ئیسماعیل ته‌ها
رۆژ له دوای رۆژ له ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان نزیك ده‌بینه‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و پرۆسه‌یه زۆرترین قسه‌وباسی به دوای خۆیدا هێنا، كه‌م كه‌سایه‌تیی دنیا و ناوخۆیی هه‌یه سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌رنه‌بڕیبێت، زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان به‌و جۆره‌ی خۆیان ده‌یخوازن قسه‌ی رژدی خۆیان كردووه، به له‌گه‌ڵبوون یان دژبوون، له‌و نێوه‌نده كه‌سانێك هه‌ن بۆ زۆربه‌ی پرسه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قسه‌ی خۆیان هه‌بووه، به‌ڵام بۆ ئه‌و پرسه تا ئێسته هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌بووه، یه‌كێك له‌وانه كه تا ئێسته بێده‌نگه د.عه‌لی قه‌ره‌داغییه.
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری یه‌كێتیی جیهانی زانایانی ئیسلامی /ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی زانایانه/ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له هه‌رێمی كوردستان دۆستایه‌تی به هێزی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده دیاره‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تیش تاڵه‌بانی و بارزانی، هه‌ر جارێكیش بگه‌ڕێته‌وه كوردستان سه‌ردانیان ده‌كات، زۆر جاریش هه‌وڵی ئاشته‌وایی نێوان حزبه كوردستانییه‌كانی داوه، بۆ ئه‌و پرسه سه‌ردانی حزبه‌كانی كردووه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك جار باجی هه‌وڵه‌كانی داوه و تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی لایه‌نگیری حزبێكی دیاریكراو ده‌كات.
یه‌كێتی زانایانی جیهانی كه د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداریه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی ئاینییه/، به‌ڵام بۆ زۆرینه‌ی پرسه سیاسیه‌كانی دنیا به‌یاننامه‌ی خۆیان هه‌یه، چه‌ندان هه‌وڵی ئاشته‌وایی سیاسی‌یان داوه، ناوهندگیرییان كردووه، له سه‌رانسه‌ری دنیا دیارترین كه‌سیش كه به‌م كاره هه‌ڵسابێت د. عه‌لی قه‌ره‌داغی بووه، وه‌ك سمبولی ئاینی چووه‌ته پێشه‌وه، ئه‌وه‌ش پرسیاری لای خه‌ڵكێكی زۆر دروست كردووه و وای كردووه هه‌ندێك جار ناڕه‌زایی بێته ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده له كاری سیاسی بووه‌ته لایه‌نگری وڵاتێكی وه‌ك توركیا، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامانی یه‌كێتیی جیهانی زانایان گوتراوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ د. جاسر عۆده بیرمه‌ندی دیاری جیهانی ئیسلامی /پسپۆڕ له مه‌قاسیدی شه‌ریعه/ له‌باره‌ی به‌یاننامه سیاسییه‌كانی یه‌كێتیی زانایانی جیهانی له ئه‌كاونتی خۆی له فهبسبووك نووسینێكی بڵاو كرده‌وه، به‌م جۆره ده‌ستی پێ كردبوو، "به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌میندارانی یه‌كێتیی زانایانی جیهانی مسوڵمانانم، پرسیاری زۆرم بۆ هاتووه، له‌باره‌ی ململانێی سیاسی ئه‌وروپا و توركیا، جێی باسكردن نییه كه ئه‌و به‌یاننامانه مۆرێكی سیاسیی حزبی پێوه‌یه، ده‌رچووه له رۆڵی یه‌كێتیی زانایان وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی زانایان كه ئامانج لێی مه‌رجه‌عێكی شه‌رعی ئومه‌تی ئیسلامییه، كه‌م ده‌كاته‌وه". ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و قسانه‌ی جاسر عۆده بكه‌ین، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ناوه‌نده ئه‌وه‌نده‌ی ناوه‌ندێكه بۆ پرسه گرنگه‌كانی پێوه‌ست به شه‌رع، ئه‌وه‌نده پێوه‌ست نییه به پرسه سیاسییه‌كان، به‌ڵام دیاره ئه‌و ناوه‌نده به ویستی سه‌رۆك و ئه‌مینداره‌كه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ده‌كه‌ن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.
له‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه قه‌رزاوی و قه‌ره‌داغی خۆیان ده‌توانن بۆ هه‌موو پرسێك قسه بكه‌ن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سته‌ی گشتی، لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه بێ ده‌نگی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی راپڕسی بێ هۆ نییه، چونكه ناكرێت بۆ پرسی وڵاتانی تر قسه‌ی رژد هه‌بێت، به‌ڵام بۆ هاونیشتمانییانی خۆی بێده‌نگ بیت، له كاتێكدا رۆژانه لێره‌و له‌وێ خه‌ڵك فه‌توای حه‌رامبوونی ده‌دات، كه‌چی هیچ هه‌ڵوێستێكی روونی دیار نه‌بێت!
عۆده له كۆتای قسه‌كانیدا ده‌نووسێت، "لاوازی ده‌زگه و رووكه‌شی شوورا له گرفته گشتییه‌كانی ده‌زگه ئیسلامییه‌كانه به‌تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر ئومه‌تی ئیسلامی به‌گشتی، بۆیه من نه‌وه‌یه‌كی تازه به پێویست ده‌زانم بۆ سه‌ركردایه‌تی ئیسلامی رێز له دامه‌زراوه بگرێت ئینجا كاری تیادا بكات". له كۆی ئه‌و قسانه‌ی كه له‌و نووسینه‌دا هاتووه، به ئاشكرا دیاره یه‌كێتیی زانایان نه‌ك هه‌ر له ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی ئاینییه، به‌ڵكو بووه‌ته ده‌زگه‌یه‌كی سیاسیش.
تا ئێره قسه‌مان له‌سه‌ر كاره‌كانی پێشووی د. عه‌لی قه‌ره‌داغی و یه‌كێتیی زانایانی جیهانی بووه، لێره‌وه ده‌چینه سه‌ر پرسێكی گرنگ كه پێوه‌سته به‌بێ ده‌نگی ئێسته د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئه‌ویش پرسی راپرسی هه‌رێمی كوردستان.
ئێسته گه‌رمترین پرس ریفراندۆمه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی كوردستانه، تا ئێسته د. عه‌لی قه‌ره‌داغی هیچ قسه‌یه‌كی نه‌بووه، نه‌بوونی قسه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه جێی سه‌رنجی به‌شێك له چاودێرانی دۆخی كوردستانه، به‌هۆی هه‌ڵوێستی روونی له سه‌ر پرسه‌كانی تر.
قه‌ره‌داغی به‌هۆی ئه‌وه‌ی وابه‌سته‌ی ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی جیهانییه، دوور نییه ئه‌و بێده‌نگییه‌ی به‌هۆی شوێنه‌كه‌ی بێت، به‌تایبه‌ت به‌گشتی دنیای عه‌ره‌بی به عه‌لمانی و ئیسلامییه‌وه دژی هه‌موو جیابوونه‌وه‌یه‌كی كوردن له عێراق، لێره‌وه ئه‌ركی قه‌ره‌داغی زۆر قورس ده‌بێت، كاتێك هاونیشتمانییانی هه‌ڵده‌ستن به داواكردنی پرسێكی ره‌وای خۆیان، ئه‌ویش یا ده‌بێ وه‌ك به‌شێكی دنیای عه‌ره‌بی دژ بێت، یان ده‌بێت وه‌ك هاونیشتمانییانی له‌گه‌ڵ ئه‌و مافه ره‌وایه بێت، لێره‌وه ده‌بێت بكه‌وێته دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێ نزیكه‌كانی، به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك د.یوسف قه‌رزاوی كه د. عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌ده‌سته راستی ئه‌و داده‌نرێت، چونكه قه‌رزاوی و قه‌ره‌داغی له زۆربه‌ی به‌یاننامه سیاسییه‌كان پێكه‌وه‌ن، قه‌رزاویش زۆرجار له پرسه سیاسییه‌كان هه‌ڵوێستێكی عه‌ره‌بی و ئیخوانی هه‌یه، ده‌كرێت بۆ ئه‌و پرسه‌یش هه‌مان هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بی هه‌بێت، له‌و حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌ی دژ ده‌ربكه‌ن، ئه‌وا بۆ د. عه‌لی قه‌ره‌داغی گران ده‌وه‌ستێت، چونكه لایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی زۆری له كوردستان هه‌یه، له‌لایه‌ك وه‌ك كوردێك ناكرێت دژی مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی خۆی بێت، له‌لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌ی پشتیوانی ده‌ربكه‌ن، دیسان كارێكی گرانه ئه‌و به‌یاننامه پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی زۆرینه‌ی عه‌ره‌به به ئیسلامی و عه‌لمانییه‌وه، چونكه هه‌ر ئاراسته له شۆڤینیه‌ت به‌رامبه‌ر كورد هاوبه‌شن. لێره‌وه باشترین هه‌ڵوێست بۆ د. عه‌لی قه‌ره‌داغی هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگییه، ئه‌وكات كورد ئه‌گه‌ر گله‌ییشی لێ بكات، گله‌یی بێده‌نگبوونی لێ ده‌كات نه‌ك گله‌یی دژایه‌تیكردن، له لای عه‌ره‌بیش رووبه‌ڕووی ره‌خنه و گله‌یی نابێته‌وه، چونكه به دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌و كاره هه‌ڵسن تووشی گه‌وره‌ترین ره‌خنه ده‌بنه‌وه.
