ئیسماعیل ته‌ها
هه‌بوونی كه‌سی یه‌كه‌م له هه‌موو ده‌زگه‌یه‌ك، گرنگی خۆی هه‌یه، ئه‌و ده‌زگه‌یه چه‌ند فراوانتر بێت، بوونی ئه‌و كه‌سه گرنگی زیاتر ده‌بێت له چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان به كه‌سی كاریزما ناسرابن، ئه‌وكات كاریگه‌رییه‌كانی به روونی ده‌ركه‌ون.
سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر كاریگه‌ریی كه‌سه‌كان به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات، نه‌ك له‌سه‌ر ستراتیجیی دیاریكراو، بۆیه له دنیای سیاسه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌دا، كه‌سی یه‌كه‌م رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان. له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش به‌درێژایی مێژووی حزبه كوردییه‌كان، كه‌سی یه‌كه‌میان رۆڵی گرنگی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كاندا هه‌بووه.
له ناو حزبه كوردستانییه‌كان مام جه‌لال سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی گرنگی هه‌بوو له زۆربه‌ی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كاندا، زۆرجار ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی دژی زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بووه، به‌تایبه‌ت له كاتی پرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌دا دوای شه‌ڕی ناوخۆ، رۆڵی هه‌بوو له به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و پرۆسه‌یه، له كاتی كێشه ناوخۆییه‌كانی كوردستانیش رۆڵی ده‌گێڕا بۆ لێك نزیكردنه‌وه‌ی حزبه‌كان.
نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال به‌ر له‌وه‌ی زیانی گه‌وره به‌جێ بهێڵێت به‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، زیانی گه‌وره‌ی به‌جێهێشت به‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانه‌وه، به‌تایبه‌ت ئێسته یه‌كێتی حزبێكه بێ كه‌سی یه‌كه‌م، بڕیاره‌كان زۆرجار ده‌بێت به سازانی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی یه‌كلا بكرێنه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و حزبه نه‌توانێ وه‌ك پێویست له پرۆسه‌ی سیاسی به‌شداری كارای هه‌بێت، ئه‌و كارانهیشی ده‌یكات ده‌بێته زیانی خۆی و پرۆسه‌ی سیاسی.
ساڵی 2013 له كاتی كۆتاهاتنی خولی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم، یه‌كێتی نه‌یتوانی خۆی كاندیدی هه‌بێت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ پارتیش به‌یه‌كه‌وه كاندیدێكیان هه‌بێت بۆ به‌شداری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌كه، به ناچاری داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كرد، بۆیه چه‌ند جارێك شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كۆبوونه‌وه بۆ رازیكردنی حزبه‌كان به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، سه‌رئه‌نجام حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نه‌هاتنه ژێر ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتی، له كۆتادا پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیان درێژ كرده‌وه، ئه‌وكات بارزانی بهدرێژكردنهوهكه رازی نه‌بوو، كاتێكیش یاسای درێژكردنه‌وه‌كه له په‌رله‌مانه‌وه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرا، بارزانی واژووی له‌سه‌ر نه‌كرد، دواتر ئۆتۆماتیكی بوو به یاسا.
له ئه‌نجامی درێژكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، بووه هۆی ناكۆكی زۆر به‌رفراوان له حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ر ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه بوو سه‌رئه‌نجام بووه هۆی تێكدانی نێوانی پارتی و گۆڕان، ئه‌سڵ ئه‌وه‌بوو یه‌كێتی خۆی ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆی لای پارتی، پڕۆژه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ سێ حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی تا ئه‌وكاته‌ی نێوانی پارتی و گۆڕان به‌ته‌واوی تێكچوو، یه‌كێتی نه‌گه‌ڕایه‌وه لای پارتی، یه‌كێتی به‌و گه‌مه‌یه‌ی توانی گۆڕان له هاوكێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری حكوومه‌تی هه‌رێم له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت دوور بخاته‌وه، جارێكی تر خۆی بێته‌وه پێشه‌وه.
دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2013 جارێكی تر یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی نه‌یتوانی وه‌رگرتنی پۆسته‌كان به ته‌واوی یه‌كلا بكاته‌وه، به ناچاری ته‌كلیفیان له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد تا به كاتیی پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ربگرێت، كۆمه‌ڵ ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت كه ئه‌و وه‌رگرتنه دواتر كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان، یه‌كێتی به‌درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه نه‌یتوانی كه‌سێك دیاری بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جارێكی تر ئه‌و پۆسته لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی مایه‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی پرسی ریفراندۆم هاته‌وه پێشێ، فه‌خره‌دین قادر ده‌ستی له سكرتێری كێشایه‌وه، یه‌كێتی بێگه‌رد تاڵه‌بانی كرد به سكرتێری په‌رله‌مان.
دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 پێدانی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی یه‌كلا بووه‌وه، جارێكی تر ناكۆكی باڵه‌كانی یه‌كێتی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه كه ئاخۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كام باڵ بێت، كاندیدی كام باڵی یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت، له ئه‌نجامی یه‌كلا نه‌بوونه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌ستانه‌وه‌ی هه‌موو دۆسته‌كان، جارێكی تر پۆستێكی تری یه‌كێتی حزبێكی تر پڕی كرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستانه، تا ئێسته‌یش دیار نییه ئه‌و پۆسته‌ی یه‌كێتی تاكه‌ی پارتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
بوونی فرهكاندیدی یه‌كێتی ئه‌نجامی فره‌باڵی ئه‌و حزبه‌یه، تا ئێسته یه‌كێتی خۆی له‌سه‌ر كاندیدێكی دیاریكراو رێك نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو چه‌ندان كاندیدی هه‌یه، به‌گوێره‌ی دواین لێدوانی قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، "یه‌كێك له‌وانه ڕزگار عه‌لییه كه كاتی خۆی یه‌كێتی به‌فه‌رمی دیاری كرد، دوای ئه‌وه ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، هه‌روه‌ها كاك ئاسۆ مامه‌ند و خالید شوانی". ئه‌م چوار ناوه دراوه به پارتی كه ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م كاندیدانه.
بوونی ئه‌و هه‌موو كاندیده چه‌نده پێوه‌ندی به وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی پارتی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌یش پێوه‌ندی به ناوخۆی یه‌كێتی هه‌یه.
یه‌كێتی ئه‌گه‌ر خۆی ده‌رباز نه‌كات له‌و فرهباڵییهی ئێسته تێیكه‌وتووه، زیانی زۆری به‌رده‌كه‌وێت و له داهاتوودا كاریگه‌ری نه‌رێنی زیاتری به‌دواوه دێت، وای لێ دێت وه‌ك حزب نه‌توانێ هیچ بڕیارێك بدات به‌بێ دواكه‌وتن، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی چه‌ند كاتی پێویست بێت، رێككه‌وتنی ناوخۆی زۆر زیاتری پێویسته، له‌و كاته‌شدا یان ده‌بێ به راشكاوانه رای بگه‌یه‌نێت كه ئه‌وه كێشه‌ی ناوخۆیه رێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی دوا ده‌خات.
ئه‌وه‌یش به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان ده‌بێته خاڵێكی ناشیرین به سیاسه‌تی یه‌كێتی، یان ده‌بێ وه‌ك ساڵی 2014 حزبه‌كان پۆستی سه‌رۆك كۆماریان بۆ یه‌كلا بكه‌نه‌وه، بۆیه چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تیی د. فوئاد مه‌عسووم رووبه‌ڕووی زۆرترین گله‌یی سیاسی بووه‌وه، به‌و پێیه‌ی ده‌گوترا د. فوئاد نه‌یتوانیوه كاریگه‌ر بێت به‌سه‌ر سیاسه‌تی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و زۆر تانه‌وته‌شه‌ری تر.