سالار محه‌مه‌د قادر
نه‌ك كورد، هه‌موو میلـه‌تانی نیوه‌ی خواره‌وه‌ی دنیا به ئامانجی ئه‌وه‌ن به‌ره‌و نیوه‌ی باكوری دنیا هه‌ڵكشێن. هه‌نتگتۆن له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهه‌ڵپژانی ژیاره‌كان ئه‌وه‌ی شی كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌به‌ر چی؟ پێنج هێڵی گشتی هه‌ن كه بنه‌مای ژیاره‌كانیان له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێ، هه‌ر له دێرینه‌وه ئاین بنه‌ماترین بنه‌مای تخووب داڕێژی ژیاره‌كان بووه. زۆرینه‌ی كورد مسوڵمانه و له هه‌ركێ بپرسی ئاینه‌كه‌ی به هه‌موو ئاینه‌كانی دنیا نادات، كه‌چی ئاماده‌یه له ده‌ریای ئیجه بدات و نۆ رۆژان له‌ناو دارستانه ترسناك و وه‌حشه‌تناكه‌كانی بولغاریا به پێ و برسیه‌تی بڕوات تا بگات به ناو ئه‌و بێ ئاینییه‌ی كه به دژی ئاینه‌كه‌ی خۆی ده‌زانێ، بۆچی؟
هه‌ڵبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئایندارییه‌ی خۆی پراكتیزه‌ی ده‌كات و له‌ناو خه‌ڵكی ده‌یبینێ، یه‌كه‌م نه‌بووه‌ته بنه‌مایه‌ك ژیان و ژیاری له‌سه‌ر بنیات نرابێ، دووه‌م ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ و ده‌یكات له كۆمه‌ڵێك نه‌ریتی بێ رۆح و پاشاگه‌ردانی و خوارفات بترازێ چیتر نییه، وێڕای ئه‌مانه پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا ئه‌و بڕسته‌یان بۆ ئاین نه‌هێشتووه‌ته‌وه كه ئه‌و ڕۆڵه‌ی جارانی له بنیاتنانی ژیاردا هه‌بێ، وه‌ك چۆن كه له سه‌رده‌مانی رابردوودا هه‌یبووه.
هه‌ركێ بدوێنی زمانه‌كه‌ی خۆی به هیچ زمانێكی تری دنیا نادات، به‌ڵام گه‌یشتووه‌ته ئاستێك پێی خۆشه منداڵه‌كانی زمانی خۆیان له‌بیر بكه‌ن و زمانی ئه‌وروپایی فێر بن. له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی كوردی زمانی زانست و زمانی پێگه‌یاندن نییه له‌سه‌ر ئاستی دنیا، زمانی كوردی ئه‌وجا شێوه‌زاره‌كانی هه‌ر هێنده‌ی شار و گونده وێرانه‌كانی بڕ ده‌كات.
كولتوور كه بنه‌مایه‌كی تری شارستانییه. هه‌ڵبه‌ت كولتووری كوردی له‌سه‌ر بنچینه‌ی سروشت دۆستی و عه‌شیره‌تخوازی ره‌گی داكوتاوه، سروشتی ده‌شت و شاخ و عه‌شیره‌تی قه‌تیسماوی نیو ناوچه‌یی، به‌ڵام شارستانێتی نوێی دنیا گوندی به‌ره‌و شار و شاری به‌ره‌و شاری میترۆپۆل بردووه، عه‌شیره‌ت و مه‌شیره‌ت و ئه‌و جۆره پێوه‌ندییه كۆنانه‌یان تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مڕۆی دنیا، دنیای تێكه‌ڵبوونی كولتووره‌كانه، دنیای به‌رپابوونی كولتوورێكی مرۆیییه. خه‌ڵك له‌به‌رئه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ڕۆن، چونكه له‌وێ كولتوورێكی ئینسانی له‌سه‌ر بنه‌مای جوانناسی ده‌دۆزنه‌وه.
ئه‌و كولتووره گونده‌واری و ناوچه‌وارییه‌ی كورد، وای كردووه خه‌ڵك هه‌ست به‌وه بكات 50 ساڵ هه‌ریه‌ك ده‌موچاو و شێوه و نه‌ریت و بیچم ببینێ، وه‌ك ئه‌وه وایه 40 ساڵ ده‌هۆڵ و زوڕنات له بناگوێ بۆ بكوتن، یا 30 ساڵ به‌س گوێت له ره‌بابه بێت، ئه‌وه جۆرێكه له ئه‌شكه‌نجه‌ی كولتووری. له دنیای مه‌ڵتی كولتووردا، ریتمی كولتوور و تێكه‌ڵبوونه‌كان هێنده خێرا و گۆڕاون، هی كوردیش یه‌ك ریتمی كۆنی و نه‌گۆڕ. ئه‌وه وا ده‌كات خه‌ڵك له‌و ریتمه كۆنه بێزار بێت و چیتر حه‌ز به‌و مرده‌نییه‌ی ناو بینینی یه‌ك دیمه‌نیی نه‌كات.
ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، ئه‌وروپا له‌رێی سیسته‌می بانك و دراوی یۆرۆوه ئابوورییه‌كی جیهانی هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زاڵی به‌سه‌ر وڵاتاندا هه‌یه، كورد نه ئابووری هه‌یه نه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و نه دراو و نه بۆرسه و نه به‌رهه‌مێكی جیهانی، بۆیه هه‌ژ‌اره‌كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له برسان به مه‌رگه‌مووشی ده‌گوزه‌رێنی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش تا سه‌ر له به‌ردی ئه‌لحه‌د ده‌دات هه‌ر ده‌بێ وه‌ك كه‌سێكی ناوچه‌یی پاره‌ی له ژێرزه‌وین و له كونه بلۆك و دیواران وه‌شارێ، ئه‌مه وا ده‌كات هه‌ژار له‌پێناو تێربوون و ده‌وله‌مه‌ند له‌پێناو ره‌واندنه‌وه‌ی ترسی مایه‌پووت بوون، روو له ئه‌وروپا بكه‌ن.
خاك بنه‌مایه‌كی تری سه‌ره‌كیی ژیاره‌كانه، هیچ میلـه‌تێك نییه خاكی خۆی خۆش نه‌وێت، خاكی ئه‌وروپا پڕ له مه‌سكه‌ن و ئه‌پارتمانته، پڕ له پارك و دارستان و رێوبانه، پڕ له خزمه‌ت و په‌ره‌پێدانه، ئه‌و ئینتیمایه‌ی كه‌سێكی ئه‌وروپایی بۆ خاكه‌كه‌ی هه‌یه‌تی، سه‌د هێنده‌ی كه‌سێكی كورده، چونكه ئه‌و خاكه‌ی كوردستان ئێسته له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك پاوان و سیمڕێژ كراوه، ده‌یان هه‌زار كه‌س و مكاڵبات هه‌ن به‌بێ شوێن و جێ ماونه‌ته‌وه. خاكی كورد 300 ساڵی تریش ناگات به‌و په‌ره‌پێدانه‌ی له ئه‌وروپا هه‌یه. ئا لێره‌وه ئینتیمای خاك له‌لای تاكی كورد لاواز بووه. جا له ئه‌نجامی ئه‌و به‌راورده‌دا تاكی كورد گه‌یشتووه‌ته ئاستێك بستێك له خاكی ئه‌وروپای پێ له هه‌موو كوردستان گرنگتربێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و خاكه‌ی ئه‌وێ نیشتمانێكی پێ ده‌به‌خشێ و تا نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی تێیدا هه‌ست به بوونی خۆی بكات.