شاخه‌وان خالید
سۆشیال میدیا دنیایه‌كی فراوانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه، له ئاكامی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیای ئینته‌رنێت و چه‌قبه‌ستوویی میدیای كلاسیك هاته ئاراوه. دوای ئه‌وه‌ی میدیای باو تاكه‌كانی به‌ره‌و بێزاربوون و خۆونكردن و كه‌سایه‌تی و به‌لاڕێدابردنی له كایه مه‌عریفییه‌كانه‌وه بۆ ونبوونی شوناسی راسته‌قینه‌ی میدیا برد. تا له دنیایه‌كی فراوانتر تاكه‌كان بڕواننه شته‌كان و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیدا ئاوێزان بن و ببنه به‌شێك یان راسته‌وخۆ كاردانه‌وه دروست ده‌كات.
سۆشیال میدیا بۆ هاته كایه‌وه
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی هه‌ر ره‌وت و بوارێك به‌هۆی پێویستی و پێشكه‌وتنی زیاتری تاك به‌تایبه‌تی و كۆمه‌ڵگه به گشتیی، كۆمه‌ینیكه‌یشن زیاتر په‌ره‌یان سه‌ند و تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو زیاتر په‌ڕوباڵیان بۆ شوێنه‌كانی تر هاویشت تا به‌هێزتر له پێوه‌ندیكردن ده‌ركه‌وتن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شێوازه‌كانی كۆمه‌نیكه‌یشن و هه‌مه‌جۆركردنیان به‌هۆی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌وه چه‌ندان هۆی پێوه‌ندیكردن په‌ره‌یان سه‌ند كه زۆربه‌یان جێی هۆكاره‌كانی تری گه‌یشتنی زانیاری و پێوه‌ندیان گرته‌وه، به‌مه‌ش سۆشیال میدیا بوو به جێگره‌وه‌ی هه‌مووان و بێ گوێدانه ئینتیمای ئیتنی و ئاینی و ره‌گه‌زی تاكه‌كانی سه‌رجه‌م دنیای پێك به‌ستووه‌ته‌وه.
سۆشیال میدیا چی ده‌گرێته‌وه
سۆشیال میدیا ئه‌و تۆڕه فراوانه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای ئینته‌رنێته كه هه‌موو كۆمه‌نیكه‌یشنه ئۆنلاینه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه كه له دنیای ئه‌مڕۆماندا گه‌یشتوونه‌ته هه‌موو شوێن و ماڵێك و بوونه‌ته هۆی پێوه‌ندی به‌ستن و وه‌رگرتنی زانست و زانیاری و پردێكن بۆ رێكلام و بازرگانیكردن، بۆیه سۆشیال میدیا فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئینستاگرام و سناپ چات و سكایپ و یوتوب و یاهۆ و لایڤ چات و گووگڵ پله‌س و لینكد ئان و پنترست... تد ده‌گرێته‌وه. ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه پێوه‌ندی تاكه‌كان و گه‌یشتنیان به یه‌كتر له‌رێی ئۆنلاینه‌وه دروست ده‌كات، به‌ڵام تی ڤی به‌هیچ جۆرێك ناچێته خانه‌ی سۆشیال میدیایه‌وه.
به‌كارهێنه‌ری سۆشیال میدیا له زیادبووندایه
سۆشیال میدیا كه له دوای ساڵانی 2000وه زیاتر تاكه‌كانی سه‌رقاڵ كرد، خه‌ریكه جێی میدیای باو ده‌گرێته‌وه و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی رۆژ دوای رۆژ زیاد ده‌بن، بۆ نموونه: ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك به‌پێی راپۆرتی ئه‌و كۆمپانیایه له كۆتای ساڵی 2017 ده‌گاته دوو ملیار كه‌س له دنیادا و تویته‌ر ئێسته ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی له سه‌رانسه‌ری دنیا 320 ملیۆن كه‌س و ئینستاگرام ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ری 700 ملیۆن كه‌س و یوتوب به‌كارهێنه‌رانی ملیارێكی تێپه‌ڕاندووه و پنترست گه‌یشتووه‌ته 110 ملیۆن كه‌س، له‌به‌رئه‌وه سات دوای سات به‌كارهێنه‌ریان زیاتر ده‌بێت و بوونه‌ته هۆی گه‌یشتنی زانیاری و هه‌واڵه‌كان له‌رێی تاگ و لایك و شه‌یر و نووسینی كۆمێنت.
