بڕێكجار مرۆڤ ده‌بێ كڵاوى خۆى بكات به قازى و له به‌رانبه‌ریدا چی هه‌قه ئه‌وه بڵێ. په‌نده‌كه ده‌ڵێت كه گوتت هه‌ق ئاو راده‌وه‌ستێ، به‌ڵام وا نییه، من زۆرجار بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نده، به‌دیار رووبارێكه‌وه گوتوومه هه‌ق، ئاویش هه‌ر له ره‌وتى خۆی به‌رده‌وام بووه و رانه‌وه‌ستاوه. ویستمان بڵێین بۆ ده‌بێ كام پارووى چه‌وره له به‌غدا بۆ پارتى بێَ! هه‌ق وابوو پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، له پاداشتى ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت و ناپاكی و وڵاتفرۆشی و نامه‌ردایه‌تى و زمانشڕى و عێراقچێتى و عه‌ره‌بچێتى و شیعه‌چێتى بدرایه به‌و كابرایه، كه ئه‌قڵى له برى ئه‌وه‌ى له‌ناو كه‌لله‌ى سه‌ریدا بێ، هاتووه له ناوچه‌ى ناوه‌ڕاستى رووخساره قه‌له‌موونییه‌كه‌ى كۆ بووه‌ته‌وه، چه‌ندان ساڵه به ده‌نگی كورد ده‌چێته به‌غدا و له‌وێوه خۆى لێ ده‌گۆڕێ و ده‌بێته مامانێكی دڵسۆزتر له دایك بۆ عێراقی عه‌ره‌بی.
ئێ ئه‌و كابرایه هیچی له خۆى نه‌هێشت هێنده‌ى پیلانگێڕى بكات بۆ دوژمنایه‌تیكردنى كورد. خاك و میله‌تى فرۆشت و كه‌وته خزمه‌تكردنى عێراق. واى لێ هاتووه جگه له ئاخاوتنى هیچی له كورد ناچێ. هیچ عه‌ره‌بێكی شۆڤێنى هێنده‌ى ئه‌و كابرایه دوژمنى كورد نه‌بووه و هه‌ر زۆر پێی حه‌یفه عێراق له نه‌وتى خۆى، مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێ، پێی مخابنه كورد ده‌ستى به نه‌وت و داهاتى خۆى گرتووه. پێی ئه‌سه‌فه كورد، ته‌نیا كورده و مافی خۆیه‌تى ئه‌گه‌ر متمانه به عێراق نه‌كات. ئه‌و كابرایه دڵى بۆ خه‌ڵكی به‌سره ده‌سووتێ كه له فرۆشتنى نه‌وتى شاره‌كه‌ى ئه‌وان نیوه مووچه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان دێته ناردن! ئه‌و ته‌نیا دڵى بۆ عێراقی عه‌ره‌بی ده‌سووتێ و بانگی ئاشكرا ده‌دا به‌گوێچكه‌ى هه‌ر حكوومه‌تێكی تازه كه دێته سه‌ر حوكم له عێراق و پێیان ده‌ڵێ، مووچه مه‌نێرن بۆ كورد، بودجه نه‌نێرن بۆ كورد، ئه‌ها كورد ده‌ڵێ "هی خۆم بۆ خۆم هی تۆش ده‌خۆم"ّ!
زۆر خه‌م ده‌خوا به‌وه‌ى حكوومه‌ته‌كانى عێراق ئه‌و هه‌نده كه‌مكێشى و ته‌نازول بۆ كورد ده‌كه‌ن. سه‌رى سوڕماوه له‌وه‌ى هه‌رێم نه نه‌وت و نه داهاته سنوورییه‌كانى راده‌ستى به‌غدا ناكات، كه‌چی به‌غدا هه‌ر پاره بۆ هه‌ولێر ده‌نێرێ. ئه‌وه‌تا پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌یش ده‌درێ به پیاوێكى ریفراندۆمچی و كاندیدی پارتى كه جڵه‌وكێشی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ریفراندۆم بووه. شۆكی كاره‌بایی زه‌ختلعالی لێی داوه و ده‌ڵێ "وه‌ڵا چیتر هیچمان له‌گه‌ڵ پارتى پێ ناكرێ! هیچمان له خۆمان نه‌هێشت هێنده‌ى له دژى خواسته‌كانى كورد و له به‌رژه‌وه‌ندى حكوومه‌ته‌كانى عێراق كار بكه‌ین، ئێسكی قورسی خۆمان قورس‌تر كرد و ره‌زاى خۆمان هێنده‌ى تر گران كرد، كه‌چی حكوومه‌تى به‌غدا هه‌ر مامه‌حه‌مه‌یی و مه‌رایی بۆ پارتى ده‌كات.
