ئیسماعیل ته‌ها
قسه‌كردن به‌ناوی خه‌ڵك له دنیای نووسین، ناشیرنترین جۆری قسه‌كردنه. له‌و دۆخه‌ی ئێستای پڕ زانیاری ئاسانترین شت ده‌ستگه‌یشتنه به‌كه‌سه‌كان و سه‌رچاوه‌كان، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان له ژیاندا مابن، ئه‌وا زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت بگه‌ن به‌و كه‌سانه، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان له ژیاندا نه‌مابن، ده‌توانرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانیان، به‌ڵام سه‌یر ده‌كه‌ی رێك پێچه‌وانه‌یه له‌و سه‌رده‌مه نووسین و قسه‌كردن به ناوی خه‌ڵك له هه‌موو كات زیاتر بووه به دیارده. یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی كه زۆرترین قسه‌ی به‌ناوه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و قسانه‌ن ده‌چێته چوارچێوه‌ی بابه‌تی ئاینی، به‌و پێیه‌ی ئاین پانتاییه‌كی فراوانی به‌ركه‌وتووه، زۆربه ئاسانی خه‌ڵكانێك دێن بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان قسه به‌ناوی زانایانی ئاینی ده‌كه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێت، بۆ خۆشه‌ویستكردنی پرسێك، یان كه‌سێك، یان بۆ ناشیرینكردنی كه‌سێك بێت، به‌تایبه‌ت زۆرجار ناشیرینكردنی كه‌سه‌كان به‌ناوی دژایه‌تی ئاین بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كار دێت، ئه‌وه‌ش به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ره‌خنه‌ی جدى، ئه‌وه‌شی هه‌یه زیاتر شته‌كان به سۆشیاڵ میدیا كراوه، له‌وێوه‌ش هه‌موو كه‌سێك ده‌بێته پسپۆڕ و ده‌مڕاست، زۆر به ئاسانی ئه‌و دیارده‌یه بره‌وی پێ ده‌درێت.
له ئه‌نجامی نه‌بوونی ره‌خنه‌ی جدى، ئاسانترینیشیان پسپۆڕى ئاینییه، پسپۆڕی ئاینی له هه‌موویان وێرانتره، چونكه هیچى ناوێت، كه‌سیش نییه ره‌خنه بگرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه جوێن و سووكایه‌تی فه‌یسبووكه، چونكه هه‌میشه بوونى ره‌خنه‌ى زانستى واده‌كات خه‌ڵك ئه‌وه‌نده به ئاسانى بوێریى ئه‌وه نه‌كات، به كه‌یفى خۆى هه‌رچى حه‌زی كرد بینووسێت، یان بیڵێت، هه‌ركات ره‌خنه هه‌بوو زانست به‌رزده‌بێته‌وه، چونكه كه‌سێك بیه‌وێت قسه‌یه‌ك بكات، یان بنووسێت حیسابى ورد بۆ قسه‌كه‌ى خۆى ده‌كات، به‌ڵام كاتێك كه ره‌خنه نه‌ما، له‌برى ره‌خنه جوێن و سوكایه‌تى بووه وه‌ڵام، ئاسایى ده‌بێت هه‌رچى بنووسى و هه‌رچى بڵێى، كه‌س نییه ره‌خنه بگرێت، كه‌س نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كان و پێی بڵێ: ئه‌وه‌ت هه‌ڵه‌یه، له‌و سه‌رچاوه‌یه شتی له‌و جۆره بوونی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه جوێندانه، كه‌سیش به جوێنپێدان ناشیرین نابێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ناشیرین ده‌بێت كه‌سى جوێنده‌ره.
ئه‌وه‌ى ئێسته له كوردستان ده‌گوزه‌رێت له بوارى قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاین، دروستكردنى فه‌وزاى ئاینییه، هه‌ركه‌س دوو كتێب ده‌خوێنێته‌وه، ده‌بێته شاره‌زا و لێكۆڵه‌ر له بوارى ئاینناسى.
