دڵشاد به‌رزنجی
تا دێت ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق نزیك ده‌بنه‌وه كه حه‌وت هه‌زار كاندید له 88 قه‌واره‌ی جیاواز كێبه‌ركێی به‌ده‌ستهێنانی ٣٢٩ كورسیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ست ده‌كرێت له زۆر ڕووه‌وه جیاواز بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووی عێراق. به‌و پێیه‌ی حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق شه‌ڕی داعشی كۆتا پێ هێناوه و له ڕووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد و سوننه‌ی لاواز كردووه و به‌وه‌یش به كه‌مترین هێز و زۆرترین په‌رته‌وازه‌یییه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدار ده‌بن.
پرسیار له‌م دۆخه‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بونیادی سیاسیی عێراق ده‌گۆڕێت به‌وه‌ی شیعه ده‌توانن به‌بێ بوونی ڕكابه‌رێكی جیاواز حوكمی عێراق بكه‌ن ئه‌گه‌ر كێشمه‌كێشی ناوخۆیی خۆیان ڕێ بدات؟ هه‌رچه‌نده هه‌ندێك ده‌ڵێن، ئایا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی ده‌بێت به‌وه‌ی هێزی حه‌شدی شه‌عبی زه‌وینه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خساوه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و سیاسی له وڵات‌دا كۆنتڕۆڵ بكه‌ن؟
پاش كۆتای داعش له گۆره‌پانی عێراق، زۆرتر باس له دیارده‌ی (تایفی و ئه‌تنیكی) ده‌كرێت به تایبه‌ت پاش شكست پێهێنانی سه‌ربه‌خۆیییه‌كه‌ی كوردستان، چونكه تا ئێسته هیچ هێزێكی ڕاسته‌قینه له عێراقدا له ده‌ره‌وه‌ی تایفییه‌ت بوونی نییه. ئه‌گه‌رچی باس له‌وه ده‌كرا كه (حزبی ده‌عوه باڵی عه‌بادی) ببێت به هێزێكی میانڕۆی نیشتمانی، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرا ئه‌م هێزه له هێزێكی وه‌ك سه‌در نزیك بێته‌وه، به‌ڵام ئێسته وه‌ك زانیاریی ده‌ركه‌وتووه، هه‌ردوو باڵی حزبی ده‌عوه له پاش هه‌ڵبژاردن یه‌ك ده‌گرنه‌وه. بۆیه ئومێد دروستكردن له‌سه‌ر عێراق هیچ باكگڕاوندێكی سیاسیی و زانستی نییه, چونكه هاوكێشه‌كانی ناخوێنرێته‌وه و ده‌ستێوه‌ردانیشی یه‌كجار زۆره.
ره‌وشی پێكهاته‌ی سوننه
سوننه‌كان چه‌ند به‌شێكن، به‌شێكی زۆری چوونه‌وه ژێر باڵی ئه‌یاد عه‌لاوی، ئه‌و سوننییانه‌ی داوای هه‌بوونی هه‌رێم ده‌كه‌ن وه‌ك گرووپێك ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی سوننه له عێراقدا هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی ببێت به خاوه‌ن حزبی سیاسی ڕاسته‌قینه، بۆیه زیاتر هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌سایه‌تی و عه‌شیره‌ت بونیاد نراون له‌وه‌ی هێزی خاوه‌ن بنه‌مای سیاسیی و دامه‌زراوه‌یی بن.
ره‌وشی پێكهاته‌ی كورد
كورد له به‌غدا له نێوان دوو دنیابینیدا گیری خواردووه، یه‌كیان پارتی دیموكراتی كوردستان ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات و بڕوای وایه كورد هیچی له به‌غدا ده‌ست ناكه‌وێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م په‌یامه به ناوخۆ و ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی واقیعی بگه‌یه‌نێت، دیده‌كه‌ی تر بڕوای وایه ده‌كرێت جۆرێكی تر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست بكرێت به تایبه‌ت پاش شكست پێهێنانی كورد له ڕیفراندۆمدا.
دیدی یه‌كه‌م چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه بۆ دنیای بسه‌لمێنێت كه هه‌رچه‌نده شكستیان هێناوه، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ق بوونه، دیدی دووه‌م ده‌یه‌وێت بانگه‌شه بۆ ئه‌وه بكات كه پاش شكست پێهێنانی ریفراندۆم هیچ ڕێچاره‌یه‌كی ترمان نییه جگه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆیه هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد له داهاتووی عێراقدا.
