نی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، كه چۆن پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم هه‌مان بانگه‌شه‌یان به شێوازێكی تر ده‌كرد به ئارمانجی شكست پێهێنانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، ئێسته‌ش به ئارمانجی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی گۆڕه‌پانی عێراق و كوردستان، ئه‌مه‌ش باجێكی تری ئه‌و دیده شاعیرانه‌یه كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا ده‌یده‌ین، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به پێی هه‌موو ڕاپرسییه‌كان، قورسایی كورد له عێراقدا كه‌م ده‌بێته‌وه. له ناوخۆی هه‌رێمیش فه‌زایه‌ك دروست بووه، باس له‌وه ده‌كرێت سزای حزبه كوردییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ده‌ن نه‌ك سزادانی حكوومه‌تی عێراق، ئه‌م تێگه‌یشتنه واده‌كات كورد پیلانی عه‌بادی به‌ده‌ستی خۆی به ئاسانی له به‌غدا و ناوخۆیی هه‌رێمی سه‌ر بخات كه ئه‌ویش بردنی سیسته‌می سیاسیی عێراقه بۆ سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی سیاسیی شیعه و بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی یاسایی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان واز له‌و سیاسه‌ته بهێنن كه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبایه‌تی و كه‌سێتی، مافه گشتییه‌كانی گه‌لی كورد له‌بار به‌رن، پێشتر ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو كه دژی پرۆسه‌ی ریفراندۆم بوون و ده‌یانگوت ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و كه‌سێتی سیاسه‌ت ده‌كات نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به‌ڵام ئێسته ئه‌و پارت و لایه‌نه سیاسییانه هه‌مان سیاسه‌ت پێڕه‌و ده‌كه‌ن و چۆن پێشتر له پێناوی پێڕه‌وكردنی سیاسه‌تی دژایه‌تی لایه‌نێك، رووداوه‌كانی خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ری لێ كه‌وته‌وه، ئێسته‌ش له بن ناوی خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر، هه‌ڵوێسته‌كانیان كه‌وتووه‌ته خزمه‌تی حكوومه‌تی عه‌بادی دژی گه‌لی كورد، باس له‌وه ده‌كرێت كه هه‌ندێك له‌و لایه‌نه سیاسییانه چوونه‌ته لای عه‌بادی و زانیاریی هه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێ داوه و پێیان گوتووه كه مووچه نه‌نێرێت به ئارمانجی سوود وه‌رگرتن له‌م ره‌وشه سه‌خته‌ی ئابووری و سیاسیی كوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له هه‌ڵبژادنی داهاتووی كوردستان.
ده‌بێت باش بزانین كه عه‌بادی و په‌رله‌مانی عێراق بۆیه وێرایان پڕۆژه بودجه‌ی 2018 عێراق تێپه‌ڕێنن و هێزی سه‌ربازی بێننه سه‌ر كه‌ركووك و ئابڵۆقه‌ی ئابووری بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، سوود له‌و هه‌ڵوێسته جیاوازانه‌ی ڕای گشتی كورد ده‌بینن كه هاوهه‌ڵویست نه‌بووه دژی پێشێلكاره ده‌ستووری و یاساكانی حكوومه‌تی عێراق دژی هه‌رێمی كوردستان.