ڕێناس شابان
به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باری دارایی زۆر خراپه و ده‌ستی كورته، تا ئێسته هیچ شه‌ڵته‌رێك بۆ داڵده‌دانی ژنان له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین دروست نه‌كراوه، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش ناچارن ژنانی سته‌ملێكراو و بێ‌تاوان له گرتووخانه بكه‌ن.واته ئه‌و ژنه‌ی سته‌می لێ ده‌كرێ، ده‌گیرێ.
ڕه‌نگه لای زۆر كه‌س ئه‌م بابه‌ته به‌شتێكی ئاسایی و ئه‌وپه‌ڕی خه‌مخۆری لێك بدرێته‌وه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه تا دوا سنوور بێ هه‌ستییه، ناپاكیت به‌رانبه‌ر بكرێت، سته‌مت لێ بكرێت، لێت بدرێت، بێ نان و ئاو بكرێی، ته‌نیا له‌به ئه‌وه‌ی ژنی، بۆیشت نه‌بێت داوای مافه ڕههاكانت بكه‌یت، كاتێكیش ده‌ته‌وێ داوای پاراستنی گیان و جه‌سته‌ت بكه‌یت، به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزییه‌وه سه‌رت شۆڕ ده‌كه‌ن و ده‌رگه‌ی گرتووخانه‌ت بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
خانه‌كانی داڵده‌دانی ژنان بۆ ئه‌وه دروست كراون گیانی ژنان بپارێزن و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه قێزه‌ون و نه‌بڕاوه‌كانی پیاو بده‌ن، ژنان له شوێنێكی پارێزراو دابنێن و دوای یه‌ك به یه‌كی مافه‌كانیان بكه‌ون، به‌ڵام له‌م كوردستانه‌دا كه گرنگی به ناشیرین‌ترین شته‌كان ده‌درێت و پاره‌ی تێدا خه‌رج ده‌كرێت، تا ئێسته به دڵسۆزییه‌وه كار بۆ دروستكردنی خانه‌ی داڵده‌دانی ژنان له ته‌واوی شار و شارۆكه‌كان به وردی نه‌كراوه.
بیر له‌وه بكه‌وه، ئه‌گه‌ر ژنێك له‌و سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینه، مێرده‌كه‌ی وه‌ك زیاتر له نیوه‌ی پیاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌رانبه‌ر ماف و ماندووییهكانی بێ ئه‌مه‌ك بێت و ڕێزی لێ نه‌گرێت، به‌رده‌وام قسه‌ی نه‌شیاوی پێ بڵێت و ڕۆژانه له‌بری نان لێدانی ده‌رخوارد بدات، له كۆتاشدا له‌سه‌ر بێ پاره‌یی به یه‌كێك له هاوڕێ قومارچییهكانی بفرۆشێت، ئه‌و ژنه ده‌بێت چی بكات؟ به فرۆشتنه‌كه‌ی و لێدانه به‌رده‌وامه‌كانی ڕازی بێت؟ یان بڕواته گرتووخانه و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا به چاوی تاوانبار سه‌یر بكرێت؟. هه‌ڵبه‌ت جیا له‌م دۆخه تایبه‌ته‌ی له‌و سنووره ده‌گوزه‌رێ، وه‌نه‌بێت له شوێنه‌كانی تری كوردستان، یاساكان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسی ژنان، زۆر باشتر بێت.
مرۆڤ هێنده‌ی له پاراستنی ناو و ناوبانگی ماندوو ده‌بێت، گرنگی به هیچ شتێكی تر نادات، بۆ مه‌گه‌ر ژنانی ڕاپه‌ڕین و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی تری كوردستان كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه پیاوسالارییهكانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، خاوه‌نی ناو نین و گرنگ نییه به‌لایانه‌وه شه‌و له كوێ ڕۆژ بكه‌نه‌وه؟ ڕه‌نگه هه‌زاران كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بێت و له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ترسن ناویان خراپ بڕوات، سه‌ردانی لایه‌نی پێوه‌ندیدار نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی پاراستنیانه‌وه له گرتووخانه نه‌كرێن.
حكوومه‌ت ده‌ستی كورته و زمانی درێژه، پاره‌ی بۆ زۆر شتی بێ‌مانا و ناگرنگ هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته به ڕژدی بیری له‌م بابه‌ته نه‌كردووه‌ته‌وه و بڕیاریش نییه بیری لێ بكاته‌وه، هه‌موو بیانووهكهیشی نه‌بوونی پاره‌ی پێویسته.
ده‌بێ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ناچار بكرێن به وردی كار له‌سه‌ر دروستكردنی خانه و سه‌نته‌ری داڵده‌دانی ژنان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ژنێك وه‌ك تاك هه‌ست به ئارامی بكات و دڵنیا بێت له‌وه‌ی كاتێك له ناپیاوێك ڕا ده‌كات، فه‌رشی سووری بۆ ڕاده‌خرێت نه‌ك گوێی به زرنگه‌ی كلیلی گرتووخانه‌كان كاس بكرێت و تا ماوه وه‌ڵامی پرسیاری "من تاوانبار یان قوربانیم؟"ی پێ نه‌درێته‌وه.