یاسین نادر ڕه‌حمان
دروست تا نووسینى ئه‌م وتاره نزیكه‌ى چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م بۆ ڕیفراندۆمى هه‌ریمى كوردستان ماوه سزا قورسه‌كان بۆ ڕاگرتنى بڕیاری ڕیفراندۆمى له‌وپه‌ڕى ته‌شه‌نه‌سه‌نیدایه. به ڕای من سیاسییه‌كان به‌دژ و غه‌یره دژه‌كانییه‌وه چیتر هیلاك بوون به ده‌ست سه‌ردانى شاند و ده‌عوه‌تكردن و بانگهێشتكردنى ئه‌م هه‌موو به‌ژه‌وه‌ندیخوازانه‌ى دنیا و ده‌وروبه‌ره‌وه، كه پێوه‌ندى ڕاسته‌وخۆ و بڕیارى ناڕاسته‌وخۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ده‌ن، كه له په‌سای هه‌ر كامیاندا فێڵ و كه‌ڵه‌كه‌بازییه‌كى دیپلوماسییانه خۆى شاردووه‌ته‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌دا وتار و گوته نه‌ما به هۆى بارزانى و سه‌ركرده‌كانى تر‌ى باڵاده‌ستى كوردستان نه‌كرێت له‌باره‌ى ڕیفراندۆم و مافخورانى گه‌لى كورده‌وه، كه‌چى هیچ كامیان نه‌یتوانی تا ئێسته‌كه‌ش بڕواى سیاسیی به‌ته‌واوه‌تى له ناوخۆ دروست بكات و نه له ده‌ره‌وه‌ش توانیی پشتیوانییه به‌هێزه‌كان له (وڵاتانی دراوسێ و ئه‌نجوومه‌نیی ئاسایش و ڕیكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ناوه‌نده‌كانى تر‌ى په‌یوه‌ست به سیاسه‌تى ڕۆژهه‌ڵات) به ده‌ست بێنێت تا ڕیفراندۆمى هه‌رێمى به بێ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه به‌دواوه بێت و به‌ڕێوه بچێت؟
ئه‌گه‌ر هه‌مووان ورد ببنه‌وه، هه‌مووان هه‌ر ده‌ڵێن باجه قورسه‌كه و دۆخه خراپه‌كه له پاش ڕیفراندۆمى هه‌رێم به‌رۆكتان ده‌گرێت. كه ئه‌مانه‌ش ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ى شه‌ڕو ئاژاوه و فیتنه‌ى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى لێ ده‌كرێت كه ده‌یانه‌وێت به هه‌ڕه‌شه و ترساندن له‌مباره‌یه‌وه، له‌مپه‌ر دروستكه‌ر له به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆبوونى گه‌لێكى شایسته له‌م پڕه‌نسیڤه‌دا بكه‌ن.
وا هێدى هێدى له ئاستى ناوخۆیی وڵاتى عێراقدا له پۆسته باڵاكانى عێراق وه‌خته ده‌ست پێ ده‌كه‌ن تا به ئاستى پچڕانى پێوه‌ندى له سیكته‌ره‌كانى تر‌ى ئابوورى و سه‌ربازى بگره كه ڕێخۆشكه‌ر بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ى میلیشیا مه‌زه‌وییه‌كان و به‌ناو ڕێكخراوی تر‌ى سه‌ربازى مه‌زه‌وی و هاوكارى ڕێكخراوه تیروریستییه‌كانیش به‌هۆى سنوور واڵاكردنه‌وه‌ش بێت، پێم وا بێت له داهاتوودا ناوه‌ستن.
له‌م كاته‌شدا ده‌نگۆى هه‌ستانه‌وه‌ى شه‌قامیی عێراقی دژى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرا هه‌ر له ئارادا بوو و كه‌س وێناى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌كرد كه ڕه‌نگه ئاواره‌گه‌لێك كه له سنوورى نه‌ینه‌وا و فه‌لووجه و باعقووبه و زۆر ناوچه‌ی تر له‌م هه‌نگاوى دژێتییه‌دا به‌شدار بن و هیچ نه‌بێت نه‌مه‌ك حه‌رام له ماوه‌ى دوو ساڵ خزمه‌تكردنیان ده‌رنه‌چن و پشتیوانمان له سه‌ربه‌خۆبوونى گه‌لێكى خزمه‌تكاری له حه‌قی ئه‌واندا بن.
كه‌چى وا ده‌بینین ئه‌مه ئێسته پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، وا هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و زۆر شتى ترمان لێ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكى ناوچه‌كانی تر‌ى عێراقیش هاوشێوه‌ى نه‌مه‌ك حه‌رامێتى خۆیان له دژى كوردستان، وا هان و قان ده‌ده‌ن.