"راوێژكارى مسته‌فا كازمى ده‌ڵێ، به‌شێك له كورده‌كان خۆیان داوایان له حكوومه‌تى عێراق كردووه كه هیچ مووچه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌نێرین تا هه‌رێم ته‌واوى داهاته‌كه‌ى راده‌ستى عێراق ده‌كات.
ئێ، ئه‌و كابرا گه‌لحۆ و ناشرینه‌یه فه‌رمانده‌ییكردنى ئه‌و ناپاكییه ده‌كات، هاوكاره هه‌ڵه‌وه‌ركه‌یشى كه ئه‌ویش دواى وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌لایه‌ن كاندید پارتییه‌وه، دووچارى شۆكی زه‌ختولعالی بووه، ده‌ڵێ: "هه‌موو باره‌گاكانى پارتى بگه‌ڕێی ئاڵایه‌كى عێراقی تێدا نابینیته‌وه، كه‌چی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیان ده‌درێتێ"!
ئه‌وانه ئیتر له‌ناو چڵكاوى ناپاكیدا هه‌ڵكێشراون و بۆگه‌نیان كردووه و به‌خۆیان خیانه‌ت و پیلانگێڕى خۆیان به ئاشكرا جاڕ ده‌ده‌ن، "خیانه‌ت" چیتر لاى ئه‌وان وشه‌یه‌ك نییه گوزارشت له ناپاكی و شه‌رمه‌زارى بكات. مێژوویش ئاره‌زووی خۆیه‌تى له‌باره‌یانه‌وه چی ده‌ڵێ با بیڵێ! گرنگ ئه‌وان ده‌ست و باسكیان تا ئه‌نیشكیان كه‌وتووه‌ته ناو رۆنێكی چه‌ورى جاشایه‌تى. بۆیه هه‌ق وابوو "كازمى" پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی وه‌ك پاداشتێك بدایه به‌و كابرایه، هیچ نه‌بێ له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌ندامێكی جه‌سته و هه‌ستى بۆنكردنى یه‌كجار به‌هێزه و شه‌مشه‌مێكی باشی رووداوه‌كان ده‌كات به‌ر له روودانیان. هه‌م له رووى بۆنكردن و هه‌م سیما و شكڵى و هه‌م خۆفرۆشییه‌كه‌ى، ئه‌وى كردووه‌ته عێراقییه‌كى دژ به كورد، هه‌م كه‌سێكی دینداره و وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان خاترى ده‌گرن، له هه‌مووى گرنگتر پسپۆڕه له پیلانداڕێژى دژى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان، مووچه و قووتى خه‌ڵكی هه‌رێم.. هه‌رچه‌نده له قه‌دیمولزه‌مانه‌وه گوێمان له زۆر له تێكست و ده‌قه كه‌له‌پوورییه‌كان و به‌یت و لاوك و حه‌یرانان بووه و ته‌نانه‌ت له‌ناو لاپه‌ڕه نووسراوه‌كانى مێژووى دوور و نزیك خوێندوومانه‌ته‌وه، له‌ناو فیلم و دراماكانیشدا بیستوومانه و بینیومانه، ئه‌و كه‌سانه‌ى "له كونى خۆیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه" و ناپاكی له خاك و نیشتمان و گه‌ل و ئامانج و ویستى میله‌تى خۆیان ده‌كه‌ن و خۆیان فڕێ ده‌ده‌نه باوه‌شی نه‌یار و دوژمنه‌كانى گه‌له‌كه‌یان، دوژمنیش به سووك سه‌یریان ده‌كات و دڵى پێیان خۆش نییه.. له زۆربه‌ى جاره‌كانیش هه‌ر به ده‌ستى دوژمنه‌كانیان له‌نێو ده‌برێن.