یوسف له‌تیف
وه‌ختێَك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ بێ مۆڵه‌ت و ئاگاداری سه‌ركرده‌یلی عێراق خۆی به عێراقدا ده‌كات و چه‌ند سه‌عاتێك له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی خۆیدا ده‌گوزه‌رێنێ، سه‌ركرده‌یلی عێراق ئه‌و دیمه‌نه وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له میدیاكانه‌وه ده‌بینن، ئیتر چی ده‌ڵێی.
وڵاتێك سیاده‌ی هه‌یه و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی هه‌یه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، عورف وایه له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی پرۆتۆكۆل و رێوڕه‌سمێكی شاهانه‌دا له فڕۆكه‌خانه بێته پێشوازیكردن، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌ك خۆی فه‌رمانبه‌رێكی بچووكی وڵاتێكی تر بێت، بێگومان حاڵی له‌وه باشتر نابێ كه ئێسته تێیدایه. دووه‌م كه خۆی نه‌بوو، ده‌بێ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی به چی بكه‌وێته دڵه‌ڕاوكه و له چ فشارێكی سڵ بكاته‌وه؟ به پێچه‌وانه‌وه ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ ڤیزا به هه‌ریه‌كه‌یان نه‌دات كه له هه‌ر پله و پۆستێكدان و بیانه‌وێ سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن.
سه‌ركرده‌یلی عێراق هێند ئه‌و هاتنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان به ئاسانی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی، وه‌ك بڵێی مێشێك میوانیان نییه و هێند به خوێنساردییه‌وه لێی دووان، وه‌ك ئه‌و ژنه‌ی خۆی ده‌یفه‌رموو ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر ئه‌وه گوایه ئیشی خراپیان له‌گه‌ڵی كردووه.
هێشتا ناوچه‌كه گه‌رمه و یارییه‌كان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا یه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه و به كۆتا نه‌هاتوون. وه‌ك بڵێی ئاشووبه‌كه نه‌گیرساوه‌ته‌وه و هه‌رجاره‌ی لایه‌ك به هۆكاری جیاواز ئاگر ده‌گرێ و ده‌یكوژێننه‌وه و له‌لایه‌كی تره‌وه پشكۆكه ده‌گه‌شێننه‌وه.
ئه‌و ده‌ڕوا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به فه‌رمی دێته عێراق و بێگومان زۆر به‌گه‌رمیش پێشوازی لێ ده‌كرێ، ئێسته فشار له‌سه‌ر ئێران تونده و دراوی وڵاته‌كه‌ی جێگیر نییه، تا كوێ و چ ئاستێك ئه‌و فشاره توند ده‌كرێ و لا ده‌درێ، بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی لای بكه‌ره‌كه‌یه‌تی كه چه‌ند ده‌ڕوات و له كوێدا راده‌گیرێ له به‌رانبه‌ر چی و كێ له‌گه‌ڵ خۆی راده‌كێشێته یارییه‌كه‌وه.
ئه‌و وه‌ڵامه لای دیزاینه‌ر و نه‌خشه‌سازی خۆیه‌تی و بۆ چ مه‌رام و مه‌به‌ستێك كردوویه‌تی و به كوێ ڕاده‌گات؟ ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین، بۆیه سه‌ركرده‌یلی ئێره هیچ پلانێكیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ریك بێته‌وه و خۆی له‌و هاوكێشه‌یه به دوور بگرێت و وڵاته‌كه‌ی نه‌كاته مه‌قاشی ده‌ستی هیچ لایه‌ك، بۆیه سه‌ركرده‌یلی عێراق له‌و ئاسته‌دا نین و جگه له خۆ جێگیركردن و خۆ تێركردن، هیچی تریان لا مه‌به‌ست نییه، هه‌روه‌ها خۆیان زۆر به كاتی ده‌زانن، بۆیه هیچ په‌رچه‌كردارێكیان نییه و له‌وێوه سه‌یری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی سامانیان نییه.
ده‌ڵێن سه‌ركرده‌یلی كۆنی ئیسلام هیچ كات حیسابیان بۆ ژماره و چه‌ندێتی و چۆنیه‌تیی جۆری كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی به‌رانبه‌ریان نه‌كردووه و ته‌نیا به ئیمان رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و هه‌موو جاره‌كانیش سه‌ركه‌وتوو بوونه، به‌ڵام مخابن ئه‌م سه‌ركرده ئیسلامییانه‌ی ئێسته كه فه‌رمانڕه‌وان، جگه له سامانی گه‌نده‌ڵی خاوه‌ن میله‌ته‌كه‌ی خۆیشیان نین، بۆیه كه‌س حیسابیان بۆ ناكات و وڵاته‌كه‌یشیان تووشی ئیفلیجی كردووه، له هه‌موویشی ناخۆشتر میله‌تی كورد زه‌لیلی ده‌ستی ئه‌م دیلانه‌یه كه باسمان كردن، سه‌ختتریش له هه‌موویان به‌شێكی كورد خۆی به جه‌نگاوه‌ری ئه‌وانه بزانێ و سیخوڕی له‌سه‌ر میله‌ته‌كه‌ی خۆی بكات بۆ ئه‌وان.
بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌نده له‌و قه‌وارانه ده‌وه‌شێته‌وه و ده‌بێ به‌روبوومیشی هه‌ر به قه‌د خۆیان بێ، تۆ بڵێی كه‌سێك گه‌نم تۆ‌و بكات و چه‌ڵتووك بدوورێته‌وه، به‌دڵنیایی نه‌خێر.
كورد له‌م ناوه‌نده‌دا حه‌قه بایی گوزه‌ران خۆی رێك بخات و به‌رنامه‌ی بۆ ژیان و له‌نگه‌رگرتن هه‌بێ، له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌یله‌ی به‌ڕێوه‌یه په‌له بكرێت له دروستكردنی حكوومه‌تێكی به‌هێز، كه بتوانێ به‌سه‌ر هه‌موو ته‌نگژه‌كانی كۆندا ئه‌وانه‌ی هۆكار بوون بۆ گه‌شه‌نه‌كردنی حكوومه‌ت و ئه‌وانه‌ی داهاتوویش هاوكار و هانده‌ر ده‌بن بۆ حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و به‌هێز، تا بتوانێ ئاستی ژیان به‌رز بكاته‌وه و بنكۆڵی گه‌نده‌ڵی بكات و ژیانێكی ئارام و شایسته بۆ میله‌ته‌كه‌مان كه زۆر ماندووه، ده‌سته‌به‌ر بكات.