سالار محه‌مه‌د
ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی عێراق كه حكوومه‌تێكی شیعه مه‌زه‌وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كورد و كوردستاندا، هیچ پاساو و خاڵێكی نییه تا ببێت به بنه‌مای هه‌ڕه‌شه و دژایه‌تیكردنه‌كانی، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و قسه و لێدوانانه‌ی له دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌یده‌ن له دوو بازنه كۆ ده‌بنه‌وه، بازنه‌ی یه‌كه‌م كه له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمیدایه، هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێن و ده‌ڵێنه‌وه گوایه كورد ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێ ئه‌وا كێشه‌یه‌كی گه‌وره روو ده‌دات. تا ئێسته ئه‌وه‌نده‌ی به‌دواداچوون ده‌كه‌م كه‌سێكیان نییه بڵێ كێشه گه‌وره‌كه چییه؟ بازنه‌ی دووه‌م كه له‌سه‌ر ئاستی میله‌تی عه‌ره‌بی عێراقدایه به سوننه و شیعه‌وه، له جوێن و قسه‌ی قۆڕ و ڕقههڵڕشتن و ههڵكفان بترازێ، شتیكی تریان پێ نییه.
با بزانین بۆچی شیعه‌كان دژ به كورد و كوردستان له‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا له پێگه‌یه‌كی لاوازدان:
1- تا ئێسته كورد و خه‌باتی له مێژینه‌ی كوردایه‌تی به قه‌د نووكی ده‌رزیش دژایه‌تی شیعه‌یان نه‌كردووه، نه له رووی مه‌زه‌وییه‌وه، نه له رووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه. كه‌واته شیعه چۆن ده‌توانێ بنه‌مایه‌ك دروست بكات بۆ دژایه‌تیكردنی كورد و كوردستان.
2- كورد هیچ هێرشێكی داگیركارانه‌ی بۆ سه‌ر شیعه و ناوچه شیعییه‌كان نه‌كردووه، نه هه‌ڕه‌شه‌ی له كه‌ربه‌لا كردووه نه نه‌جه‌فیشی داگیر كردووه، كه‌واته شیعه ناتوانێ بنه‌مایه‌ك بۆ شه‌ڕكردن و هێرشكردنه سه‌ر كورد دروست بكات.
3- دۆزی كورد دۆزێكی نهتهوهیییه نه‌ك مه‌زه‌وی، بۆیه كورد نه‌ك دژایه‌تی ئیمام حوسێن و شوێنكهوانی و ئیمامه گه‌وره‌كانی شیعه‌ی نه‌كردووه و ناكات، به‌ڵكو خۆشیشیان ده‌وێن و به رێزه‌وه لێیان ده‌ڕوانن، كه‌واته شیعه كه خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای وهلاو و عهداوی ئیمام حوسێن، دۆستایه‌تی و دژایه‌تی به‌رپا ده‌كات، ناتوانێ بنه‌مایه‌ك بۆ دژایه‌تی كورد و كوردستان دابڕێژێ.
4- كورد میله‌تێكی مسوڵمان و ئاشتیخواز و ئینسانپهروهره، پیاوه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی له چاوی شیعه‌كاندا هه‌یه و كوردستان هه‌میشه لانه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی شیعه نه‌یاره‌كانی رژێمی به‌عس بووه و به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده و پیاوه ناسراوه‌كانیان نمه‌كی كوردیان به گه‌روویدا شۆڕ بووه‌ته‌وه، كه‌واته شیعه ناتوانێ له ناخ و ویژدانه‌وه بنه‌مایه‌كی راسته‌قینه بۆ دژایه‌تی كورد دابڕێژن، هه‌رچه‌ندی بێوه‌فا و سپڵه‌ش بن.
5- كورد و كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ روویه‌كه‌وه قه‌رزباری شیعه نین، شیعه رۆژێك له رۆژان حوكمی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه، كه‌واته ناتوانێ بنه‌مایه‌ك بۆ دژایه‌تی كورد دابڕێژێ به‌و پاساوه‌ی كورد بخاته باری جارانی ژێرده‌سته‌یی حوكمڕانی خۆیه‌وه.
6- شیعه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له كوردستان نییه و هیچ پردێكی پێوه‌ندی بازرگانی و بیناسازی و ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و داوده‌زگه‌ی له كوردستان نییه، بۆیه ناتوانێ دژایه‌تی كورد بكات و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردن بكات به‌و پاساوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌ناو خاكی كوردستان وه‌ده‌ست بخاته‌وه.