كه‌واته عێراقی پاش هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، سه‌رده‌می پاش داعش و پاش ڕیفراندۆمه و عێراقێكی جیاواز ده‌بێت به‌وه‌ی شیعه هیچ نه‌یارێكی كاریگه‌ری له ناوخۆ نه‌ماوه. به تایبه‌ت كه له ٢٠٠٣وه پرسی حوكمداری له عێراقدا پرسی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی پێكهاته و كه‌سایه‌تییه‌كانه، به جۆرێك هه‌موو سامانی وڵات بۆ ئه‌وه ته‌رخان كراوه پێكهاته‌یه‌ك، حزبێك یاخۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی، بتوانن عێراق وه‌ها دابڕێژنه‌وه زۆرترین سوودی لێ وه‌ربگرن و پێگه‌ی خۆیان و پێكهاته‌كه‌یان جێگیر بكه‌ن. له سایه‌ی ئه‌مه‌دا زۆربه‌ی زۆری عێراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن و بێبه‌شن له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌كان و هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ باشتربوونی.
ڕه‌نگه به جیاواز له جارانی پێشوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا خه‌ڵك ئه‌وه‌نده حه‌ماسه‌تی نه‌بێت بۆ ده‌نگدان به‌تایبه‌ت كه ده‌بینین هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردن و دژایه‌تیی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به ئاشكرا ڕێك ده‌خرێت، ئه‌م جۆره له نائومێدیی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌كه، به‌ڵام ده‌كرێت باس له‌وه بكرێت خه‌ڵكی عێراق به زۆری گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر دیمه‌نه‌كانیش دووباره نه‌كاته‌وه، ئه‌وا هێنده گۆڕانكاریش دروست ناكات.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن كورد و ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لای شیعه، هه‌ست به سه‌رهه‌ڵدانی ته‌وژمی نوێ ده‌كرێت له هه‌ناو پرۆسه‌ی شیعه‌دا به‌وه‌ی كه (شیعه‌ی وه‌ته‌نی) یان شیعه‌گه‌رایی له شێوازی ناسیونالیزمی عێراقیدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات. بۆیه پاش هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت عێراق زیاتر به‌ره‌و ناوه‌ندگیریی هه‌نگاو بنێت، ئه‌وه‌ش به مانای كۆتا پێهێنانی فیدراڵی یان لامه‌ركه‌زی كه به‌شێك بوو له پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕێگه‌گرتن له هاتنه‌وه‌ی دیكتاتۆریی له عێراق، دێت.
پاش هه‌ڵبژاردنی داهاتوو لایه‌نی كوردی نا‌ئومێد ده‌بن له به‌غدا، چونكه هه‌موو هیواكان به میانڕۆیی عه‌بادی، له ئه‌نجامدا هیچ به‌وان نابه‌خشێت، به‌تایبه‌ت كه ئێسته حكوومه‌تی عێراق بڕوای به كورد نییه و ده‌خوازێت لاواز بێت، ئه‌م دیده ناوه‌ندییه هاوتایه له‌گه‌ڵ دیدی وڵاتانی ناوچه‌كه /ئێران، توركیا و سووریا/ و تا ئاستێكیش ئه‌مه‌ریكایییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كورد بهێنرێته‌وه قاڵبێك نه‌بێت به مه‌ترسی له‌سه‌ر عێراق. وه‌ك چۆن هه‌ڵبژاردن له ناوه‌وه كاریگه‌ریی هه‌یه، به هه‌مانشێوه له ده‌ره‌وه‌یش كاریگه‌ریی هه‌یه له هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌خوازن عێراق به شێوازی خۆیان دروست بێت، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت عه‌بادی ئه‌و كه‌سه بێت كه ئه‌م دووانه هاوسه‌نگ ده‌كات و له‌سه‌ری كۆك بن.
ڕه‌نگه ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو به ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری ته‌ماشا بكرێن، به‌ڵام هه‌ندێك شت ناگۆڕێن له سیسته‌می عێراقدا، گه‌نده‌ڵی زیاتر قووڵ ده‌بێته‌وه و به‌سیسته‌ماتیك ده‌بێت به تایبه‌ت كه هێزی چه‌كداریی حزبه‌كان پێویستیان به دارایی زیاتره بۆ مانه‌وه‌یان، خه‌می گه‌وره‌ی حزب ئه‌وه‌یه چۆن میلیشیاكه‌ی و كه‌سایه‌تییه‌كانی بژێنێت. هه‌روه‌ها دابه‌شبوونی تایفی ناگۆڕێت، چونكه بنه‌مای حوكمڕانی له‌سه‌ر ئه‌وه بنه‌مایه هاتووه‌ته داڕشتن. به‌م پێیه هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گۆڕانكاری ده‌كات له عێراقدا، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق چاوه‌ڕوانن.