ستار چاوشین
ده‌بێت له‌سه‌ر سێ ئاست خوێندنه‌وه بۆ رۆژى رووداوى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر بكرێت، ئاستى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ولاتێكى زلهێز، پاشان ئاستى عێراق خۆى وه‌ك كاراكته‌رێكى سه‌ره‌كى (بكه‌ر)، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكى(كارتێكراو) له ژێر كاریگه‌رى رووداوه‌كه.
ئه‌مه‌ریكا
ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا به ئیداره‌یه‌كى سه‌ركێش ناسراوه، ملهوڕن له بڕیار و راسپارده‌كانیان، تا ئێسته خاوه‌نى یه‌ك دیدو ئاراسته‌ى سیاسى نین تا ده‌وڵه‌تانى دنیا بتوان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌م ئیداره‌ى نوێیه به ئیداره‌ى تره‌مپ ناسراوه، له‌سه‌ر بابه‌تێك به چه‌ندان هه‌ڵویستى جیاواز راوبۆچوونه‌كانیان ده‌رده‌بڕن، زه‌قترین نموونه‌ى دوا هه‌ڵویستى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر رێككه‌وتنى 5=1دوو بۆچوونى جیاواز ده‌بینرا له نێوان تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆك، تیلرسۆن وه‌ك وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ته‌نانه‌ت بۆچوونى سه‌رۆك تره‌مپ له‌گه‌ڵ كۆنگرێس جیاوازیان هه‌یه،دواتر تا ده‌گاته كۆریاى باشوور و وڵاتانى كه‌نداو، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به عێراق و كورده‌وه هه‌یه، یه‌كجار ئاڵۆزه ناتوانرێت به ته‌واوى ئه‌و سیاسه‌ته بخوینرێته‌وه و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان له سه‌ره‌تاى جه‌نگى داعشه‌وه به لابردنى مالیكى وه‌همێكیان لاى خۆیانه‌وه دروست كردووه، به دیدى خۆیان به عه‌بادى ده‌توانن عێراق راست بكه‌نه‌وه و ئاراسته سیاسییه‌كه‌ى به‌ره‌و دژه ئێرانى ببه‌ن، یان هیچ نه‌بێت له ژێر كاریگه‌رى شیعه‌گه‌رایی نه‌به‌ن، به گشتى به‌ره‌و وڵاتێكى عه‌لمانى عه‌ره‌بى، كراوه به رووى وڵاتانى كه‌نداو و دنیادا، له‌كاتێك لاى چاودێرانى سیاسى ئه‌مه روون بووه‌ته‌وه‌عه‌بادی ئه‌و كارئه‌كته‌ره سیاسییه به هێزه نییه له ناوخۆدا، نه زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى به ده‌سته له عێراقیكى سیستمى په‌رله‌مانى، نه هێزى سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی.
له یه‌كه‌م سه‌ردانى عه‌بادى بۆ سعوودیه‌و هاوكات ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، داواكارى سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا له عه‌بادى ئه‌وه‌بوو ده‌ركردنى میلیشیا شیعه‌كان، له‌وێ تواناى عه‌بادی ده‌ركه‌وت له ئاست هێزه‌كانى تر‌ى ناوخۆى عێراق، به ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و داوایه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ناڕه‌زایه‌تى له ناو حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی دژ به ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، نیشانه‌ى بێ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م كه‌سایه‌تییه وه‌همییه بوون.
بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر 16 ئۆكتۆبه‌ر باس بكه‌م، ده‌بێت بڵێین ئه‌م وه‌همه 16ی ئۆكتۆبه‌رى به‌رهه‌م هێنا،چونكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان وابوو ریفراندۆم له زیانى ئه‌وان ده‌شكێته‌وه، چونكه ریفراندۆم كاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌نگى داهاتووى عه‌بادی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، رازیبوونى ئه‌مه‌ریكاش بۆ هاتنه‌وه‌ى عێراق بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان یه‌ك له‌و پشتگیرییانه‌یه بۆ عه‌بادی تا له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتوو بێت، به دیدى ئه‌وان ریفراندۆم له ناوچه‌ى جێناكۆك زیان له ده‌نگى عه‌بادی ده‌دات له شه‌قامى عێراقدا.
