حـهمـه هـیـوا
ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌ر مرۆڤێك به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر كتێبێك له هه‌ر بوارێكدا، خۆی بناسێت، خۆناسین به‌و واتایه‌ی ئاراسته نه‌كرێی و نهبهسترێیتهوه به هیچ ئایدۆلۆجیایه‌ك، یاخۆ سه‌رسامی به هه‌ر نووسه‌ر و كتێبێك.
خوێندنه‌وه جیاوازه له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی تر كه له ژیانماندا بوونی هه‌یه، خوێندنه‌وه ته‌نیا هه‌ڵدانه‌وه‌ی پهڕهكان نییه، به‌ڵكو خوێندنه‌وه تێكه‌ڵبوونه به ژیانێك كه ژیانی خۆمان نییه و ژیانكردنه له دنیایه‌ك كه تێیدا بوونمان نه‌بووه.
په‌تای چێژ لای خوێنه‌ره‌كان ئێسته په‌تایه‌كی غه‌ریب نییه و په‌تایه‌كی باوه، ئه‌م ڕێژه سه‌رسامییه به ته‌نیا له وڵاتێك نییه كه تیایدا هه‌موو چینه‌كان به پیر و گه‌نج و هه‌رزه‌كار و نه‌وجه‌وان ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵكو به گشتی په‌تایه‌كی سه‌رانسه‌رییه و زۆرینه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی گرتووه‌ته‌وه كه ساتێك له ساته‌كان به ڕه‌گی هۆشیارییه‌وه كتێبیان خوێندووه‌ته‌وه.
به‌ڕای من ئه‌م ناهه‌موارییه شتێكی هه‌ڕه‌مه‌كی نییه، ده‌كرێ بڵێین ئامێره ته‌كنه‌لۆجیاكان كاریگه‌ریی نه‌رێنییان به‌خشیوه به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام له هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌م كاریگه‌رییه نه‌شازه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی هۆشیاری تاك تێكبشكێنێت.
پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌یه: ئایه له نێوان خوێنه‌ری چێژ و خوێنه‌ر هۆشیار جیاوازی بوونی هه‌یه؟ بێگومان به‌ڵێ.
خوێنه‌رانی چێژ مرۆڤگه‌لی سه‌رسامن، هێندێك جار به‌ناوبانگی نووسه‌ر سه‌رسام ده‌بن، جاره‌كانی تریش به‌و كتێبانه‌ی تیراژیان زۆره و ئاستی فرۆشیان له كتێبه‌كانی تر زۆرتر و زیاتره، ئه‌مه له كاتێكدایه بێ‌ئاگان له‌وه‌ی خۆیان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه و وابه‌سته‌یی ده‌یانگرێت.
به‌ڵام خوێنه‌ری هۆشیار ئه‌و خوێنه‌ره‌یه به‌زوویی بریاڕ نادات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یامی كتێب مه‌به‌ستی چییه و چی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو بیر ده‌كاته‌وه و له ئایدیا و هزری خۆیدا فۆرمهڵهیی ده‌به‌خشێت به شته‌كان.
ئه‌گه‌ر بڕوانین له بازاڕی ئێسته‌ی كتێبه‌كان، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له ناو هه‌موو بابه‌ت و تیۆرییه جیاوازه‌كان، ڕۆمان پڕ فرۆشترینه.
لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به به‌رده‌وامی بۆ چێژ ده‌خوێننه‌وه، ئه‌وان كه‌سانێكن به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر پلیكانه‌یه‌ك وه‌ستاون بێ ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ بۆ پلیكانه‌ی به‌رزتر هه‌نگاو ببه‌ن، له جێی خۆیان ده‌مێننه‌وه و ئایدۆلۆجیایان به به‌سه‌رچوویی ده‌مێنێته‌وه.