یوسف له‌تیف
گۆڕانكاریى سروشتى له سیسته‌مى حوكمدا، ئه‌و گۆڕانكارییهیه كه سیسته‌م له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكی تر ده‌گۆڕێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه پێشتر زه‌وینه‌ى بۆ خۆش كراوه، دواتریش ده‌درێت به راپرسى. زۆرینه ئه‌و دۆخه ده‌گۆڕن بێ ئه‌وه‌ى خوێن بڕژێ و شوێن كاول بكرێ. وه‌ك كشانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، هه‌ڵبه‌ت مانه‌وه یان جێهێشتنى باسه‌كه‌ى ئێمه نییه كه له كامیاندا قازانجێتى و له كامیاندا زیان، هه‌رچى گۆڕانكارییه به نه‌خشه‌ڕێگه، ئه‌و جۆره‌یه كه پلان و رێگه‌یه‌كى هه‌یه و به قۆناغ دێته خواره‌وه، واته پێشتر زه‌مینه‌ى بۆ خۆش ده‌كرێ و ئه‌و وه‌خته درێژه‌ى له پێشیدا هه‌یه هه‌ر وه‌ختێك هه‌ندێ كارى له به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌نجامدانى.
دواتر وه‌ك بیرێك به‌به‌رد هه‌ڵچنى له‌گه‌ڵ كۆتای كاته‌كه سه‌رجه‌مى ئه‌و كارانه‌ش ته‌واو ده‌بن كه دابه‌ش كراونه‌ته سه‌ریان. هه‌ڵبه‌ت گۆڕانكاریى به نه‌خشه‌ڕێگه ئه‌و گۆڕانكارییهیه كه كه‌فوكوڵ نییه و ساڵانه ده‌زانرێ چى ده‌كات و بۆچى ده‌یكات، زیاتر ته‌مه‌نى درێژتر ده‌بێ، چونكه خه‌ونی ساڵانه و كارى بۆ كراوه.
هه‌رچى گۆڕانكاریى لاى ئێمه‌یه، به‌شێكى زۆرى پشت به چاره‌نووس ده‌به‌ستێ، واته ئێمه نه‌خشه‌ڕێگه‌مان نییه، ههیشمان بێ گشتگیر نییه و له زه‌ینى زۆرێكدا نییه كه كارى به‌كۆمه‌ڵی بۆ بكرێ. هه‌رچى گۆڕانكاریى سروشتیشه دیسانه‌وه نیمانه، چونكه چاره‌نووسى ئێمه به‌سه‌ر چه‌ند سیستهمگهلێكدا گرێ دراوین، هیچیان دیموكراسى نین و گوێ بۆ راى گشتى شل ناكه‌ن و چێژ له كۆیلایه‌تیى ئێمه و نائاسووده‌یى خۆیان وه‌رده‌گرن، بۆیه ئه‌و كێڵگه‌یه له‌باره بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌ندان ته‌رزى سیاسى و ناكۆكى و هه‌ڕه‌شه. هه‌رواش بووه، له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كان دووچارى جۆره‌ها ته‌نگژه بوونه‌ته‌وه كه له نێوان ئه‌و ته‌نگژانه‌دا، كورد سه‌رى قوت كردووه‌ته‌وه و هه‌ندێك هاتووه‌ته پێش. ئه‌م پێشڤه‌چوونه به سه‌ربه‌رزكردنه‌وه و خۆگرتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته زاڵمه‌كه، له كورتى داوه‌ته‌وه و پاشه‌كشه‌ى كردووه.
ئه‌م حیكایه‌تى مێشه زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه پێوه‌ی ده‌ناڵێنین كێشه‌كه هه‌ر ماوه. رێگه‌ى زۆر تاقی كراوه‌ته‌وه و ماندووێتى و بێ هوودهیى كێشه‌كه وه‌ك به‌رده‌كه‌ى سیزیف لاى خه‌ڵكى وێنا بووه. هێواش هێواش رۆحه زیندووهكان ده‌مرن. ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى دوایى كه‌مه بۆ چه‌سپاندنى حوكم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش وێنایه‌كى ناشیرینى پێشكه‌ش كرد. له‌وه‌ى نه‌یتوانى دهمهزراوهیى بێت و خێڵه‌كیبوون و پێوه‌ندی تایبه‌ت و بێ دیسپلینى تێیدا ره‌نگى داوه‌ته‌وه. به‌مه‌ش قازانج به‌هه‌ندێك گه‌یشتووه و زیان به زۆر، تووڕه و بێزارن. له سیسته‌می دیكتاتۆریشدا مرۆڤ له هه‌ندێك ماف ده‌گه‌ن وه‌ك شایسته، به‌ڵام له سه‌رلێشێواوى و فه‌وزادا وه‌ك چكلێتى پهخشكراوى سه‌ر بووك هه‌ندێك چنگێك كۆ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ندێكیش كه حورمه‌تى خۆیان راگرتووه به‌س سهیركردنهكهیان پێ ده‌بڕێ.
مرۆڤه‌كان كه به هێمنانه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات وه‌ئاگا بێننه‌وه و به خۆیدا بچێته‌وه و ژیان رێك بخاته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى ئێمه گوێ به هیچ نادا و هیچى پى راست نابێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێیه‌ك هاوپۆلم بوو بۆى گێڕامه‌وه كه شوانێكى له گوند هێناوه و كردوویه‌تى به پاسه‌وانى خۆى، ئێسته مووچه‌ى شوانه‌كه دوو هێنده‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری شارهدێكهیه. هه‌ركات له كاكه‌ى شوان ده‌پرسن مووچه‌كه‌ى چه‌نده، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی بریندار نه‌كا ده‌فه‌رمووێ: به من و به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه دوو ملیۆن وه‌رناگرین. گریمان له وه‌ختى شه‌ڕ و ته‌نگژه‌دا قورسه ئه‌و شتانه تێپه‌ڕن، ئه‌ى بۆچى هێنده سستن له چاره‌سه‌ریدا، بۆ رێك ناخرێته‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى مان بگرن و بڵێن بوێری به‌سه ئیتر راست به‌ره‌وه، ئه‌وه به تابوورى پێنجه‌م و پێشتر مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرتوو و فیتى ئه‌و حزب ده‌درێت له قه‌ڵه‌م كه هیچیان وا نییه، ئه‌و به‌رپرسانه له ده‌سه‌ڵاتن، كه‌ى توانییان و دڵیان رێى پێدان كه منداڵى خۆیان به‌و شێوه‌یه برسى بكه‌ن، ئه‌وجا مافیانه كۆى خه‌ڵكیش برسى بكه‌ن، چونكه دیاره وه‌ك مانگى چوارده بانێكه و دوو هه‌وا.