كاركردن له‌گه‌ڵَ حكوومه‌تى خه‌زێنه به‌تاڵ، زۆر ئاسانتره وه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى قه‌رزاردا. حكوومه‌تى خه‌زێنه به‌تاڵ واته له سفره‌وه ده‌بێ ده‌ست پێ بكات، ده‌بێ ئه‌و سه‌رۆك و ده‌سته‌یه پلان بۆ پڕبوونه‌وه‌ى خه‌زێنه‌كه‌یان دابنێن، به‌و پێیه‌ی هه‌وڵى هه‌ڵسووڕانى كاره‌كانیان بده‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره زۆر قورسه و له كورده‌واریدا پێى ده‌ڵێن هاتووه‌ته سه‌ر ساجى عه‌لى، هۆكاره‌كه‌یشى هه‌رچى بێ كێشه نییه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌بێ بۆ ئه‌و هه‌ڵسووڕانه ده‌بێ چى بكه‌ن، كه‌سى كارامه و كاریزما له‌وێدا ده‌سڕه‌نگینى ده‌رده‌كه‌وێ.
هه‌ڵبه‌ت زۆر له وڵاتان تووشى ئه‌و حاڵه‌ته هاتوون، وه‌ك كۆریاى باكور زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش زیاتر دواى هه‌ردوو جه‌نگى جیهانین ئه‌و ته‌نگژه گه‌ورانه هاتوونه‌ته ئاراوه و له‌و كه‌وتنانه هه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كانیشیان هاوكار بوونه، به‌ڵكو حكوومه‌تى قه‌رزار وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێسته له یۆنان هه‌یه، له قه‌رزاریدا یۆنان ده‌بینیین به‌رده‌وام بۆ هه‌ڵسووڕانى كار و ژیانى خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌ر جارى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دوورگه‌یه‌ك یان به‌شێكى خاكه‌كه‌ى هه‌رزانفرۆش ده‌كات. یان شه‌قامێك پردێك به كۆمپانیایه‌كى بیانى دروست ده‌كات و پاره‌كه‌ى ده‌خاته سه‌ر هاووڵاتییان، هه‌ر كه‌سێك یان ئۆتۆمبێلێك به‌سه‌ریدا رابوورێ، ئه‌و كۆمپانیایه‌ى پڕۆژه‌كه‌ی دروست كردووه، پاره‌ى ئه‌و به‌سه‌رداڕۆینه‌ی لێ وه‌رده‌گرێ تا پاره‌ى دروستكردنه‌كه به‌زیاده‌وه ته‌واو ده‌كات.
بۆیه هه‌ر ده‌سته‌یه‌كى وه‌زیران ئه‌و سیسته‌م و حكوومه‌ته وه‌ربگرێت و پلانى سه‌ركه‌وتوو به‌هێزى بۆ تێپه‌ڕاندنى نه‌بێ، سه‌ركه‌وتوو نابێ. كه‌م كه‌س ته‌ماحى ئه‌و جۆره پۆسته‌ى هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئێسته نه‌ك هاتووه‌ته سه‌ر ساجى عه‌لى، بگره قه‌رزاریشه، قه‌رزى ده‌ره‌كى و ناوه‌كى، ئه‌وه‌ى هه‌یه و نییه حكوومه‌ت سامانى سروشتى هه‌یه خاكه‌كه‌ى له‌باره بۆ كشتوكاڵ و ئاودێرى، به‌ڵام رێك نه‌خراوه به‌شێوه‌یه‌ك پاڵپشتێكى باش بێ بۆ هاوسه‌نگى خه‌زێنه‌ى وڵات.
ئێسته باس له گۆڕینى پۆسته‌كانى حكوومه‌ته، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و حكوومه‌ته قه‌رزاره، كێ حكوومه‌تى قه‌رزار وه‌رده‌گرێ؟ روونتریش پارتى زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى هه‌یه هه‌ر ده‌بێ ئه‌و بێته راسپاردن حكوومه‌ت چێ بكاته‌وه، واته هیچ شتێكى ئه‌وتۆ و موعجیزه دروست نابێ كه‌سه‌كان به ته‌نیا چی‌یان پێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ئه‌وانی تریش كۆمه‌كى نه‌كه‌ن.
یان روونتر بڵێین كێ حكوومه‌تى قه‌رزار وه‌رده‌گرێ، ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ى داعش كه به ناحه‌ق به‌رۆكى كوردستانى گرت، تێچووى زۆر بوو، خه‌ریكه ئه‌و په‌ڵه هه‌وره‌ڕه‌شه له ئاسمانى كوردستان ده‌ڕه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئایا داعشى تر و شێوازى تر له پێشدا نییه، یاخوا روو نه‌دات هیچ جۆره شه‌ڕێك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌بوو چاره‌سه‌رى ده‌كه‌وێته سه‌ر حكوومه‌تى نوێ، بۆیه ده‌بێ حیساب بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بكرێت و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك چاره‌سه‌ریشى هه‌بێ.
ئێسته هه‌موو رێگه‌كان ده‌چنه‌وه بانه، با هه‌موو حزبه‌كان حكوومه‌تێكى دامه‌زراوه‌یى دابمه‌زرێنن، كۆمه‌كى سه‌رخستنى بكه‌ن، ده‌بێ ئه‌وانه‌ى به‌رهه‌ڵستكاریشن به‌داخه‌وه كه نیمانه، چونكه هه‌موو حزبه‌كان به‌شدارن له پێكهێنانى حكوومه‌ت، كۆمه‌كى حكوومه‌تێكى دامه‌زراوه‌یى بكه‌ن، ده‌نا له ئێسته‌دا و له‌م ژینگه‌یه و به چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك، حكوومه‌تێكى ئه‌وروپى نایه‌ته به‌رهه‌م.