بێستوون عومه‌ر نوورى / مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان/ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین
ئێران دواى ڕووخانى رژیمى پاشایه‌تى و دروستكردنى كۆمارى ئیسلامى له ساڵى 1979 له‌لایه‌ن خومه‌ینى، وڵاتێك بنیات نرا له‌سه‌ر بنه‌ماى تایفى و مه‌زه‌وگه‌رایى كه خۆى له مه‌زه‌وی شیعى ده‌بینێته‌وه، له‌وكاته‌وه ئێران هه‌وڵى زیادكردنى ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى وڵاته‌كه‌ى داوه له ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى هه‌موو ئه‌م گرووپ و رێكخراو حزبانه‌ى كردووه كه هه‌ڵگرى مه‌زه‌وى شیعه‌ن له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى.
له‌م رووه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئێران به بارودۆخى ناسه‌قامگیرى جیاجیا تێپه‌ڕیوه، هه‌ر له شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق تا خۆپێشاندانه‌كانى ساڵى 2009 كه سه‌ره‌تا به به‌هارى فارسى ده‌ناسرا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، خۆپێشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆ كه له گۆڕه‌پانى ئێران‌دا سه‌رى هه‌ڵداوه، هه‌رچه‌نده دروشمه‌كان سه‌ره‌تا له‌پێناو باشتركردنى ئابوورى هاووڵاتییانی ئێران بوو، واتا خۆپیشاندان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی برسیه‌تى بوو، به‌ڵام دواتر ده‌بینین دروشمه‌كان ده‌گۆڕێن بۆ دورشمى سیاسى كه بریتین له گه‌ڕانه‌وه بۆ پاشایه‌تى و دووركه‌وتنه‌وه له كۆمارێك كه هه‌ڵگرى دروشمى ئیسلامییه و ده‌ست له‌كاركیشانه‌وه‌ى رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێت تیشكى بخه‌مه سه‌ر دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى بارودۆخى وڵاتانى راپه‌ڕیوه له ئێران. چونكه له سه‌ره‌تاى به‌هارى عه‌ره‌بى له ساڵى 2010 كه له توونس سه‌رى هه‌ڵدا و ئێسته له سووریا و یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه، هه‌موو ئه‌م وڵاتانه بارودۆخیان به ئاراسته‌یه‌ك رۆیشتووه كه خۆزگه به ژیانی پێش راپه‌ڕین ده‌خوازن، له‌لایه‌ك بارودۆخى ئابوورییان نه‌ك باشتر نه‌بوو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه خراپتر بووه، بۆ نموونه له میسر ساڵى 2011دا، 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به 595 جونه‌یهى میسرى بوو كه من له‌وێ ده‌مخویند، ئێسته 100 دۆلار به هه‌زار و 700 جونه‌یهى میسرییه، واته وڵات به ئاراسته‌یه‌كى زۆر خراپتر رۆیشتووه، ئه‌وه جگه له خراپبوونى لایه‌نى ئاسایشیى كه كارى تیرۆریستى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها لیبیا و توونس یه‌مه‌ن و سووریا به‌هه‌مان ئاراسته رۆیشتوون، ئه‌گه‌ر سه‌یرى سووریایش بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كه هیچ هاووڵاتییه‌كى خۆزگه‌ی بۆ ناخوازن، چونكه رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه بوونه‌ته‌وه له رووی سیاسیی، ئابوورى، ئاسایش، ئاواره‌یی و وێرانبوونى وڵات.
هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه ئێرانییه‌كان راسته برسین و مافیان بۆ دابین نه‌كراوه و له رووى ئابوورییه‌وه بارودۆخیان خراپ و ئازادی نییه، مافى خۆیانه خۆپیشاندانى مه‌ده‌نییانه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام با ئه‌م خۆپیشاندانانه نه‌بن به‌هۆی تێكدان و وێرانكردنی وڵاته‌كه، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كاره توندوتیژییانه‌ى كه به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییانى ئێرانى ده‌كرێت به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، تا ئاستێك له ئاشتى و ئاسایشی میلیدا ده‌ژین، گرنگه هه‌موو داواكارییه‌كان به ده‌نگی به‌رز و دروشمی ئامانجداره‌وه بگوترێنه‌وه، به‌ڵام ئارامی تێك نه‌چێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان بیر بكه‌نه‌وه خۆیان به ده‌ردى ئه‌و وڵاتانه نابه‌ن كه راپه‌ڕین تێیاندا ئه‌نجام درا، چونكه له وڵاتانى جیهانى سێیه‌م ته‌نیا كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێن و هیچ بارودۆخى هاووڵاتییان باشتر نابێت، به‌ڵكو زۆر خراپتریش ده‌بێت، نموونه‌كانیش ئه‌م راستییه‌مان پێ ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ى وڵاتانى زلهێزیش بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن ته‌نیا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیانه كه نایانه‌وێ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌قامگیریى تێدا بێته دى، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت له شه‌ڕ و ناخۆشیدا بن، نموونه راسته‌كان له‌به‌رچاون، پێویست به روونكردنه‌وه ناكات، چونكه ئه‌م ناوچه‌یه به نه‌وت و گاز ده‌وڵه‌مه‌نده و سه‌قامگیرى ئه‌م ناوچه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندى زلهێزه‌كاندا نییه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌مانه بزانن بارودۆخى خۆیان تێك ناده‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه ده‌مێننه‌وه، چونكه ئاسۆى روون له به‌رده‌میان نابینرێت وه‌ك هه‌موو وڵاتانى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بۆیه ده‌ڵێم ئێرانییه‌كان هه‌ڵه‌ى وڵاتانى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دووباره مه‌كه‌نه‌وه، چونكه په‌شیمانی هیچ به‌هایه‌كى نامێنێت. به‌ڵام له‌سه‌ر مافی خۆتان بێده‌نگ مه‌بن و سته‌م قبوڵ مه‌كه‌ن، به‌بێ توندوتیژی داوای خۆتان بگه‌یه‌نن و هه‌وڵی گۆڕانكاری مه‌ده‌نییانه بده‌ن.