سه‌عدوڵا برام خان
هه‌ڵبه‌ت باس له چوون و دۆخی ناو هۆڵی سینه‌ما ده‌كه‌م نه‌ك سینه‌ما، چونكه ئه‌وه پیشه‌ی سینه‌ماكارانه، كاتێك ده‌چیته هۆڵی سینه‌ما، ساته‌وه‌ختی چوونه ناو هۆڵه‌كه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی دابڕانته له ده‌وروبه‌رت، واته له‌ناو قه‌ڕه‌باڵغییه‌كی زۆر و دووكان و بازاڕ و فیكه و ده‌نگه‌ده‌نگی بازاڕ داده‌بڕێیت و سه‌یڕی ده‌وروبه‌ری خۆت ده‌كه‌یت له چه‌ند 100 كه‌سێك تێپه‌ڕ ناكات، قۆناغی دوای ئه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ڕووناكی هۆڵه‌كه ده‌كوژێننه‌وه، له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا ڕیزی خۆت و پێشه‌وه ده‌بینیت كه له چه‌ند كه‌سێك تێپه‌ڕ ناكات. دواین قۆناغ ده‌ستپێكی فلیمه‌كه‌یه كه دوای چه‌ند خوله‌كێك نغرۆی ڕووداوه‌كانی فلیمه‌كه ده‌بیت هه‌رزوو به كاراكته‌ره‌كانی ناو فیلمه‌كه سه‌رسام ده‌بیت، له‌ناو فلیمه‌كه‌یش پاڵه‌وانی فلیمه‌كه وه‌ك موگناتیس كێشت ده‌كات و ده‌بی به لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی ئه‌و پاڵه‌وانه له‌و قۆناغه‌دا ئاوێته‌ی ناو فلیمه‌كه ده‌بیت.
با به‌راوردێك بكه‌ین له نێوانی چوونه ناو حزب و هۆڵی سینه‌ما
سه‌ره‌تای چوونه ناو هۆڵی سینه‌ما وه‌ك سه‌ره‌تای چوونه ناو حزب وایه، گوتمان یه‌كه‌م قۆناغی دابڕانته له قه‌ره‌باڵغی و جموجۆڵی بازاڕوانان، له چه‌ند هه‌زارێك ده‌بێته چه‌ند سه‌دێك. چوونه ناوحزبیش به هه‌مان شێوه ده‌چیته ناو هاودیده‌كانت، هاودیده‌كانی سینه‌ما ئه‌وانه‌ن كه به یه‌كه‌وه بلیتی سینه‌ماكه ده‌بڕن، هاودیدی حزبیش ئه‌وانه‌ن كه به‌هه‌مان ئایدیا و ئایدولۆجیا له ناو شووشه‌یه‌كی بچووكی فكری حزبی قه‌تیس كراون.
قۆناغی دووه‌م كوژانه‌وه‌ی ڕووناكی هۆڵه‌كه‌یه به به‌راورد به حزب سه‌ره‌تای دابڕانته له ڕا جیاوازه‌كان و ته‌خوینكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه به گشتی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی فكری تۆ نین،، قۆناغی ده‌ستپێكردنی فلیمه‌كه سه‌ره‌تای سه‌رسامبوونته به كاراكته‌ره‌كانی ناو حزب و مه‌یلداریته به گرووپی ناو حزب، واته ورده ورده بازنه‌كه بچووك ده‌بێته‌وه تا ئاستی شووشه‌یه‌كی بچووكی فكری، سه‌رنجڕاكیشانی پاڵه‌وانی فلیمه‌كه و ته‌قدیسكردنی سكرتێر و ماڵباتی حزبه كه به‌خواكردنی سكرتێره، بێئاگایی هه‌نگاو ده‌نێیت له ژێر هه‌ژموونی فكری سكرتێر. واته به كوێرانه هه‌موو بڕیاره‌كان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نیت.
با بێینه‌وه ناو هۆڵی سینه‌ما، كاتێك فلیمه‌كه ته‌واو ده‌بێت، یه‌كه‌م جووڵه‌ی ئاساییبوونه‌وه‌ی كه‌سه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات، كاتێك ڕووناكی هۆڵه‌كه داده‌گیرسێته‌وه، به‌هۆش هاتنه‌وه‌یه سه‌یری ته‌نیشت خۆی ده‌كات، دواتر ڕیزی پێشه‌وه و دواوه‌ی خۆی ده‌بینێت. بیری فراوانتر ده‌بێت، كه له هۆڵه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه، چه‌ند 100 كه‌سێك ده‌بینێت و جووڵه ده‌كه‌ن، زیاتر ده‌كرێته‌وه، پێش هاتنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌یری شاشه‌ی سینه‌ماكه ده‌كات شتێكی ئاسایییه، ئه‌و سیحره به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، كه له هۆڵه‌كه دێته ده‌ره‌وه جمووجوڵی بازاڕ و بازڕوانان ده‌بینێت، ده‌بێته‌وه مرۆڤێكی ئاسایی و ڕه‌نگه گاڵته‌یشی به‌و ساته‌وه‌ختانه بێت كه سه‌عاتێك پێش ئه‌وكات چۆن بووه.
حزبیش به‌هه‌مان شێوه، كاتێك له‌ناو ئایدۆلۆجیایه‌كه و هاودیده‌كانت دێیته ده‌ره‌وه، به‌و بیانووانه قایل نابیت كه پێشتر هه‌ڵتسه‌نگاندوون و مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا كردوون، بۆیه له قۆناغی ئێسته‌ماندا لیبڕاڵییه‌ت و كرانه‌وه و وڵاتپارێزی، زۆر گرینگتره له موماره‌سه‌ی ته‌سكی حزبی. حزب ئامرازه بۆ گه‌یشتن به ئامانج، ئامانجی گه‌لی كوردی سته‌مدیده ڕزگاری نیشتمانییه له ژێر ده‌سته‌یی، بۆیه پێویسته به دوای ڕق و كینه‌ی كاراكته‌ره حزبییه‌كان نه‌كه‌وین، له كوێ نیشتمان پێویستی پێمان بوو، له‌وێ قوربانی بده‌ین.