ئیسماعیل ته‌ها
له چه‌ند ساڵی رابردوو پرسی یه‌كخستنی ئیسلامییه‌كان فراوانترین قسه‌وباسی به دوای خۆیدا هێنا، هه‌ندێك زۆر به گه‌شبینییه‌وه سه‌یریان ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی ئه‌و پرسه رۆژگارێك قورسایی زۆری هه‌بوو، به‌هۆی عاتیفه‌ی زۆری خه‌ڵكی لایه‌نگری ئیسلامییه‌كان، به‌ڵام ورده ورده كاڵ بووه‌وه، ئێسته ئه‌و قورسایییه‌ی جارانی نه‌ماوه، چونكه ئه‌و قورسایییه دۆخه‌كه دروستی كردبوو، مه‌رج نییه ئه‌و قورسایییه ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام پێشهاتی تازه دێته پێشه‌وه.
دوای لیستی ئیسلامی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بووه جێی باس، دروستكه‌رانی ئه‌و لیسته ئه‌وه‌نده به‌گرنگی باسی ده‌كه‌ن، ئیتر هه‌موو جیاوازییه‌كانیان له‌بیر چووه‌ته‌وه، له كاتێكدا خاڵی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیست ئه‌وه‌یه: زۆر به كورتبینی بیریان له دروستكردنی یه‌كلیستی كردووه‌ته‌وه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به كورتی تیشك بخه‌ینه سه‌ر هه‌ردوو لیست:
لیستی ئیسلامی
گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه لای زۆربه‌ی خه‌ڵك خۆشه‌ویست نییه، هه‌ندێك جاریش مرۆڤ خۆی بزانێ یان نه‌زانێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ رابردوو، مه‌رجیش نییه هه‌موو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك شتێكی خراپ بێت، ده‌كرێت هه‌ندێك جار ده‌ستكه‌وتی زۆرباشی لێ به‌ده‌ست بێت، هه‌ندێك جاریش ئه‌و به‌هایه گه‌وره‌ی نابێت.
ئه‌گه‌ر له ساڵانی رابردوو لیستی ئیسلامی داواكاری خه‌ڵكێكی دۆست و لایه‌نگرانی ئیسلامییه‌كان بوو، ئه‌وا ئێسته ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی رابردوو داوای لیستی ئیسلامی ده‌كرد، داواكاریی تری هه‌یه.
بۆیه له‌و دۆخه‌ی ئێسته خه‌ڵك ئه‌و حه‌ماسه‌ته‌ی نییه بۆ لیستی ئیسلامی، به‌شێكی زۆری وه‌ك كارێكی ساده سه‌یری ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش له رابردوو ئه‌و حزبانه‌ی كه ئێسته داوای لیستی ئیسلامی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌و لیسته‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه به بیانووی دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای /ئایدۆلۆجیای ئیسلامی و عه‌لمانی/ ئه‌وه وای كردووه خه‌ڵك به پاڵنه‌رێكی سیاسی بزانێت نه‌ك پاڵنه‌ری ئاینی، چونكه ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ری ئاینی بێت، ئه‌و پاڵنه‌ره له رابردووش هه‌روه‌ك ئێسته بووه، زه‌وینه‌كه‌ش وه‌ك ئێسته گونجاو بوو، خۆ ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ره‌كه‌ش سیاسی بێت، ئه‌وا شتێكی زۆر ئاسایییه.
گرفتی ره‌وتی ئیسلامی ئه‌وه‌یه هه‌ر جاره‌ی یه‌ك له یه‌كێك ده‌خوێنێت، ئه‌و له یه‌كتر خوێندنه له ساڵی 2005 ده‌ستی پێ كرد كاتێك له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ته‌نیا بوو، یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بوو، هه‌ر له‌و ساڵه یه‌كگرتوو به‌ته‌نیا بوو، كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی بوو، ئه‌مجاره پێچه‌وانه‌وه بووه‌وه، ساڵی 2009 بزووتنه‌وه ته‌نیا یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ لیستی چوار حزبه‌كه بوون، ساڵی 2010 بزووتنه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بوو و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ به‌ته‌نیا بوون.
ناوهێنانی لیستێكی سیاسی به (برایه‌تی ئیسلامی) ئه‌وپه‌ڕی كورتبینییه بۆ دیدی ئیسلام بۆ برایه‌تی، چونكه ئه‌و برایه‌تییه‌ی ئیسلام باسی ده‌كات، نابێت له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت، ئه‌وا به‌پێی ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده، ده‌بێته برایه‌تی بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت كه ئه‌وه‌ش ناكاته برایه‌تی، چونكه هه‌ركات ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ما، به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌و برایه‌تییه‌ش نامێنێت، دۆخی برایه‌تییه‌كه ده‌چێته‌وه ململانێیه‌كه‌ی جاران. له چه‌ند رۆژی رابردوو لیژنه‌ی هاریكاری ئیسلامییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه، له‌ژێر تیشكی ئایه‌تی (ۆالْمُۆْمِنُونَ ۆالْمُۆْمِنَاتُ بَعْچُهُمْ أَوْلِێا‌وُ بَعْچٍ ۚ ێأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆێنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَڕ)[سوره التوبه 71] له سه‌ره‌تاوه هاتووه كه باس له یه‌كخستنی ناوماڵی ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌سڵی كاره‌كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌مای هه‌ڵه دامه‌زراوه.
