یوسف له‌تیف
له شانامه‌كانى فیرده‌وسییه‌وه، له‌و وه‌ختانه‌ى رۆسته‌م به فیتى ناپاكه‌كان و شاردنه‌وه‌ى كه زۆراب كوڕیه‌تى چنگ له یه‌ك ده‌ده‌ن و به ده‌ستى خۆى كوڕى خۆى ده‌كوژێ. ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌ى لێ ده‌بێ به هه‌ره‌س و تا له ژیاندایه به‌و ئازار و ده‌رده‌وه ده‌تلێته‌وه. وه‌ختێك هابیل قابیلى براى ده‌كوژێ كه سارد ده‌بێته‌وه و ده‌بینێَََ جگه له نه‌فره‌ت هیچى تر‌ى بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، وه‌ختێك ناشاره‌زایه و به میوانى روو له ماڵێك ده‌كات و ده‌یه‌وێ كه‌مێك بحه‌سێته‌وه، خاوه‌ن ماڵ چاوى ته‌ماحى بڕیوه‌ته جانتاكه‌ى و له شیرینیى خه‌ودا ده‌یكوژێ، وه‌ختێك جانتاى خوێناوى هه‌ڵده‌پچڕێ جگه له شڕه كاغه‌ز، هیچ زێڕ و زیوێكى تێدا نییه، دڵى سارد ده‌بێته‌وه و هیچ شتێك وه‌ك رابردووى لێ نایه‌ته‌وه.
جه‌نگ، جه‌نگ، جه‌نگ
هه‌موو له‌پێناوى حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانه مرۆڤ كه قه‌تاوقه‌ت تێربوونى بۆ نییه، ئه‌وروپا 100 ملیۆن مرۆڤى له ده‌ست دا تا بوو به باخچه، به‌ڵام ژێرى ئه‌و باخچه‌یه هه‌مووى خوێنه. وه‌ختێ جه‌نگیزخان هێرشى كرد و هه‌ر شوێنێكیشى گرتبێ، ئه‌وه ئه‌و بووه توانیویه‌تى قسه بكات و بڕیار له‌سه‌ر شوێن و كه‌لوپه‌له گیراوه‌كان بدات، هه‌رگیز دۆڕاو قسه‌ى نه‌ڕۆیشتووه و مافى خۆى وه‌رنه‌گرتووه. دانوستاندن پێش و دواى شه‌ڕ ده‌كرێ، ئه‌و ركابه‌رییه‌ى پێش شه‌ڕ ئومێدى سه‌ركه‌وتنى هه‌یه، قسه‌ى زیاتر ده‌یخوا و ئه‌و دۆڕاوه‌ى دواى شه‌ڕ، ته‌نیا شتى به سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ. كه‌واته هه‌وڵ بده كه شه‌ڕ نه‌كه‌ى، ئه‌گه‌ر تووش بووى هه‌وڵ بده سه‌ربكه‌وى، ده‌نا له شه‌ڕدا هه‌ر شتێكت له ده‌ست دا، به ئاسانى چنگى ناخه‌یته‌وه.
بۆ گه‌لێك كه دوو هه‌زار و 700 ساڵه هه‌یه و به زۆر له‌ناو چوار دیوار و چوار ده‌وڵه‌تى دیكتاتۆردا دابه‌ش بووه، ئاسایییه ده‌وڵه‌تى هه‌بێ و خه‌ونێكى گه‌وره و مافێكى سروشتى و ره‌وایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌ت هه‌موو خواستى مرۆڤه‌كانى یان دانیشتووانى وه‌ده‌ست ناخات، چونكه نه‌بوونى سیسته‌مێكى گونجاوى حوكم، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات و ململانێ و كێشمه‌كێشى زیاتر به دواى خۆیدا دێنێ، بۆ كوردیش ئه‌مه راسته، ده‌وڵه‌ت كۆتای به خه‌ونه‌كانى مرۆڤه‌كانى ناهێنێ، چونكه ئێسته دژى سیسته‌مه و له داهاتووشدا به‌پێى داهاتوو قسه ده‌كرێ.
چه‌ندان ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى هه‌بوون و هه‌ن، كه‌چى خاوه‌ن حوكمڕانییه‌كى خراپ بوون و هاووڵاتییانیان له دژیان هه‌ستان، بۆیه زۆربه‌یان تووشى شه‌ڕى ناوخۆ و تایفى بوون و چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك گه‌ڕانه‌وه دواوه، ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو به‌هارى عه‌ره‌بى سه‌رى هه‌ڵدا و هیچ گۆڕانكارییه‌كى ئه‌وتۆشى لێ په‌یدا نه‌بوو.
ئێسته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كاول كراون، وه‌ك عێراق و سووریا و زۆربه‌ى ده‌وڵه‌تانى تر‌ى عه‌ره‌بى، شه‌ڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانه و هه‌ریه‌كه‌ى ده‌یه‌وێ زۆرترین پشكى ده‌ست بكه‌وێ، بۆ نموونه رووسیا ئاماده‌یى ده‌ربڕى كه له 28 ملیار دۆلارى قه‌رزى سه‌ر عێراق خۆش بێ به‌و مه‌رجه‌ى پشكى شێرى به‌ربكه‌وێ له نۆژه‌نكردنه‌وه، سعوودیه به پاره‌یه‌كى خه‌یاڵییه‌وه هاتووه و ده‌یه‌وێ پێگه‌ى ئێران لاواز بكات له عێراقدا، كه‌واته له كۆتادا براوه‌كان ئه‌و خێراته به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن و دۆڕاوه‌كان قسه‌یان نییه، هه‌یشیان بێ، قسه‌كانیان جێى خۆی ناگرن.
ئێسته رێك وایه، هه‌موویان ده‌یانه‌وێ وڵاتى خۆیان له‌سه‌ر ناشیرینكردنى وڵاتانى تر جوان بكه‌ن، وڵاتى خۆیان له‌سه‌ر برسیكردنى وڵاتانى تر تێر بكه‌ن، بۆیه مرۆڤایه‌تى جۆرێكى تر ناشیرینیشى تێدایه كه ئه‌سته‌مه به ئاسانى بنبڕ بكرێت، ئه‌و شه‌ڕه به‌رژه‌وه‌ندییانه وا ده‌سه‌پێنرێ به‌سه‌ر وڵاتاندا بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست پێ بكه‌ن، له ژووره تاریكه‌كاندا نه‌خشه‌یان بۆ داڕێژراوه و هه‌ڵگیرسان و كۆتاهاتنى هه‌ر له ده‌ستى ئه‌واندایه، هه‌ر له‌وێشه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی و پشكه‌كانیان دیاری كراوه، ئه‌گه‌ریش نه‌تناسییه‌وه، ئه‌وا له كۆتادا بنۆڕه كێ به‌ش و پشكى زۆرتره، ئه‌وه ئه‌و زیاترین رۆڵى هه‌بووه له ره‌نگڕێژكردنى ئه‌و جه‌نگ و كاولكارییه‌دا و هه‌ر خۆیشى ده‌توانێ چاكى بكاته‌وه.