خراپترین ده‌سه‌ڵاَتى كوردى له باشترین ده‌سه‌ڵاتى بێگانه باشتره. ئه‌مه گوته‌ى مێژوونووسى تورك "ئیسماعیل بێشكچی"یه، هه‌رچه‌نده هیچ هۆكارێكى ئه‌وتۆ نایه‌ته بینین، له پشت درێژه‌دان به ناسیسته‌ماتیكى و خراپى ئیداره‌ى میزاجى كوردییه‌وه بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى زیاتر له هه‌ڵسووڕانى داوده‌زگه‌كانى كادرى پسپۆڕ و شاره‌زاى هه‌یه، به‌ڵام به‌كار نه‌بردنى ئه‌و هێزانه له شوێنى خۆیاندا و پڕكردنه‌وه‌ى پۆست و هه‌ڵسووڕانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت، به خه‌ڵكانى ناحاڵى له‌سه‌ر ئینتیماى حزب حزبێنه و خزمایه‌تى و بارگرانكردنى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت به فه‌رمانبه‌رى ده‌نگده‌ر، وێنایه‌كى ناشیرین و ئیداره‌یه‌كى پڕ له كه‌موكورتى پێشكه‌ش كردووه. هێنده ناشیرینه به جۆرێك كه خه‌ڵكانێكى زۆر لێى بێ‌ئومێد بوونه كه له ئاینده‌ش ئه‌م ره‌ش و سپییه گومان ده‌كرێ جیا بكرێته‌وه.
كوڕى فڵان یه‌كه‌م دامه‌زراندنى راوێكاری پێشكه‌وتووه، كچى فڵان یه‌كه‌م دامه‌زراندنى سه‌رپه‌رشتیاره له كاتێكدا دیاره دواى 32 ساڵ خزمه‌ت له پێنج ساڵى دوور و لادێكانه‌وه ده‌ست پێ بكات و خزمه‌تێكى زۆرى نه‌وه‌ى له دواى یه‌ك بكات و دوایین شت بچێته تاقیكردنه‌وه، دواى ده‌رچوونى ئه‌و ناونیشانه‌ى ده‌درێتێ، كه‌چى ئه‌م خاتوونه به یه‌كه‌م رۆژى دامه‌زراندنى ئه‌و 32 ساڵه‌ى بڕى و تاقیكردنه‌وه‌كه‌شى بڕى، ئه‌مه دوو نموونه‌ى زۆر بچووكى ئه‌و ئیداره‌یه و مشتێكه له خه‌روارێك، بۆیه ده‌بێ دامه‌زراندن له‌سه‌ر پێویستى و پسپۆڕى و ساڵى ده‌رچوون بێ له‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تى كه یاسا رێكى خستووه، نه‌ك ئه‌وه‌ى ئێسته هه‌یه، ئه‌م ته‌خشان و په‌خشانه له هیچ شوێنێكى دنیادا نییه، وڵاتێكى وه‌ك كۆریا جگه له هه‌زاران كارگه، پێداویستى شتومه‌كى رۆژانه و تا ده‌گاته ئۆتۆمبێل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و كه‌ره‌سته‌ى ته‌كنه‌لۆجى و پیشه‌سازیى گه‌وره و كشتو‌كاڵى مۆدێرن و هه‌موو پێداویستییه‌كان و زیاد له پێداویستى خۆیان و هه‌نارده‌كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى خۆیان، بارته‌قاى كوردستان فه‌رمانبه‌ریان نییه. به‌رهه‌مى زۆر و فه‌رمانبه‌رى كه‌م و داهاتى زۆر، به پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانبه‌رى زۆر و مشه‌خۆرى زۆر و داهاتى كه‌م، ئه‌م ناهاوسه‌نگییه كه‌شتی ده‌وڵه‌تى نووقم كردووه، ئه‌مه وێڕاى لێنه‌پێچاوه و چه‌مكی (ئه‌مه‌ت له كوێ بوو؟)، واى كردووه ئینتیماى خه‌ڵكانى زۆرى كه‌م كردووه‌ته‌وه و بێ‌ئومێدى كردوون.
هه‌مووان كۆكین له رابردووى خوێناویى میله‌ته‌كه‌مان و خه‌بات و تێكۆشانى پێشمه‌رگه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌حاڵ له‌پێناو رۆژى ئازادى میله‌ته‌كه‌مان، هه‌مووان كۆكین له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تبوون كه ئه‌مه مافێكى سروشتى هه‌مووانه، كۆكین له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى كوردى فره‌یى و زۆریى كولتوور و یه‌كتر قبووڵكردن، ئه‌ى ئه‌م ده‌نگه ناڕازییانه چین، ده‌بێ خه‌ڵكان بێ‌ئومێد نه‌بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاینده‌ش هه‌روا به ناڕێكى ده‌ڕوا و چاره‌نووسی نادیار چاوه‌ڕوانیان ناكات، بگره مافى هاووڵاتیبوون بۆ هه‌مووه و هه‌موو به یاسا رێك ده‌خرێ و مافى تاكى تێدا پارێزراوه، ئه‌مه به‌شێكى ناڕازییه‌كه‌یه كه گه‌نده‌ڵكاران دروستیان كردووه و به‌شه‌كه‌ى تریشى نه‌یارانى هاوسێ كه خۆیان هه‌م كورد ده‌چه‌وسێننه‌وه و هه‌م به‌ره‌ى خۆیان ناده‌نه هیچ مه‌زه‌و و گرووپێكى نادیار له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، چه‌ندیان هه‌ژموون هه‌بێ تاقی ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تبوون هه‌ڵوه‌رێنن.
ئه‌مانه هه‌موو كارتێكه‌رن، به‌ڵام هه‌زاران كارتێكه‌ر ئیراده‌ى پۆڵایینى میله‌ت له‌سه‌ر سووربوون و موكوڕبوون له‌سه‌ر مافى چاره‌نووس كه‌م ناكاته‌وه، چونكه خۆرى ئازادى له هه‌موو ئه‌و شه‌وه‌ڕه‌شانه‌ى بینیمان گرینگتره، راسته ئیداره‌یه‌كى له‌رزۆك و شلۆق و پڕ كه‌موكورتیمان هه‌س، به‌ڵام له ده‌وڵه‌تى كوردیدا بیانوو بۆ هیچ جۆرێك له‌و كه‌مته‌رخه‌مییانه نامێنێته‌وه و ده‌بێ ژیان به‌پێى پێداویستى رێك بخرێته‌وه و وڵاتێك بارته‌قاى سروشته‌كه‌ى جوان و رێك و پڕ به‌رهه‌م بێ. هه‌رچه‌نده وڵاتێكى جوانى دیموكراسى وه‌ك سویسرا، له ده‌وروبه‌رێكى نادیموكراسیدا سه‌خته، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه، چونكه كولتوور و جۆرى بینینى كورد له‌گه‌ڵ بینینى ده‌وروبه‌ردا جیاوازیى ئاسمان و رێسمانى هه‌س.