چونكه به‌شێك له‌وانه‌ی هه‌ستاون به رێكخستنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان، خۆیان تۆراوی ناوماڵی ئیسلامییه‌كانن، سه‌یره مرۆڤ خۆی تۆراو بێت و بیه‌وێت دوو تۆراو ئاشت بكاته‌وه، جگه له‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه ناكۆكی قووڵ و باڵباڵێنه‌یان به‌رده‌وامه، ئینجا ئه‌و حزبانه‌ش ئه‌وه‌نده حزبی سیاسین، ئه‌وه‌نده حزبێكی ئیسلامی نین، چونكه ئێسته چه‌قی كاریان سیاسه‌ته، نه‌ك په‌روه‌رده و بانگه‌واز.
ئه‌گه‌ر كاركردنه بۆ برایه‌تیی ئیسلامی، نابێت ئه‌و برایه‌تییه به دروستكردنی لیستێكی سیاسی ده‌ست پێ بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبانه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌یان راست ده‌كه‌ن، ده‌بێ رێز له برٍِوای یه‌كتر بگرن، چ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی لیسته ئیسلامییه‌كه‌ن، چ ئه‌وانه‌ی له ناو لیستی ئیسلامین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڕیاریان داوه برایه‌تی بكه‌ن، ده‌بێ ئه‌وه به ئاسایی ببینین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری لێدوانیان بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ردوولا سه‌رقاڵی یه‌كتر شكاندنن.
له دوای لیستی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری زۆرترین قسه‌وباسی له‌سه‌ر كراوه، هه‌رزوو ناویان له خۆیان نا هاودید، هاودیدی هه‌ر له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی سیاسی زوو له نێوان كۆمه‌ڵێك ئاراسته‌ی فكری جیاواز له ئیسلامی و عه‌لمانی دروست بوو، وه‌ك بڵێی ئه‌وان خۆیان له ئاستی ناكۆكییه فكرییه قووڵه‌كانی نێوانیان بوارد، نه‌یانویست زوو بكه‌ونه باسكردنی ئه‌و ململانێیانه كه به زه‌قی له نێوان هه‌ردوو ئاراسته‌دا هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی دنیابینی ئیسلامی و عه‌لمانی، چونكه ئه‌سته‌مه مرۆڤ بتوانێ رابردووی خۆی واز لێ بێنێت، گرفتی هاودیدی ئه‌وه‌بوو ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر پرسه سیاسییه‌كان هاودیدن، ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر پرسه فكرییه قووڵه‌كان هاودید نین، كه دواجار ده‌بێته‌وه به‌شێك له ململانێی سیاسی.
هاودیدی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ئاسانه، ده‌كرێت بێباوه‌ڕێك و باوه‌ڕدارێك له‌سه‌ر 100%ی پرسه سیاسییه‌كان یه‌ك دید بن، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی رۆژانه له راگه‌یاندنه‌كان باس ده‌كرێن، وه‌ك نه‌بوونی سه‌روه‌ریی یاسا، گرفتی بژێوی خه‌ڵك، نه‌بوونی سیسته‌م، ئه‌و پرسانه زۆر به ئاسانی ده‌توانن له‌سه‌ریان رێك بكه‌ون، به‌ڵام دواجار كه دێته سه‌ر هه‌ندێك پرسی تر، ئه‌وكات به‌ریه‌ككه‌وتن روو ده‌دات.
ئه‌وه‌ش هه‌رزوو ره‌نگی دایه‌وه، كاتێك یه‌كێك له كه‌سانی باكگراوند ئیسلامی، له پۆستێكی ئاسایی هه‌ندێك پره‌نسیپی گشتی به شه‌ریعه‌ت به‌ستایه‌وه، گوتی: ئێمه شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پاشخانی عه‌لمانییان هه‌بوو، زۆر به‌توندی دابه‌زین، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی گشتی گوته‌بێژی ره‌سمی ئه‌و قسانه‌ی ره‌ت كردنه‌وه، جگه له‌وه‌ش هه‌ندێك ئه‌ندامی باڵایان شه‌ریعه‌تی وه‌ك ژه‌هر ناو بردبوو.
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وان چه‌ند به‌ساده‌یی هاتوون و كۆ بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئیسلام باسیان كردووه، دیسان هه‌ر خۆیان له كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ بواردووه كه دواجار ئه‌مڕۆش نه‌بێته هۆی جیاوازی، له داهاتوودا ئه‌و هاودیدییه دابه‌ش ده‌كات بۆ دوو به‌ره‌ی جیاواز.