یاسین نادر ڕه‌حمان
ئێمه ئێسته به‌ڕاستی له دنیایه‌كدا ده‌ژین له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانى، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانیشی وه‌خته به‌ته‌واوى به‌سه‌ر هه‌ندێكماندا ته‌نگ هه‌ڵده‌چنێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر كورتی بكه‌ینه‌وه له‌وه‌دا ده‌توانین ده‌ری بخه‌ین له توێژێكدا كۆ بووه‌ته‌وه كه توێژى هه‌ژار و چه‌وساوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ن كه دوور له هه‌لومه‌رجى سیاسیی كۆمه‌ڵگه و بوارگه‌لی سیاسیی تر ده‌ژین. ئیتر ئه‌وان چاوه‌ڕێی بڕیاری سیاسییه‌كانیانن به ئه‌رێنى بێت یان نه‌رێنى، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سوكنایی ژیانیان له خزمه‌تى زیاتریاندا بێت و مافه‌كانیان وه‌ك مرۆڤ پارێزراو بێت، ئیتر له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین ئه‌وان ژیانێكى شكۆمه‌ندانه‌یان له په‌سای هه‌نگاوه سیاسیی و كرده‌وه‌كانیان ده‌وێت.
ئه‌م پێشه‌كییه‌ى سه‌ره‌وه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه سه‌رجه‌م شۆڕش و ده‌نگه ناڕازییه‌كانى ئه‌مڕۆ له‌م توێژه‌ى كۆمه‌ڵگه‌دایه و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به جیاواز له كوردستانى خۆشمان كه چه‌ندان ساڵه به‌ده‌ست ئه‌م جۆره دیارده‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت، باسی خۆپیشاندانه ناڕه‌زایییه‌كانى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى كۆتای ساڵ له "ئێران" بكه‌م كه شاره‌كانى ئه‌سفه‌هان و مه‌شهه‌د و كرماشان و زۆر شاریتری گرته‌وه و وه‌ك شۆڕش و ناڕه‌زایی برسییه‌كانه. له دنیایی سیاسه‌تى ئه‌و وڵاته‌یشدا كه وه‌ك وڵاتێكى ئاشتیخوازیى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین هه‌میشه خۆى ناس ده‌كات، له قووڵایییه‌كى ته‌واو له‌باره‌ی دیارده‌ى هه‌ژاری و بێكاری خۆى ده‌بینێته‌وه له كاتێكدا له‌وپه‌ڕى هێزی سیاسیی و سه‌ربازیدا خۆى ده‌نوێنێت و به ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى وڵاتانی تر، له‌و پێناوه‌یشدا تووشی گه‌مارۆی ئابوورى به‌تایبه‌ت و سه‌ربازى و مه‌دنیی و جۆره‌ها فشاری تری هاوشێوه بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
ئه‌مه نه‌ك له دیدى دنیا، بگره له دیدى هاووڵاتیى ئه‌و وڵاته‌وه كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژیانیان ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه و له‌م خۆپێشاندانه‌ى ئه‌م رۆژانه‌ی شاره‌كانى ئێران به‌هۆى بیكارى و هه‌ژارییه‌وه كه به شۆڕش و ناڕه‌زایی برسیی ناوى لێ ده‌نرێ، به‌ته‌واوى له دروشمه‌كاندا ڕه‌نگى دایه‌وه كه ئه‌و وڵاته له ناوخۆدا وه‌خته له برسا ده‌مرێت، كه‌چى ده‌یانه‌وێت خزمه‌تى گه‌لی تر و وڵاتانی تر‌ى ناوچه‌كه بكه‌ن، هه‌ژاران و خۆپێشانده‌رانى ئێران كه جاروبار ئه‌و دروشمانه ده‌ڵێنه‌وه: "عه‌ره‌به‌كان واز لێ بێنه بیر له حاڵ و دۆخى خۆمان بكه‌ره‌وه، ئێران كه ڕه‌زاشای نه‌ما حیساب و كیتابیشى نه‌ما".