ناكرێت رۆڵى نه‌رێنیی (برێك ماككۆرگ) نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ جه‌نگى داعش له عێراق و سووریاله‌م رووداوه باس نه‌كرێت،ئه‌و پێوه‌ندى به سه‌ركرده سیاسییه عێراقچییه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزه‌وه هه‌بووه، به به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیى به دانپێدانانی خۆیان تا سه‌عات چوارى به‌یانى رۆژى روودانى كه‌وتنى كه‌ركووك به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵیان بووه، هه‌ر ئه‌و پێوه‌ندییانه كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانى، دواتریش هه‌مووان.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كۆنگریسمانى دیارى ئه‌مه‌ریكا (ترینت فرانكس) به ئاشكرا ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى ماككۆرگ كردووه، له‌وه‌ى نه‌یارى سیاسه‌ته نوێیه‌كه‌ى تره‌مپه، ئه‌و ماككۆرگ پابه‌نده به سیاسه‌ته كۆنه‌كه‌ى ئۆباما و به دوژمنى سه‌رسه‌ختى ریفراندۆمى زانیوه، ئێسته هه‌ڵمه‌تێك له دژى ماككۆرگ له ئه‌مه‌ریكا له رۆژنامه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، گریمانه‌ى گۆرینى ئه‌م كه‌سه له به‌غدا ده‌كرێت.
ئاستى عێراق
عێراقییه‌كان هه‌رگیز بابه‌تى كه‌ركووك ناوچه كێشه له سه‌ره‌كانیان نه‌شاردووه‌ته‌وه، راپۆرته‌كه‌ى په‌یامنێرى رووداو (هێڤیدار ئه‌حمه‌د)كه سوێند ده‌خوات ده‌ڵێ زانیاریم هه‌یه نه‌ك راو بۆچوون،ئه‌و ده‌ڵێ عێراق پاش جه‌نگى مووسڵ په‌لامارى كه‌ركووك ده‌دات به‌ڵگه‌ى روون بوو، هێشتنه‌وه‌ى ئازادكردنى حه‌ویجه پاش هه‌موو كرده‌وه‌گه‌له‌كانى تر‌ى جه‌نگى داعش، نیشانه‌یه‌كى تر‌ى زه‌ق بوو بۆ په‌لامارى كه‌ركووك، حكوومه‌تى عه‌بادى ریفراندۆمى كرده بیانوو، خۆی ریفراندۆمیش بیانوویه‌كى به‌هێزتر بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه له‌سه‌ر مێزێك بوو بۆ فشارى ئابوورى، سیاسى و سه‌ربازى.
له لایه‌كى تره‌وه سوننه‌كان له رێى سه‌لیم جبوورى رۆڵى گه‌وره‌یان هه‌بوو، له سه‌ره‌تا به دروستكردنى بڕیاره به سزاكانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، سوننه‌كان هاوپه‌یمانێتى نێوان كورد‌و شیعه‌یان له بیر مابوو، هه‌وڵیان دا و كێشه‌كه‌یان قووڵتر كرده‌وه، جگه له سوننه‌ش، هاوپه‌یمانى شیعه به ئه‌نقه‌ست زۆربه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداى هه‌ڵپه‌ساردبوو بۆ پاش جه‌نگى داعش، تا بتوانن بیانووى كه‌ركووك و ناوچه‌ى جێناكۆك بگرن، ئه‌وه‌ش خراپى سیاسه‌تى دانوستانكارى كوردى بوو، لاوازى عێراقى له جه‌نگى داعش نه‌قۆستبووه‌وه بۆ رێكه‌وتن.
