یوسف له‌تیف
راست نییه بڵێین حكوومه‌ت گه‌نده‌ڵه و هیچى نه‌كردووه. جوبران خه‌لیل جوبران ده‌ڵێ، "دنیا پیاڵه‌یه‌كى نیوه پڕه، گه‌شبین پڕه‌كه‌ى ده‌بینێ و ره‌شبینیش به‌شه به‌تاڵه‌كه‌ى". ئه‌گه‌ر به‌راوردكارییه‌ك بكه‌ین و سه‌یرى پرۆسه‌ى خوێندن بكه‌ین له ساڵى 1991ـه‌وه بۆ ئێسته، ده‌بینین ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى چوونه‌ته به‌ر خوێندن، 23% زیادیان كردووه. قوتابخانه‌ى زۆر دروست كراون و ئه‌م پێشچوونه‌یش بێبه‌ش نه‌بووه له خه‌وش، كۆمه‌ڵێ گرفت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا هاتووه، شه‌ڕ و خۆكوژى و حزب حزبێنه‌ى به‌ر ته‌سك و مامۆستا هه‌بووه و هه‌یه به 30 ساڵى خزمه‌ت نه‌بووه به سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى، له كاتێكدا هه‌بووه یه‌كه‌م دامه‌زراندنى به سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى بووه، ئه‌مه له قوتووى هیچ عه‌تارێكدا نییه جگه له قوتووى حكوومه‌تى هه‌رێم، بێگومان ئه‌مه‌ش له ژێر پاڵه‌په‌ستۆ و فشارى حزبدا، بۆیه ناكرێ مشتێكى لێ بكه‌ین به خه‌روارێك و باشتره دیوه پڕه‌كه‌ى ببینین.
ئه‌و هه‌موو پێگه‌یاندنه زۆره له زانكۆ و خوێندنى باڵا و ئه‌وانه له بوونى حكوومه‌تى هه‌رێمدا نه‌بووبێ قه‌ت پێ نه‌ده‌گه‌یشتن، چونكه نه‌یار و ده‌سه‌ڵاتدارانى پێشوو، كوردیان وه‌ك كۆیله سه‌یر كردووه.
ژماره‌ى ئه‌و په‌رتووكانه‌ى له 100 ساڵى رابردوودا تا 1991 چاپ كراون، كۆلكه شیعرى لێ ده‌ربێنى، له هه‌زار كتێب تێناپه‌ڕن، له كاتێكدا به ته‌نیا ده‌زگه‌ى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس به ته‌مه‌نێكی كه‌م هه‌زار و 600 كتێبى دانسقه‌ى چاپ كردووه، ئه‌وه جگه له سه‌تان ده‌زگه‌ى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى تر كه ئه‌وانیش چاپى باشیان كردووه.
ته‌نیا دوو كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆن هه‌بوون كه نیوه‌یان ته‌رخان بوون بۆ سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراو و شه‌ڕه‌كانى، به‌شێكى زۆر كورتى بۆ هونه‌ر و ئه‌ده‌بى كوردى بوو كه له ئاستى نه‌بووندا بوو، ئه‌ویش به 100 فیلته‌ردا تێپه‌ڕیون تا بڵا, ده‌كرانه‌وه.
رێگه‌وبان زۆر باشتر بووه و كاره‌با گه‌یشتووه‌ته گونده‌كان كه جاران له چرا و له‌مپا زیاتر نه‌بووه. ده‌بوو مۆلیده و پیسیى ژینگه زۆر جوانتر رێك بخرایه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵى و لێ نه‌پێچانه‌وه، دیوه سپییه‌كه‌شى ره‌ش كردووه، گردى حوكم زۆر بووه و زۆریان له سه‌رووى ده‌سه‌ڵات و یاساوه‌ن، سیاسى و بازرگان تێكه‌ڵ بوون و هه‌ردووكیانى ناشیرین كردووه، ئه‌مانه هه‌موو كۆی پرۆسه‌كه‌یان ناشیرین كردووه و و ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین و به‌شه نادیار و خراپه‌كانى چاك بكرێنه‌وه.
بۆیه ئێمه په‌رله‌مانێكمان ئه‌وێ ئه‌م خاڵانه‌مان بۆ جێبه‌جێ بكات:
ئه‌وه‌ى له بایۆمه‌ترى به‌رهه‌م هات و ئه‌نجامه‌كه‌یمان نه‌بینییوه.
یه‌كه‌م: ساڵى خزمه‌ت كۆ بڕوانامه، ئه‌وه‌ى له پله‌ى وه‌زیفیی هه‌یه و یاسا ده‌یدات به فه‌رمانبه‌ر بدرێت، نه‌ك به‌و شێوه ناڕێكه‌ى كه هه‌یه، كێ ده‌ستى رۆیشت بفڕێت و ئه‌وى تر له زه‌وی بدرێت.
دووه‌م: ئه‌و چاكسازییه‌ى له په‌رله‌مان هه‌یه جێبه‌جێ بكرێت. چونكه دوو ساڵ ده‌هۆڵى بۆ لێ درا و زۆر بوون ئه‌وانه‌ی خۆیان لێ كردین به فریشته و دواتر هه‌ر به كراوه‌یى و له‌ناو فایلدا جێیان هێشت بۆ خوله‌كانی داهاتوو، بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ن.
سێیه‌م: مووچه ده‌بێ مانگانه و له كاتی دیاریكراوى خۆیدا بدرێت و پاشه‌كه‌وته‌كانیش بێته گه‌ڕاندنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ر.
چواره‌م: بازرگان و سیاسى لێك جیا بكرێنه‌وه، كه‌سه‌كه یاسای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت و ئازاد بكرێت له‌وه‌ی یه‌كیان به‌دڵى خۆى هه‌ڵبژێرێت.
پێنجه‌م: یاسا حوكم بكات، ئه‌و هه‌موو سوڵحى كۆمه‌ڵایه‌تى و عه‌شایه‌رییه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تداریدا یه‌ك ناگرێته‌وه.
وڵات له رووى ماف و ئه‌ركه‌وه ده‌بێ یه‌كسان بێ، بۆیه هه‌موو جار خه‌ڵك به ئومێدى زۆره‌وه ده‌نگ به نوێنه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن و ده‌چنه به‌رده‌م سندووقى ده‌نگدان، دواى سوێندخواردن هه‌موویان خۆیان له ئه‌ركه قورس و رژده‌كان ده‌دزنه‌وه، بۆیه واى ده‌بینم ئه‌مه دواین فرسه‌ت بێ كه خه‌ڵك به ئومێده‌وه ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه دێ كه سه‌رۆك بارزانی و حزبه‌كه كورسیی به‌رچاو ده‌هێنن و خۆیشى له ئێسته‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌ى خستووه‌ته سه‌ر شانیان كه ده‌بێ به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵى بووه‌ستنه‌وه و چاكسازى بكه‌ن و وڵات ئاوه‌دان و جوان بكه‌ن. ئه‌گه‌رنا بێ له بارزانی هیچ ئومێدێك نییه، چونكه سیاسییه‌كانى تر زۆر له پاشن و قسه‌كانیان هیچ بایه‌خ و گرنگییه‌كیان لاى كۆى خه‌ڵك نه‌ماوه.