ئاواتخواستن به رژێمى شا و ناشیرینكردنى رژێمى مه‌لا و زۆر دروشمى تر دژى ڕێبه‌ر و سه‌رۆك كۆمارى ئێران، ئه‌وه‌یان پێشان دا كه گه‌لی ئێران به‌هۆى سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی سه‌ربازیى و كۆمه‌كی به وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه، وه‌خته به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌چێت و نایانه‌وێت ئه‌وه‌ش به دنیاى ده‌ره‌وه بڵێن كه ئه‌وان شكستیان له‌م هه‌نگاوانه‌یان خواردووه.
ئه‌مه شتێكه له میدیاى فه‌رمی ئه‌و وڵاته كه زۆرینه‌یه‌كى بێشومارى نزیكه‌ى 500 كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆن، هیچ ئاماژه‌گه‌لێكى نابینرێت و هه‌ر كه سه‌یری میدیای ئێران ده‌كه‌یت، واده‌زانى به‌هه‌شتى دنیا له په‌ساى كۆماری ئیسلامیی خۆى حه‌شار داوه، له كاتێكدا ڕۆڵی میدیا وێنه‌كێشانى هه‌میشه‌یی جوانییه‌كان نییه و ده‌بێت وێناكه‌رى دۆخ و دیارده ناخۆشه‌كانیش بێت له وڵاتێكدا هاووڵاتییانی تیایدا ته‌نگی پێ هه‌ڵچنراوه و گله‌یی هه‌یه.
ئه‌وان ئێسته له‌باره‌ی كوردستانه‌وه به‌هۆى ڕیفراندۆم، توێژێكى نزیكه‌ى 100 هه‌زار نه‌فه‌رییان له به‌نده‌رگه و خاڵه سنوورییه‌كانیان بۆ ڕووداو و پێشهاتێكى نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی كه هێشتا كارى پێ نه‌كراوه، له‌كار كردووه و مه‌رزه بازرگانییه‌كانیان داخستووه و ته‌نانه‌ت به هه‌ژاركردنى هاونیشتمانى خۆیشی برسی كردووه، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى له داهاتوودا لێ ده‌كرێت كه ده‌سه‌ڵاتى مه‌لا له‌و وڵاته هه‌موو شتێك و هه‌موو هه‌نگاوێك بكات به قوربانی سیاسه‌ته‌كانى كه ناوى مانه‌وه له‌پێناوى زۆر شت‌دا لێ ناوه.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه‌ش هه‌رچییه‌ك بێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران له سات و كاتى نزیكى ئه‌م ڕووداوه كه خۆپێشاندانى ناڕه‌زایی یان هه‌ر چالاكییه‌كى تر له دژى به‌رژه‌وه‌ندیى ئێران بێت، بۆ لایه‌نگرانى "ئه‌حمه‌د مووسه‌وى" ده‌گه‌ڕێننه‌وه و ده‌یبه‌ستنه‌وه به‌وه‌وه. ئه‌مه‌ش وای له لایه‌نگرانى به‌رژه‌وه‌ندیخوازى ده‌سه‌ڵاتى ئێران كرد بێنه سه‌ر شه‌قام له ئاستى وڵاته‌كه‌دا و یادى ئه‌و هه‌نگاوه تێكده‌رانه به‌سه‌رزه‌نشتكردن و سووكایه‌تی پێكردنى بكه‌نه‌وه و تا په‌رده‌پۆشی ئه‌و ناڕه‌زایییانه بێت دیسان، ئه‌مه‌ش شتێكه توێژى برسی بیزارتر و بێتاقه‌تتر نه‌ك ده‌كات، بگره پشت و پشتیوانى هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى له وڵاته‌كه‌ى ته‌نانه‌ت به ڕووخان و هه‌نگاوى مه‌ده‌نى و دواجار تێكدانیشی ده‌كه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زۆر وڵاتی دنیا ئێسته چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوى دژایه‌تیكردن به‌هۆى هاووڵاتى و بزووتنه‌وه دژه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كه‌ن، تا پشتیوانى سه‌ره‌كییان بن له‌م دۆخانه‌دا، چونكه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا هه‌میشه ئه‌م وڵاته به‌وه تاوانبار كراوه پشتیوانی تیرۆره له زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا و وه‌ك سه‌رچاوه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌تۆمى قه‌ده‌غه‌كراو لێى ده‌ڕوانن و به مه‌ترسی بۆ دنیا ناوی ده‌به‌ن.