یوسف له‌تیف
له‌م رۆژانه هه‌موو ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه‌مان بینى كه كۆك نین له‌گه‌ڵ دیاریكردنى مافى چاره‌ى خۆنووسینى میله‌ته‌كه‌مان،ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه خۆیان ستایشى به‌رده‌وامى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بوون له بنبڕكردن و لووتشكاندنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام،به‌ڵام كه دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى كوردیش وه‌ك هه‌ر میله‌تێكى تر‌ى دنیا،ده‌وڵه‌تى هه‌بێت وبه‌شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نى ودیموكراسى و بێ خوێنڕشتن بگات به مافى ره‌واى خۆى،ئه‌وا نه‌ك هه‌ر خۆیانى لێ نه‌بان ده‌كه‌ن، بگره داواى دواخستنى بۆ كاتێكى نادیار ده‌كه‌ن،به‌ڵام كورد له جیاتى هه‌موو دنیا ته‌حه‌داى تیرۆرى كردبێ،حه‌قه هه‌موو دنیایش له برى ئه‌وه، ئه‌و مافه‌ى پێ ره‌وا ببینن خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى خۆى بێ. مادامكورد قازانجى بۆ هه‌موو دنیایه‌و وه‌ك چرا رووناكى بۆ گشت شوێنێكه ته‌نیا بۆ ژێر خۆى نه‌بێ.
حوكمدارى له عێراقدا له ئاستێكى نزمدایه‌و زۆر تایفى و مه‌زه‌وییانه‌یه و هیچ پره‌نسیپێكى بۆ ژیان پێ نییه، هیچ كاتێكیش كوردى به شه‌ریكى حوكم نه‌زانیوه،كه‌واته ده‌سه‌ڵاتێك لارى له شه‌ریكى هه‌بێ له حوكمدا، ده‌بێ به جیابوونه‌وه رازى بێ، كه‌چى هه‌موو مه‌زه‌وه ناكۆك و دژ به‌یه‌كه‌كان، به‌رانبه‌ر كوردیه‌كبوونه‌وه‌و له دژى به‌رژه‌وه‌ندیمانراوه‌ستاونه‌ته‌وه.ده‌مێنێته‌وه كورد خۆى چى ده‌كات.
فه‌له‌ستین كه نیوه‌ى دنیا و به‌رده‌وامیش 22 ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى بێ بڕان پشتیوانى لێ ده‌كه‌ن، هه‌موو وڵاتانى ئه‌فه‌ریقا و ئیسلامیی ئه‌و حه‌قه‌ى پێ ده‌ده‌ن و كارى بۆ ده‌كه‌ن و نه‌خشه‌ڕێى ده‌وڵه‌تبوونى بۆ داده‌نێن، كه‌چى بۆ كورد هیچ حسابێكی مرۆیى و ئیسلامیى ناكرێ له‌لایه‌ن هیچ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ىناومان بردن. به‌پێچه‌وانه‌وه كه باس دێته سه‌ر وڵاتى كوردان، ئاینه‌كه‌یش وه‌لاوه ده‌نێن،ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى كورد وڵاتى نه‌بێ.
هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوا و دیموكراتخواز كه پشتیوانمان بوون له دژى تیرۆر، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى دیموكراسى به مافى خۆمان بگه‌ین، پره‌نسیپه‌كانى خۆیان وه‌لاوه ناوه و خۆیان له‌و راستییه وێڵ ده‌كه‌ن كه ره‌وایه‌تى ده‌وڵه‌تى كوردییه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. هه‌موو پێیان وایه عێراق وڵاتێكى لاواز و نادیموكراسی و گه‌نده‌ڵه و بیری مه‌زه‌وى له زه‌لكاودا خنكاندوویه‌تى و هیچ ئومێدێكى راسته‌ڕێبوونیشى لێ ناكرێ،كه‌چى بۆ ره‌وایى ماف كورد ده‌ڵێن گوایه ئارامى ناوچه‌كه زیاتر ده‌شڵه‌قێ وشه‌ڕ و كوشتارى زیاتر ده‌بێ،له كاتێكدا خۆى ناوچه‌كه هیچ ئارام نییه.شه‌ش ساڵه سووریا تووشى خوێنبه‌ربوون بووه‌و رێك ناكه‌ون له‌سه‌ری، بۆیه ئێسته سه‌ركردایه‌تیى كورد و به‌تایبه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم، به‌و حه‌قه‌ى كه هه‌یه‌تى به پشتیوانى گه‌ل، رووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌و ته‌حه‌دایانه بووه‌ته‌وه.
بڕیاره 25ی ئه‌م مانگه ریفراندۆم بۆ مافى چاره‌ى خۆنووسین بكرێ.ئه‌و رۆژه ساتی وه‌رچه‌رخان و مێژوویییه‌و زۆر گرنگى هه‌یه و ئاواتى هه‌زار و 400 ساڵى میله‌ته‌كه‌مانه و قه‌تماغه‌ى برینى هه‌زاران شه‌هیده، بۆیه بێ هیچ ئومێد‌و وه‌سیقه‌یه‌كى گرنگى باوه‌ڕپێكراو، ئه‌و هه‌ڵچوونه جه‌ماوه‌رییه‌ى كوردستان دانامركێته‌وه،هه‌رچه‌نده فشار زۆرن به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم،به‌ڵام ره‌وایى قه‌زیه‌كه، زیاتر میله‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌ى سوورتر ده‌كات له به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واكه‌ى،هه‌رچى یاساى مرۆیى و مافه‌كانى مرۆڤ ونێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، كۆكن له‌گه‌ڵ ئه‌م مژاره و به مافێكى سروشتى ناو نراوه،به‌ڵام ناته‌بایى له‌گه‌ڵیدا پێچه‌وانه‌ى ئاره‌زووه دارایییه‌كانیان و زیاتر چێژ وه‌رگرتنه له كۆیلایه‌تى میله‌ته‌كه‌مان، بۆیه نه‌خێر بۆ كۆیلایه‌تى و بنده‌ستى،هه‌زاران جار به‌ڵێ بۆ ره‌وایه‌تى كێشه‌ى میله‌ت و سه‌ربه‌خۆیى بۆ میله‌تێكى ئازار چه‌شتووى تینووى ئازادى.