یوسف له‌تیف
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و درێژی پێنج هه‌زار ساڵه‌ی (باقر یاسین)ه له‌سه‌ر كه‌سێتی تاكی عێراقی، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كانه به كه‌سانی ده‌روون نه‌خۆش داده‌نێت كه به‌ده‌ست ئه‌و سێ سیفه‌ته‌ی سه‌ره‌وه ده‌ناڵێنن. ناكۆكی و دیكتاتۆری و خوێنڕێژی، ئه‌مه‌ش له بنه‌چه‌دا له بنیاتی كه‌سێتی تاكی عێراقیدا نین، بگره به تێپه‌ڕینی كات وه‌رگیراون، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی چاكسازییان هه‌بێت به تێپه‌ڕبوونی كات، ئه‌م په‌ڵه گه‌وره‌یه بوونی نامێنێت.
ئه‌و نووسه‌ره پێی وایه دوای 2003 هه‌لومه‌رج له‌باره، چونكه ته‌خت و تاراجی گه‌وره‌ترین دكتاتۆر سڕایه‌وه و له به‌ین چوو، ئه‌وه‌ی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی ئازارچه‌شتووی ده‌ستی ئه‌و رژێمه بوون.
به‌ڵام جه‌خار ئه‌وه‌ی دیتمان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه بوون، ئه‌و له برسا مردووانه هه‌ر ده‌دزن و هه‌ر ده‌دزن و وڵات تاڵان ده‌كه‌ن، پێیان وایه به‌و شێوه‌یه حه‌ق ده‌كرێته‌وه، له‌وه‌ش دڵته‌زێنتر ئه‌وه‌یه، رژێمی پێشوو هه‌ر به خۆی ئاگر و ئاسنی ده‌بارانده سه‌ر هاونشتمانیان و به‌رهه‌ڵستكارانی، كه‌چی ئه‌مان بهخۆشیانهوه ناوه‌ستن په‌نا وه‌به‌ر وڵاتانی بێگانه ده‌به‌ن، كه پێكه‌وه گه‌له‌كۆمه‌كێ به‌سه‌ر هاونیشتمانییانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی چوار قۆڵی گه‌مارۆی ئابووری و ده‌روونی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی داوه كه هیچ وڵاتێك نه‌ك به‌شێك له هاونیشتمانی وڵاتێك توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نییه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نیا له به‌رئه‌وه‌ی میله‌تێك چاوی بڕیوه‌ته ئازادی و خه‌باتی دیموكراتی و مه‌ده‌نی له پێناویدا ده‌كات.
ئه‌و نووسه‌ره پێی وایه دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق ئه‌و هه‌لومه‌رجه له‌بار ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ده‌روون نه‌خۆشانه راسته‌ڕێ ده‌بنه‌وه و رێ راسته‌كه بژارده‌ی یه‌كه‌میان ده‌بێ، كه‌چی به‌هه‌مان هه‌ناسه‌ی پێشوو چاویان نه‌ك له ده‌سه‌ڵاتخوازی وڵاته‌كه‌یانه بگره بچووكتریشیان كردووه‌ته‌وه بۆ تایفی و مه‌زه‌وی و دروستكردنی میلیشیا له‌ناو حكوومه‌تدا بۆ مه‌ست و پاراستنی مه‌زه‌وی، ئه‌مه نه‌ك ده‌بێ بوه‌ستێنرێ، بگره پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رووبه‌ڕوویان ببیته‌وه و رایان بگری .
ئێسته ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ پێكدادانی دیموكراتی و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرییه، ئه‌م پێكدادانه ئه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه كه ئێسته له ئارادایه "ناوه‌ند ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پینێ و جڵه‌وگیری بكا و خواستی دانیشتنی به مه‌رجی داناوه تا ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه" كه ئه‌مه هه‌م خۆی و هه‌م هاوپه‌یمانانی پێ رازی ده‌كات، كورد گوته‌نی "تف كه رۆ كرا كۆ ناكرێته‌وه". پێویسته له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان ناوه‌ندیش بگۆڕێت، ده‌نا چاره‌نووسیان له‌وانی پێش خۆیان باشتر نابێت. "ناوه‌ندی پێش خۆی چواره‌مین سوپای هه‌بوو له ریزبه‌ندی دنیا، ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته تواندییه‌وه"، بۆیه هه‌ق نییه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته په‌نا بۆ هه‌مان بژارده‌ی تاقیكراو بباته‌وه. چاره‌سه‌ری ده‌میش گفتوگۆیه به داننان به نه‌ته‌وه‌ی كورددا و دروستكردنی راسته‌ڕێیه‌ك كه بیگه‌یه‌نێته ده‌وڵه‌ت و به‌گفتوگۆی كراوه خاڵه ناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا دوو دراوسێی باشی پێكه‌وه بن و سوود به یه‌ك بگه‌یه‌نن، ده‌نا ئه‌و سزا تونده‌ی له 2014ه‌وه هه‌ر جاره‌ی به شێوه‌یه‌ك سزای میله‌ته‌كه‌مان ده‌دا قورس له‌سه‌ری ده‌كه‌وێته‌وه و كوردیش هه‌مان تێڕوانین و هه‌لسوكه‌وتی وه‌ك ئه‌وانی پێش خۆیانی بۆ ده‌كات.
كورد و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئه‌م خاكه پێكه‌وه تاڵی و ترشی زۆریان چه‌شتووه، پێكه‌وه راوی تیرۆریستی داعشیان ناوه، شه‌ڕی ئازادی و خه‌باتیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دیموكراتی كردووه، بۆیه ناكرێت ئه‌وه له چاوترووكانێكدا له بیر بكرێت و ناوه‌ند به چاوی باوهكوشتهی سه‌یری كورد بكات، له پێش هه‌مووشیانه‌وه به‌شه 17%ی داهاتی عێراق به‌خێر بزانێت، چونكه ئه‌وه شایسته دارایی و مافی خۆیه‌تی، بڕینی له 2014ه‌وه وه‌ك ئه‌نفال سه‌یر ده‌كرێ له لایه‌ن كورده‌وه، به‌ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافی سه‌یری ده‌كات، ده‌كرێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له بیری بكات.
خۆگێلكردن و به‌رده‌وامی خۆنهبانكردن له‌و شتانه ریفراندۆمی دروست كرد، نهكرانهوهشی ئێسته ده‌وڵه‌تی كوردستانی به‌دوادا دێت كه هیچ گومانێكی تیادا نییه .