حه‌مه غه‌فوور
له كاتێكدا 100 ساڵ زیاتره كوردستان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستییه‌كان به زۆر لكێنراوه به عێراقه‌وه، ئه‌م به‌زۆرلكاندنه و سیاسه‌تی شۆڤێنیستی و سه‌ركوتكه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ته ناوه‌ندییه‌كانیش، زه‌وینه و هه‌لومه‌رجێكی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بۆ ڕكابه‌ری و كێبه‌ركێی نه‌ته‌وه‌یی نێوان كورد و عه‌ره‌بی فه‌راهه‌م كرد كه له ماوه‌ی ٧٠ ساڵی رابردوودا، ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق و هێزه ناسیونالیسته كوردییه‌كانی خستووه‌ته به‌رامبه‌ر یه‌كتر و كێشه و له‌شكركێشی و شه‌ڕ و پێكدادانی ده‌یان ساڵه‌ی نێوانیانی به‌شوێن خۆیدا هێناوه.
كێشمه‌كێشێك كه جگه له ناهه‌مواری و ماڵوێرانی و ئاواره‌یی و ئه‌نفال و كیمیاباران، ژیانی هه‌ره ئاسایی و سه‌ره‌تایی خه‌ڵكی ناوچه كوردنشینه‌كانیشی ئێجگار ئه‌سته‌م و ناله‌بار كردووه. ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه و ئه‌م دوژمنایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یییه هیچ بوارێكی بۆ هاوژینی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق نه‌ك فه‌راهه‌م نه‌كردووه، بگره ئاسته‌نگی زیاتر و گرفتاری و دڕدۆنگی زیاتری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
"كه‌مپینی نه‌خێر له ئێستادا" له كاتێكدا دوای سه‌ده‌یه‌كی ڕه‌به‌ق له شه‌ڕ و پێكدادان و دوژمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ركوت و ڕاونانی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوه‌نده‌وه، له كاتێكدا دوایین بزمار له تابووتی فیدڕاڵیزمی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی دراوه و هیچ بوارێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان نه‌ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا، له كاتێكدا دوای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه ڕیفراندۆم ساز بدرێ و خه‌ڵك بڕیار بدا له چاره‌نووسی خۆی له‌م ڕیفراندۆمه‌دا، ته‌نیا ده‌رفه‌تێك ڕه‌خساوه بۆ خه‌ڵكی كوردستان له ڕیفراندۆمێكی گشتیدا بۆ یه‌ك جار پرسیاریان لێ بكرێ، ئایا ده‌یانه‌وێ له چوارچێوه‌ی ئه‌م دۆزه‌خه‌ی ناوی عێراقه بمێننه‌وه یا ده‌یانه‌وێ جیا ببنه‌وه و سه‌ربه‌خۆ ببن و ده‌وڵه‌تی خۆیان دابمه‌زرێنن، هاتووه‌ته مه‌یدان و بانگه‌شه ده‌كات كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنێته‌وه! هیچ شتێك له‌وه ڕوونتر نییه سیاسه‌تی ئه‌م كه‌مپینه خزمه‌ت به دوژمنانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م كه‌مپینه‌یان ڕێك خستووه، ناتوانن بۆ هاووڵاتییانی ڕوون بكه‌نه‌وه كه مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقدا كوێی باشه و چ خێروبێرێكی تێدایه بۆیان. ئه‌وان له جیاتی به‌شداری بكه‌ن له گفتوگۆیه‌كی كوردستانی و سیاسی بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، له جیاتی هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازاد و شووشه‌یی "شه‌فاف" و سه‌رده‌مییانه تا هاووڵاتییان ئازادانه و هۆشیارانه خۆیان بێن و له نێوان "به‌ڵێ و نه‌خێر"دا یه‌كێك هه‌ڵبژێرن، خۆیان له مه‌وقیعێكی جێ گومانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته كه‌مپینێكی ترس و تۆقاندن و دڵه‌ڕاوكێ نانه‌وه له‌ناو هاووڵاتییاندا.
ئه‌وان له جیاتی هه‌ر هاوكارییه‌ك به هاووڵاتییان، خه‌ریكن یه‌كلایه‌نه و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان، ڕێكلام و بانگه‌شه بۆ مه‌ترسییه‌كانی دوای ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن! ئه‌وان به كه‌مپینه‌كه‌یان كۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ سه‌رخستنی ڕیفراندۆم دروست ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی پێش ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ون و به هه‌ناسه‌ی شۆڤێنییه‌كانی به‌غدا و تاران و ئه‌نكه‌ره هه‌وڵی نانه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و ترس و تۆقاندن ده‌ده‌ن له‌ناو هاووڵاتییاندا، به‌ڵكو ساردیان بكه‌نه‌وه له به‌شداری رژد بۆ سه‌رخستنی ڕیفراندۆم به وه‌ڵامی به‌ڵێ و هه‌وڵدان بۆ ده‌رچوون له عێراقێك كه بووه‌ته كووره‌ی شه‌ڕی تایفی و ئه‌مانیش ده‌یانه‌وێ شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ییش هه‌روا به‌رده‌وام بێت تیایدا.
"كه‌مپینی نه‌خێر له ئێستادا" جه‌وهه‌ری ئه‌جێندا سیاسییه‌كه‌ی دژی خه‌ڵكی كوردستان ڕاوه‌ستاوه و هیچ بانگه‌شه و پاساوێك یاخۆ ڕشتنی فرمێسكی تیمساحی بۆ مه‌ترسی سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان ناتوانێ بیانكات به دڵسۆز و خه‌مخۆری خه‌ڵكی و كوردستان. چونكه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ئه‌وان خۆیان كردووه‌ته خه‌مخۆری به‌رپێگرتنیان، ئه‌م كێشه‌ی هاوژینییه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق. له‌م 100 ساڵه‌دا هه‌موو هه‌وڵه‌كان له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه بۆ كردنی كوردستان به به‌شێك له عێراق شكستی هێناوه و ته‌واو بووه. ئه‌وان به بانگه‌شه‌كانیان ده‌ریده‌خه‌ن كه له ڕیزی به‌ره‌ی شۆڤێنییه‌كانی عێراق و ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێران و توركیادا ڕاوه‌ستاون.
خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌وه هۆشیارترن ئه‌م كه‌مپینه بتوانێ له خه‌بات و تێكۆشان بۆ سه‌رخستنی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سكیۆلار له كوردستان په‌شیمانیان بكاته‌وه. هاووڵاتییانی كوردستان هێنده ئه‌زموونیان هه‌یه، ڕاشكاوانه به‌رگری له مافی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بكه‌ن له عێراق. ده‌زانن مه‌ترسی و ئاسته‌نگ هه‌یه و ده‌بێت، به‌ڵام ده‌یشزانن ڕیفراندۆم وه‌ڵامی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌داته‌وه، كێشه‌ی هاوژینی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست.