یوسف له تی‌ف
بڕیاره له 12ی ئایاری داهاتوو هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی عێراق بێته ئه‌نجامدان، به‌و رێژه‌یه‌ش كه بۆ هه‌ر كورسییه‌ك 100 هه‌زار كه‌س دانراوه، كه‌ركووك 12 كورسیى پێ بڕاوه، ئه‌نجامه‌كه‌یشى دیاره پشكى به‌ڕێوه‌بردن دیاری ده‌كات بۆ داهاتوو له پۆسته‌كانى پارێزگار و شاره‌وانى و كاره‌با و پۆلیس و ئاسایش و په‌روه‌رده و.. هتد؟ ئێسته كورد له‌و شاره‌دا دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر زیاتر په‌رته‌وازه‌یه و زۆربه‌ى فه‌رمانگه و جومگه سه‌ره‌كییه‌كانى له ده‌ست داوه، پێشمه‌رگه له‌وێ نییه و ئاسایش و په‌روه‌رده كه پێشتریش دوو بوون، ئێسته زۆر به كزی و لاوازى ده‌بینرێن و ئاسایشى لایه‌ك و پۆلیس نییه، پارێزگار نییه و له شوێنیان عه‌ره‌ب رۆڵ ده‌بینن، له هه‌مووى ناخۆشتر بێومێدى خه‌ڵكه به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان.
پێشتر كورد شتێكى ئه‌وتۆى پێشكه‌ش نه‌كردووه كه ده‌سه‌ڵاتى له ده‌ست بوو، ئێسته‌یش عه‌ره‌ب هیچ ئومێدێكى باشى لێ ناكرێ، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا زیاتر كورد كورت ده‌هێنێ و ئه‌و رێژه‌یه‌ى له هه‌ڵبژاردنى پێشتردا به‌ده‌ستى هێنا، ئه‌مجاره ده‌نگ و كورسییه‌كانى كه‌م ده‌كات و به‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه ده‌بێ له سه‌رجه‌م پۆسته‌كانى تر‌ى ئه‌و شاره، چونكه تاریكى شه‌و سه‌ر له ئێواره دیاره و پارتیش له هه‌ڵبژاردنى پێشتردا دوو كورسى هێنا، له‌مه‌ی ئایاری داهاتوو به ره‌سمى بڕیارى خۆى داوه و ئه‌و شاره به داگیركراو داده‌نێ و به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناكات. ئه‌و كوردانه‌ى تریش دیاره هه‌ڵپه‌ى چییانه و چه‌ندی بۆیان سه‌ر ده‌گرێ. یاساى هه‌ڵبژاردن ئاسانكارى به یاسا بۆ ده‌نگده‌ر ده‌كات، ئه‌مه پێشتر ده‌كرا، چونكه پارێزگار كورد بوو، ئاسایش و پۆلیس كورد بوون، سندزوق له قه‌ره‌هه‌نجیر و پردێ داده‌نرا بۆ ئه‌وه‌ى مافى ئه‌و هاووڵاتییه كهركووكییانه نه‌فه‌وتێ كه له ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركووك ده‌ژین، به‌ڵام ئایا ئێسته ئه‌و هه‌موو ئاسانكارییه دووباره ده‌بنه‌وه؟ ئه‌سته‌مه، له هه‌مووشى خراپتر دڵساردى تاكى كورد و نائومێدبوونیهتى له سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردى غه‌یره كوردییه‌كان.
ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردن به رێى سانتلیاگۆ ده‌بێ، ئه‌وه‌ش ده‌نگه‌كان به‌سه‌ر ژماره تاكه‌كان وه‌ك یه‌ك - سێ - پێنج - حه‌وت.. به‌ڵام ئه‌م رێیه‌ش شیعێنراوه و به‌سه‌ر یه‌ك پۆینت حه‌وت دابه‌ش ده‌كرێ، به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندى قه‌واره گه‌وره‌كانه، بۆیه هیچ ئاماژه‌یه‌ك نابینرێ نه‌ك كورد ده‌نگه‌كانى پێشترى بهێنێته‌وه، بگره زۆریش كورت ده‌هێنێ له‌و شاره‌دا، ئه‌و له كورتیدانهیش ره‌نگ ده‌داته‌وه له پۆسته‌كانى تر‌ى ئه‌و شاره كه بڕیاره له مانگى كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری داهاتووی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا بێته ئه‌نجامدان، به دڵنیایییه‌وه له‌وه‌شدا كورد هه‌ر حاڵى باش نابێت، ئه‌وجا هه‌ر به شه‌رعییه‌تى یاسایى كورد هێنده‌ى تر پاشه‌كشه ده‌كات و لێ ده‌بێته‌وه.
حاڵى كورد و په‌رته‌وازه‌بوون و هه‌ریه‌ك له ئاوازێك ده‌خوێنێ، ده‌سه‌ڵاتێكى پاوهنخوازى وه‌ك به‌غدا و بێ‌ئومێدى خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێ، ناهاوسه‌نگى و پاشه‌كشه‌ى ده‌سه‌ڵاتى شیعه‌ی عێراق له شه‌راكه‌تى حوكم و كه‌میى رێژه‌ى كورد له حاڵه‌تى ئاسایی‌دا له په‌رله‌مانى به‌غدا، دهڵهمهنهبوونى ناوه‌ندى بڕیاری به‌غدا وه‌ك ده‌بینین ئێسته‌یش هه‌ر جه‌مسه‌ره و له ناوخۆی عێراق وڵاتێك له ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، ئه‌مانه واى كردووه مافى هاووڵاتیبوون له‌م وڵاته ئه‌سته‌م بێت، هۆیه‌كه‌یشى زۆره و گرنگترینیان ئه‌وه‌یه وڵات خۆى سه‌ربه‌خۆ نییه.
ئاشكرایه وه‌ك له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشتردا شیعه به چه‌ند لیستێك به‌شداری ده‌كه‌ن و دواجاریش حه‌وزه‌ى شیعى یه‌كیان ده‌خاته‌وه و به‌رده‌وام زۆرینه پێك دێنن و زۆرینه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌رده‌كه‌وێت و وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیش بۆ خۆی قۆرخ ده‌كات، سوننه لای خۆیه‌وه په‌رته‌وازه‌یه و ئیشى زۆر له‌سه‌ر كراوه و دواجاریش به‌هۆى داعشه‌وه نهفسبڕ كران، بۆیه بۆ كورد ئه‌وانیش هه‌ر جیاوازى نییه، كورد گوته‌نى كوچك له ئاگر گه‌رمتر، بۆیه له‌م دواییه‌دا بینیمان كه‌سیان له‌سه‌ر كورد و بودجه كه‌مكردنه‌وه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادییه‌وه، ورته‌یان له ده‌م نه‌هاته ده‌ره‌وه.
ئێسته كورد نه شه‌ریكى حوكمه و نه له‌گه‌ڵیدا بچڕاندوویهتى، به‌ڵكو بهسكهخشێ و له‌سه‌ر حیسابى برسیبوونى خۆى له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌ڕوات، ئه‌وانیش نه ده‌هێڵن لێیان جیا بینه‌وه ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت، نه كورد به هاووڵاتى یه‌كسان ئه‌ژمار ده‌كه‌ن، كوردیش ناته‌با و نایه‌كگرتووه و یه‌ك بڕیارى نییه، بۆیه ماوه‌ته‌وه قه‌زاوقه‌ده‌ر یاخۆ گۆڵمه‌زى گه‌وره ناوچه‌كه بهه‌ژێنێت و جارێكى تر كورد سه‌ر به‌رز بكانه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ى ئێسته ده‌گوزه‌رێ، هیچ ئومێدێكى باشى لێ ناكرێ .