له رابردوو كاتێك فه‌توایه‌ك دژی فیدڕاڵیی ده‌ركرا، یه‌كێتیی زانایانی جیهانی فه‌توایه‌كی ده‌ركرد، به ئاشكرا پشتیوانی له فیدڕاڵیی ده‌كات بۆ عێراق له لقی چواره‌می خاڵی پێنجه‌م ده‌ڵێن: فیقهی دابه‌زاندنی ده‌ق و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی هه‌ردووكیان به‌ڕوونی بۆمان ده‌رده‌خات كه ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی هه‌ندێك مامۆستا وه‌ك به‌ڵگه بۆ حه‌رامكردنی سیستمی فیدڕاڵی ده‌یهێنێته‌وه، به‌سه‌ر واقیعی عێراقیدا ناچه‌سپێت، چونكه ئێسته له عێراقدا كورد كه خاوه‌نی فیدراڵییه‌ته تایفه‌یه‌كی دیاریكراویش هه‌یه تووشی په‌راوێزخستن و ده‌ركردن و هێرشبردن بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ر نامووسیشیان، له‌م كاته‌دا ئه‌مانه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خۆیان ئیداره‌ی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی عێراقی یه‌كگرتوودا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئێسته مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕینی شوناسی وڵاته‌كه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری بارودۆخی به‌غدا بكه‌ین له پێش و له دوای ڕووخانی ڕژێم، یان سه‌یری بارودۆخی سامه‌ڕا بكه‌ین، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه داوا بكه‌ن (خۆیان ئیداره‌ی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی عێراقی یه‌كگرتوودا پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن).
دواتریش له خاڵی شه‌شه‌م ده‌نووسێت، "ئێمه داوا ده‌كه‌ین پشتیوانی بكرێت له مانگرتووانی گه‌لی عێراقی له ناوه‌ڕاستدا و پشتیوانی بكرێت، له داواكارییه دادپهوهرییهكانیان بۆ دابینكردنی مافه‌كانیان له‌ژێر سایه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا، زانایان چه‌ندان جار داوایان له خۆپێشانده‌ران كردووه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه مامه‌ڵه بكه‌ن و ئاگایان له پاراستنی یه‌كڕیزی بێت، داوا له برایانمان ده‌كه‌ین له زاناكانیش كه ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته گرنگه بن، چونكه زۆر مه‌ترسیداره و تاكلایه‌نانه قسه‌ی لێ نه‌كه‌ن ، چونكه ده‌ركردنی فه‌توایه‌ك له بابه‌تێكی سیاسه‌تی شه‌رعیدا له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێته مایه‌ی په‌رته‌وازه‌كردنی تواناكان و پارچه‌كردنی ڕیزه‌كانی و دووبه‌ره‌كی دروستكردن له بۆچوونه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ڕێزمان له‌وانه‌ی كه ئه‌و فه‌توایه‌یان ده‌ركردووه و ڕێزی پله‌ی زانستی‌یان و پۆسته‌كانیشیان ده‌گرین، خوای گه‌وره پشتیوان و هاوكاریان بێت".
ئه‌وه جگه له‌وه‌ش له تازه‌ترین پۆستی ئه‌كادیمی د. عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆی (عوسمانی) هاته هه‌ڵبژاردن به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، وه‌ك له به‌یانی كۆتای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئهمیندارێـتی زانكۆی عوسمانی كه له شاری ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌نجام درا به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر عه‌بدولجه‌بار زه‌یدی سه‌رۆكی زانكۆكه و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی، دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی به سه‌رۆكی ئه‌میندارێتی زانكۆكه هاته هه‌ڵبژاردن تا خولی دووه‌م، وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌كادیمی له توركیا كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی، به‌و پێیه‌ش تا ئێسته لێدوانه‌كانی توركیا تونده به‌رامبه‌ر به راپرسی هه‌رێمی كوردستان.