به‌شێك له‌وانه‌ى قسه ده‌كه‌ن و ده‌نووسن، زوو زوو ناوى زانایانى ئاینى ریز ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن بۆیان ده‌چێته سه‌ر هه‌رچی بیڵێن ئاساییه، كه‌س نییه به‌دوایدا بچێت، به‌شێكی ئه‌و بێ باكییه بۆ ته‌مبه‌ڵی خه‌ڵكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانه‌شى كه ره‌خنه ده‌گرن چه‌ند كه‌سێكى كه‌من، زۆرجاریش سه‌رزه‌نشت ده‌كرێن، له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن: ئێوه هه‌ر خه‌ریكى ره‌خنه‌گرتنن.
ئیبن روشد یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ى له‌و ماوه‌ى پێشوو چه‌ند جارێك ناوى هاتووه، كه‌سى قسه‌كه‌ر بۆ قسه‌كانى خۆى ئیبن روشدى كردووه‌ته به‌ڵگه. یه‌كێك له سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانى به‌ناوى ئیبن روشد گوتراوه، كاكى نووسه‌ر هاتووه ده‌ڵێت: ئیبن روشدى فه‌یله‌سووف دواى موعتهزیلهكانى به‌غدا، له دووتوێی كتێبى (فهسڵول مه‌قال) گوتى: "عه‌قڵى تۆ هى خودایه، ئاینیش هى خودایه، به‌ڵام ئاین ده‌ست و ده‌مى زۆرى كردووه، وه‌لێ عه‌قڵى تۆ راسته‌خۆ پێدراوى ئیلاهییه، بۆیه هه‌میشه عه‌قڵ له پێش نه‌قڵ بخه‌ن، چونكه ئاینێک هى خودا نییه، ئه‌گه‌ر دژه عه‌قڵ بێت" ئه‌مه به نووسین، له به‌رنامه‌یه‌كى تر هه‌مان نووسه‌ر و شاره‌زا له بوارى ئیسلام گوتى: ئیبن روشد ده‌ڵێ: هه‌ركات ده‌ق پێچه‌وانه‌ى عه‌قڵ بوو، ئه‌وا عه‌قڵ پێش ده‌خرێت.
له بواری كتێبیش بازاڕ پڕه له‌و جۆره كتێبه، ئه‌وه‌ش مێژووێكی درێژی هه‌یه، كتێبى "پرۆسه‌ى به ئیسلامكردنى كورد" یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ى به گوێره‌ى كتێبى" ماسته‌رنامه، یان هه‌ڵه‌نامه" ده‌یان نموونه‌ى له‌وجۆره‌ى تێدایه، كه نووسه‌ر شتێكى گوتووه به‌ناوى كتێبێك، یان بوونى نییه، یان كه هه‌یه به‌و جۆره نییه.
ئه‌گه‌ر بچینه ناو نموونه‌ى جێگۆڕكێى ناوى زانایان، هه‌ڵه‌ى وه‌رگێڕان، شتى له‌و بابه‌ته‌مان زۆره، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی شاره‌زایی زاراوه‌كان نه‌بن، پۆزه‌تیڤیزم (الوچعیه) به یاسای ده‌ستكرد وه‌رده‌گێڕێت، (علوم الحدیپ) به زانسته نوێكان، له‌بری زانستی فه‌رمووده، (كلته الدخان) ده‌كات به فراكسۆنی دوكه‌ڵ.....هتد.
زۆرجار هه‌ندێك پرسی كۆن تازه ده‌كرێته‌وه، كه‌سانێك دێن به‌ناوی تازه‌گه‌رییه‌وه جارێكی تر باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی توراسی ئیسلامی ده‌بینین، ئه‌و پرسه گفتوگۆی زۆر گه‌رمی له‌سه‌ركراوه.
ساڵى رابردوو له‌سه‌ر پرسى (ایسراو و معراج) دیسان هه‌ڵایه‌كیان دروست كرد.
هه‌ركه‌س سه‌یرێكى ساده‌ترین كتێبى (علم الكلام) بكات، ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌بینێت له نێو زانایان، ئه‌و بۆچوونانه تازه نین، قسه‌كه‌ر پێی وایه ئه‌وه شتێكی تازه‌یه.