"مێژوو سه‌لماندوویه‌تى هیچ وڵات و زلهێز و حزبێكى دنیا گه‌ر ئیراده‌ى میله‌تى له پشت نه‌بێت، ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێك له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و میله‌ته بنرێت"
ئێسته من چیتر ئه‌وه له زه‌ینمدایه و ده‌یڵێمه‌وه: سه‌ركرده‌كان، حزبه‌كان باڵاده‌سته‌كان و ئه‌نجوومه‌نه‌كانى ڕیفراندۆمى و سوڵح و ئاشته‌وایی.! هه‌مووان چیتر با بوه‌ستن، با گه‌ل و هاووڵاتیى ئه‌م كوردستانه له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه، له‌مڕِۆوه له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر سه‌وداو خه‌یاڵى جوادیی و سه‌ربه‌خۆیی و به‌ماف گه‌یشتنى له‌م ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییدا ده‌بینێته‌وه و له به‌رژوه‌ندى ده‌زانێت، با بڕیاری خۆی بدات.
چیتر خۆی با قسه‌ى خۆى له شه‌قامدا بكات و هه‌وڵه سیاسییه‌كان به باش بێت یان خراپ به ئه‌رێنی بێت یان نه‌رێنی به ئۆپۆزیسیۆن و به ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه كه وا خه‌ریكه به بنبه‌ست ده‌گات و فشارێكى زۆر ته‌نانه‌ت هه‌یه كه كورد به هیچ ئامانجێك نه‌گات، واز لێ بێنێت.
ئه‌گه‌ر هه‌مووان ڕازین هه‌روه‌ك چۆن ئه‌داى دژَایه‌تیمان دژى ناعه‌داله‌تیی نێوخۆیی هه‌بووه، با هه‌ر له ئێسته‌وه به گه‌لی عێراق و دنیا و هه‌موو گه‌لانى تری دنیاش بڵێینه‌وه:
له‌م ساته‌وه واته 60 سه‌عاته‌ى ماوه به سه‌پاندنى مه‌رج به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى حزبی و حوكمدارێتى له هه‌رێمدا، ئه‌وه به‌هه‌مووان بڵێینه‌وه: چیتر ئێمه له‌سه‌ر شه‌قام پاڵپشتى بۆ خۆمان و سه‌ربه‌خۆبوونمان ده‌كه‌ین و مێژوومان و خه‌باتمان و شه‌هیدانمان پشتیوان له‌م قسانه‌مانه.
چیتر حزب و هه‌یمه‌نه‌ى سیاسیی حزبی و حكوومیی با ئێسته سه‌یركه‌رى دۆخه‌كه بێت و هه‌موو بزانێت ئه‌گه‌ر دۆخێك بێته پێشه‌وه كه هه‌موومان بریندار بكه‌ن و سووكایه‌تی به ماڵ و منداڵ و سووكایه‌تى به زۆر پیرۆزیمان و خزمه‌تكردنمان بكه‌ن، ئه‌وه خۆمان نه‌ك به ده‌نگدان، به‌ڵكو به خوێنمان مێژووى سه‌ربه‌خۆبوونمان له شه‌قامیشدا بێت ده‌نووسینه‌وه و ئه‌نفال و كیمیاباران و به ناحه‌ق كوشتن و جێنوسایده‌كان له حه‌قماندا له‌بیر ناچێت و له‌مڕۆوه جووڵه‌ى شه‌قاممان دژى ئه‌وانه‌ن كه له جێى ئێمه‌دا بڕیارمان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى ناحه‌ق و بڕیاری میانمار ئاسایانه‌مان له مافماندا بۆ ده‌ده‌ن. بۆیه ئه‌گه‌ر كاتێكیش شیاو بێت و ته‌ندروست بێت و له جێى خۆیدا بێت، ئێسته كاتى هاتنى سه‌رشه‌قام و خه‌ڵكى سه‌رشه‌قام و هه‌موو مرۆڤێكى كورده له دنیادا كه نه‌هێڵێت هێڵه سووره‌كان له حه‌قیاندا چ له به‌ره‌ى سیاسیی و چ ژیانه‌وه‌ى بێت له كوردستاندا ببه‌زێنرێت، ئه‌وه به دنیا بڵێته‌وه:
"ئیراده‌ى میله‌ت لێره‌دا حاكمه، ئه‌گه‌ر گه‌ل نه‌بێت هیچ توخمێكى سیاسیی به‌رناگرێ و به‌زوویی ده‌كه‌وێت و ئیتر ناوخۆیی بێت یان ده‌ره‌كى".
بۆیه ڕێكخراو و ناڕیكخراو، هه‌موو چین و توێژه‌كان به‌وانه‌شی سیاسییه‌كى مه‌ده‌نى خۆیان لێ ده‌ڕوانن، با له‌مڕۆوه بچینه سه‌رشه‌قام و به‌ره‌ى گه‌ل له دژى هه‌وڵى سه‌ربه‌خۆییمان له‌م چه‌ند سه‌عاته‌دا ڕابگه‌یه‌نین و پشتیوانی و پاڵپشتێتى خۆمان بۆ سه‌ربه‌خۆبوونمان كه له ئامانجمانه به دنیا بگه‌یه‌نین.