دڵشاد به‌رزنجی
شه‌وی 9/10ی ئه‌م مانگه له بڕیارێكی له‌ناكاودا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گاكانی له كه‌ركووك هه‌ڵكرد، دوای 24 سه‌عات نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌ی له شاری كه‌ركووك به ناده‌ستووری دانا و داوای كرد دادگا یه‌كلای بكاته‌وه، لای خۆیه‌وه پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك ڕای گه‌یاند، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ناده‌ستووری و نایاساییه. پرسیاری سه‌ره‌كی ئێسته ئه‌وه‌یه ئایا یه‌كێتی له‌م كاته‌دا بۆ ئه‌م بڕیاره‌ی دا؟ له‌كاتێكدا هه‌نگاوێكی له‌م جۆره پارێزگاری پێشوو دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌نجامی دابوو، به‌ڵام یه‌كێتی دژی وه‌ستا و به بڕیاری پارتی له قه‌ڵه‌می دا.
ئه‌وكات پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بڕیاره‌كه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پرۆسه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی گرنگیش بوو كه ئاماده‌كاری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرا، خۆ ده‌بوو هه‌موو كورد شانازی پێوه بكات و كردیشیان ته‌نیا یه‌كێتی نه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وكات گرووپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كوڕه‌كانی شێخ جه‌نگی به ئاڵای كوردستانیان ده‌گوت "عه‌یبه له‌سه‌ر پارچه په‌ڕۆیه‌ك كێشه دروست بكه‌ین"، بۆیه به‌م باكگڕاونده‌وه مرۆڤ تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بێت كه بیر له كرده‌وه‌ی یه‌كێتی و كوردایه‌تیی ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و گرووپه راست ده‌كه‌ن و په‌رۆشی ئاڵای كوردستانن، بۆچی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رگه‌یان بۆ حه‌شدی شه‌عبی كرده‌وه و كه‌ركووكیان به ده‌سته‌وه دا، بۆچی ئه‌وكات ئاڵای كوردستانیان به‌بێ نازی له شه‌قامه‌كانی كه‌ركووك فڕێ دا و عه‌ره‌ب و توركمان سووكایه‌تییان پێ كرد، هیچ هه‌ڵوێستیان نه‌بوو، ئێسته بۆ وه‌ك نیشتمانپه‌روه‌ر پێمان ده‌فرۆشنه‌وه، خۆ مرۆڤی مافی خۆیه‌تی بپرسێ.
لێره قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له كه‌ركووكی خۆشه‌ویست و ناسنامه كوردستانی، هه‌ڵه‌یه یان راست، چونكه ئه‌وه خه‌ونی هه‌موو كوردێكی به شه‌ره‌ف و نیشتمانپه‌روه‌ره، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر پاڵنه‌ری پشت بڕیاره له‌ناكاوه‌كه‌ی یه‌كێتییه.
به‌پێی هه‌ندێك لێكدانه‌وه، ئه‌م بڕیاره كاردانه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو به‌رانبه‌ر به شكستهێنانی هه‌وڵه‌كانیان بۆ لابردنی رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به پشتیوانی لایه‌نه عه‌ره‌بی و به‌شێك له لایه‌نه توركمانییه‌كانی كه‌ركووك، كه دواتر ئه‌وانیش هه‌ستیان كرد یه‌كێتی نوێنه‌ری كورد نییه، كشانه‌وه.
به‌ڵام به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی خۆم، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م بڕیاره به‌جێنه‌هێنانی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی نهێنی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ئێسته‌ی یه‌كێتی به سه‌ركردایه‌تی (بافڵ تاڵه‌بانی) بووه كه به‌هۆیه‌وه خیانه‌تی نیشتمانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاته ئه‌نجامدان.
ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی به‌پێی لێدوانه‌كانیان، ئه‌ركی خۆیان له‌و رێككه‌وتنه‌دا به‌جێ هێناوه و كه‌ركووكیان به‌ده‌سته‌وه داوه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی كه به‌و گرووپه‌ی داوه له پێدانی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه و ئیمتیازات، به‌جێ نه‌هێناوه، بۆیه ئه‌مانیش ئه‌م هه‌نگاوه‌یان نا و ئاڵایان به‌كار هێنا بۆ بیرخستنه‌وه‌ی خیانه‌ته‌كه.
ئه‌م گرووپه‌ی ئێسته‌ی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێ به‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ك گوشار بۆ سه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی دروست بكه‌ن بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له به‌رانبه‌ر پێدانی كه‌ركووك داویه‌تی، له‌لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر سه‌ری گرت، خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه و بڵێن ئێمه توانیمان ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك هه‌ڵبكه‌ین و وه‌ك پڕوپاگه‌نده دژی كورد به‌كاری بێننه‌وه.