هه‌ر له‌باره‌ی قسه‌كردن به‌ناوی خه‌ڵك مه‌لاى گه‌وره له ته‌فسیرى سوره‌تى جمعه له ئایه‌تى (ۆإِژَا رَأَوْا تِجَارَهً أَوْ ڵهْوًا انْفَچُّوا إِڵیْهَا ۆتَرَكُوكَ قَائِمًا) ده‌ڵێت: "قسمێك لە ئەهلی ئیمان ئەڵێن: قورئان هەموو شتی تێدایە، بەو ئەو اخیرە قسەكیان بە زوبانی من هەڵبەست، یەكێ لە ئینگلیزان حاكمی سیاسی ڕانیە، ناو (كوك) گۆیا ڕۆژێ دێتە لای من لەسەر پا ڕادەوەستی، ئەڵێ: ئێوە ئەڵێن هەموو شت لە قورئانێدایە، ئایا ئەوەی تیایە كە من لای تۆ ڕاوەستم؟ گۆیا منیش ئەڵێم: بەڵێ ئەو جوملەی (وتركوك قائما) ئەخوونمەوە، زۆر حیرەت ئەیگرێ! حەققەن ئەمە ئیفتیرایە، تەحریفە، لە من ناوەشێتەوە. پاشی بەینێ لە مجلەی (العالم الاسلامی) لە مەقالەی (بهجه الاپری)م دیت، ئەویش نەقلی ماجەرایە وای ئەكرد، ئەمما پێی ڕازی نەبوو، بەهجەتیش وەكی ئێمە ئینكاری ئەو دەعوایە عامە ئەكا، ئەگەر بەو تەرزەی بەعزێ ئیددیعای ئەكەن، فەرقی دەلالەت و تەتبیق ناكەن. ئەتوانین بڵێین ڤرب زید هەموو عیلمی عالەمی تیایە! ".
ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌ناوی مه‌لای گه‌وره خراوه‌ته ناو كتێب و كۆڕ و دانیشتنه‌كان زۆرجار كه باس له وردبینی مه‌لای گه‌وره ده‌كه‌ن، رێك ئه‌و قسه‌یه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام مه‌لای گه‌وره خۆی ئه‌و قسه‌یه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
قسه‌ی بێ سه‌رچاوه هه‌یه، هه‌ر رۆژه‌ی ده‌خرێته پاڵ یه‌كێك، سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و قسانه ده‌خرێنه ناو كتێبان، به‌بێ هیچ له‌وانه له دیمانه‌یه‌ك، له كتێبێك ئه‌و قسه‌ی كردبێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر قسه‌ی ده‌ماوده‌م بووه، خوێنده‌واری تهمبهڵێش گواستووه‌ته بۆ ناو كتێبان، ئێسته خه‌ڵكانێك هه‌یه وه‌ك ده‌قێكی بڕوا پێكراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و قسانه كه به‌ناوی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا كراوه ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربم ئه‌و قسه‌یه له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕ پێكراو نییه، ته‌نیا قسه‌ى سه‌رزارانه، ده‌ڵێن گوتویه‌تى: قورئانه‌كان به حوشتر ده‌نێرینه‌وه بۆ عه‌ره‌بان، با كه‌رى كوردان ماندوو نه‌بن، ئه‌و قسه‌یه به‌ناوى مام جه‌لال كراوه، به‌ناوی نه‌وشیروان مسته‌فاش كراوه، ئه‌و قسه‌یه له كتێبی (کوردستان و ئیمپریالیزم)دا هاتووه، هه‌روه‌ها له كتێبێكی تر به‌مدواییه به زمانی عه‌ره‌بی چاپ كراوه به‌ناوی (وا محمدا) به‌ناوی مام جه‌لال هاتووه.
ئه‌و نموونانه و ده‌یان نموونه‌ی تر هه‌ن، به‌ناوی خه‌ڵك گوتراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان دوور و نزیك ئاگاداری ئه‌و جۆره قسانهبن، قسه‌كردن به‌ناوی خه‌ڵك هیچ جیاوازی نییه، بۆ جوانكردنی پرسێك، بێت یان ناشیرینكردنی، بۆ جوانكردنی كه‌سه‌كه خۆی بێت، یان ناشیرینكردنی، چونكه دواجار ده‌چێته خانه‌ی درۆكردن و فێڵكردن له خه‌ڵك.