سوود و زیانه‌كانی سۆشیال میدیا
سۆشیال میدیا ئێسته گه‌وره‌ترین كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ میدیای باو ده‌كات و خه‌ریكه جێی پێ له‌ق ده‌كات، ئه‌م سۆشیال میدیایه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ پێوه‌ندی ئۆنلاین و خێراگه‌یشتنی زانیاری و هه‌واڵه‌كان و فراوانكردنی رۆشنبیری و مه‌عریفه و زانست و بواره‌كانی تری ژیان و ئاسانكاری بۆ مرۆڤ هاته كایه‌وه. به‌و واتایه‌ی سۆشیال میدیا تا ئێره سوودی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ئێسته خه‌ریكه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و ده‌بێت به چه‌كێكی كوشنده له ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی نازانن بۆ سوود به‌كاری بێنن و بووه‌ته ئامرازێكی مه‌ترسیدار و كوشنده بۆ برینداركردن و ناشیرینكردنی مرۆڤ و شێواندنی پیرۆزییه‌كان و هێماكانی گه‌ل و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی به‌كار ده‌برێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه له رێی سێرڤه‌ر و ئۆفیسی سه‌ره‌كیی خۆیان ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه بلۆك ده‌كه‌ن یان دیپۆرتیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ر ماون بۆ كاری خراپ و نادروست ئه‌و تۆڕه به‌سوودانه به‌كار دێنن بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه گڵاوه‌كانیان.
سۆشیال میدیا و توندوتیژی
سۆشیال میدیا هه‌میشه بۆ به‌ستنی پێوه‌ندی تاك له سه‌رانسه‌ری دنیا به‌شێوه‌ی دروست و شیاو هه‌وڵی داوه، به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س بێگوێدانه ئه‌ته‌كێتی گشتی، هه‌ڵده‌ستین به گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نی ناشیرین و قێزه‌ون، به‌شێوه‌ی لایڤ و وێنه و ڤیدیۆ بۆ به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه، له‌سه‌ر باری گشتی هه‌مووان ده‌یبینن، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێ كه‌س ئه‌و تۆڕانه بۆ سووكایه‌تی و توندوتیژی دژ به منداڵ و ژن و گیانله‌به‌ر به‌كار دێنن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێی نیگه‌رانی به‌كارهێنه‌ر و ستافی تۆڕه‌كان.
سۆشیال میدیا چیی بۆ كوردستان كردووه؟
كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته به رووی دنیادا كراوه‌ته‌وه، تیایدا تاك ئازاده له به‌كارهێنانی هه‌موو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك هه‌ندێك وڵات نییه كه لێناگه‌ڕێن به‌شێك له‌و تۆڕانه له ناوخۆی وڵاته‌كانیان بێته به‌كارهێنان، به‌ڵام جێی خۆشحاڵییه له كوردستان به‌كارهێنه‌ران ئازادن و به‌شێكی زۆر له‌م تۆڕانه به‌فراوانی له‌لایه‌ن هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ به‌كار دێ و به‌شێكیان رۆژانه بۆ پێوه‌ندی و ئاگاداربوون له خۆشه‌ویستان و وه‌رگرتنی هه‌واڵ و زانیاری و چاتی كه‌سی و گرووپ ئه‌و تۆڕانه بێ كێشه به‌كار دێنن.
به‌ڵام جێی داخه له كوردستان هه‌ندێ به‌كارهێنه‌ر په‌یدا بوون جگه له زیان، هیچ سوودێكیان نییه و كه‌سانێك فێر بوونه به‌شێوه‌ی فێڵ و هاككردن ده‌چنه ئه‌كاونتی هاوڕێ و كه‌سانی تر و پاسۆرده‌كانیان ده‌دزن و شتی نه‌شیاو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. له به‌رامبه‌ردا داوای كاری نابه‌جێ و پاره ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیش سۆشیال میدیا بۆ توندوتیژی و سووكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی گه‌لی كوردستان و خاكه‌كه‌ی به‌كار دێنن، بۆیه پێویسته یاسایه‌ك له‌م بواره بۆ رێكخستنی سۆشیال میدیا په‌سند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئه‌و تۆڕانه بۆ كاری خراپ و توندوتیژی و زه‌ره‌رگه‌یاندن به خاك و وڵاتی كوردستان به‌كار نه‌هێنێ.
ده‌ره‌نجام
پیشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر خێرایه، بۆیه پێویسته ئێمه‌یش خێرا پێش بكه‌وین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌میشه له پێشه‌نگدا بێت و سۆشیال میدیا بۆ پێوه‌ندی و كاری به‌سوود و زانست و پێشكه‌وتن و بازرگانی و رێكلامكردن به‌كار بهێنین.