ئاستى كوردستان
هه‌رێمى كوردستان دوو هێزى سیاسى به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، هه‌رگیز هیچ دامه‌زراوه‌و هێزێكى تر نه‌یتوانیوه، ته‌جاوزى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و دوو حزبه سیاسییه بكات له به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه تا ئه‌و كاته‌ى یه‌كێتى وه‌ك هێزێك له‌و دووه به یه‌كگرتوویى مابوو، دواتر كه‌رت بوو و پارسه‌نگى هێزى به‌ڕێوه‌بردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رووى بڕیارى سیاسییه‌وه له‌نگ بوو، هاوسه‌نگى له ده‌ستدا، هیچ بڕیارێكى حكوومه‌ت به واژووى دوو پارتى پێشوو نه‌ده‌بووه بڕیارى جێبه‌جێكردن، بۆیه بڕیارى ریفراندۆمیش وه‌ك هه‌ر بڕیارێكى تر لاى یه‌كێتى بوو به بڕیارێكى لاواز و یه‌كێتیى گه‌یانده لووتكه‌ى جیاوازى و جیابوونه‌وه‌ى نێوان سه‌ركرده‌كانى، گه‌یشته ئاستى توندبوون، ئه‌گه‌رچى ریفراندۆم كرا، وه‌لێ كردنه‌كه‌ى به سه‌ختترین حاڵه‌تى نه‌یارى و توندبوونه‌وه‌دا تێپه‌ڕى به‌تایبه‌ت له كه‌ركووك، هه‌ر ئه‌مه‌ش یه‌ك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بوو به‌رگرى نه‌كردنى له كه‌ركووكى گه‌یانده 16 ئۆكتۆبه‌ر.
به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ناڕه‌زایه‌تى خۆیانیان برده لاى دوژمنه‌كان، ئه‌وانیش به قازانجى خۆیان چاره‌سه‌ریان كرد. هه‌ڵه‌ى پارتى ئه‌وه‌بوو، ده‌بوو ته‌نیا پشت نه‌به‌ستێت به‌و كه‌سانه‌ى ناو یه‌كێتى كه توانییان ریفراندۆم تێپه‌ڕێنن، چونكه ریفراندۆم ده‌نگدانێكى نه‌ته‌وه‌یی بوو، هه‌موو كه‌س حه‌زى له ده‌نگدان بوو و پرۆسه‌كه ئاسانتر بوو كێشه‌كه ناوخۆیییه‌كه بخاته لاوه.
له شه‌ڕی كه‌ركووك عێراقچییه ناڕازییه‌كان ئه‌گه‌ر هیچیان پێ نه‌كرێت ده‌چنه‌وه ماڵ، له‌شكر به‌ره‌و ماڵ ده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا پارتى ده‌زانێت سوپا سیستماتیك نییه، تا له ژێر هه‌ژموونى كه‌سه‌كان ده‌رنه‌چێت، باڵى نه‌یار رقى دواى ریفراندۆمىهێشته‌وه بۆ به‌رگرى نه‌كردن، ئه‌وكات وه‌ك په‌رچه‌كردارى ریفراندۆم پارتى ته‌نیا بكات كه ته‌نیاى كرده‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه یه‌كێتى له رێى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه له ژێر كاریگه‌رى سیاسه‌ت ئێراندابوو، سه‌ركرده سه‌ربازى یه‌كه‌ى ئێران له ماوه‌ى ریفراندۆم و دواى ریفراندۆمیش سلێمانى و هه‌ولێرو كه‌ركووكى به جێ نه‌هێشت، تا به ته‌واوى سه‌رى ره‌زامه‌ندى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وه‌رگرت له‌و كه‌سانه. ئه‌گه‌رچى من پێم وایه ئه‌مه بڕیارێكى ئێسته‌یی نییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیست.
له لایه‌كى تره‌وه ئه‌م رووداوه، گۆڕ‌انى لاى ئۆپۆزسیۆنى كوردستان دروست كرد، بێ مه‌رج گه‌ڕانه‌وه بۆ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان، بێ گوێدانه ناشه‌رعیه‌تى درێژكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆیان بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد. بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى نه‌یانتوانى به قازانجى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان ئه‌م رووداوه بخوێننه‌وه، له گۆشه‌ى قازانجى حزبییه‌وه لێیان ڕوانى، له ده‌ستدانى كه‌ركووك هه‌ڵویستى گه‌وره‌ى به‌رامبه‌ر باڵى ده‌ستڕۆیشتووى ناو یه‌كێتى دروست نه‌كرد.
خۆزگه‌م ده‌خواست 16ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك 31ئاب ده‌بوو،ته‌نیا كه‌ركووك ده‌ركردنى هێزێكى سیاسى بۆ هێزێكى تر‌ى سیاسى ده‌بوو، چونكه ئه‌وكات به ئاشتبوونه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بوو، ئێسته به چى..؟نازانم.