مقداد شاسوارى
كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه له رووى شكڵ و فۆرمه‌وه پێكهاته‌یه‌كى سه‌یرى هه‌یه. له روانینى یه‌كه‌مدا، رواڵهتهكهى وا ده‌نوێنێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى تا سه‌ر ئێسك ئاینییه و هه‌مووان خۆیان له‌ناو قاوغ و پۆشاكێكى ئاینیدا خزاندووه و باس له حه‌ڵاڵ و حه‌رام، چاكه و خراپه، به‌هه‌شت و دۆزه‌خ، بڕوادار و مولحید، سفوور و حیجاب و جۆره‌كانى هێشتنه‌وه‌ى ریش و تاشینى سمێڵ به‌گوێره‌ى فۆرمه‌ڵه حزبی و ئایدۆلۆجى و ئینتیما ئیسلامییه‌كه، نوێژه بارانه و نوێژه حكوومه‌ت ڕووخێنهكهى به‌رده‌ركى سه‌را و نوێژى دژه ئه‌ردۆغان، ته‌سبیحات به‌ده‌م باوێشكدانه‌وه له هه‌موو شوێنێك ده‌بینرێ و ده‌بیسترێ.
ئیتر تۆ كه له ته‌ماشاى ئه‌و دیمه‌نه ئاینییانه ده‌كه‌یت و سه‌رێ بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كه‌یته‌وه و له دڵه‌وه سوپاس و شوكرانه‌ى خوا ده‌كه‌ى كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى له خواترس و بڕوادار و سه‌لامه‌ت و به ویژداندا ده‌ژى. به‌ڵام كاتێ ئه‌و پێسته ته‌نكه له‌سه‌ر رووخساره دیندارهكهى كۆمه‌ڵگه لا ده‌به‌ى و كرده‌وه و كرداره‌كانى ده‌بینی، جارێكى تر سه‌رێ بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كه‌یه‌وه و له دڵه‌وه ئاهێكى سارد هه‌ڵده‌كێشی و ده‌ڵێی (خوایه.. به‌كار و كرده‌وه خراپه‌كانمان له‌گه‌ڵمان مه‌كه).
له روانینى دووه‌مدا یان له په‌رده و دیمه‌نى دووه‌مدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى تا ناخى ئێسك (حزبی) ده‌بینى و له ره‌نگى كراس یان تهسبیحهكهى ده‌ستت، له‌و ده‌سته‌واژه و ئیدیۆم و موفرهداتهى له قسه‌كردنتدا به‌كاریان دێنی، له كورت و درێژى شه‌رواڵ و پانتۆڕهكهت و له‌و رۆژنامه یان گۆڤاره‌ى به‌ده‌ستته‌وه‌یه، له جۆرى ده‌نگ و زه‌نگى مۆبایله‌كه‌ته‌وه، له فۆرم و شێوازى جلكى به‌رته‌وه، له شێوازى سمێڵ و كورت و درێژیى ردێنتهوه و له شێوه‌زارى ئاخاوتنتهوه هێما و لۆگۆى حزبێكت به ناوچه‌وانى داده‌كوتن و ده‌زانن تۆ لایه‌نگر، یان ئه‌ندامى كامێك له پێنج حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى یان هه‌وادار و لایه‌نگرى كام حزبی خاوه‌ن كورسی په‌رله‌مانیى، یان ئه‌ندامى چ حزبێكى كوردستانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى، یان لایه‌نگرى كام یه‌ك له‌و حزب و هاوپه‌یمانى و جووڵانه‌وه تازه له قه‌پێلك دهرپۆقیوانهى، یان لایه‌نگرى كام یه‌ك له‌و حزبه بچووكانه‌ى كه ته‌نیا له رۆژانى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ناو و ره‌نگیان به‌سه‌ر چه‌ند فلێكس و لافیتهیهكدا ده‌بینى، هه‌زار سوێندیش بخۆى و بڵێی شكڵ و رووخسار و فۆرم و رواڵه‌تت ته‌نیا گوزارشته له ستایل و سه‌لیقه‌یه‌كى كه‌سیم و هیچ پێوه‌ندییه‌كى به هیچ ئایدۆلۆجیا و حزبێكه‌وه نییه، پێوه‌ست به فۆڕمه ئیسلامیهكانیشهوه نییه و ته‌نیا حه‌زێكى كه‌سییه و پێت خۆش بووه بۆ ئه‌مڕۆ به‌م ره‌نگ و شێواز و ستایله‌وه ده‌ربكه‌وی، كه‌س سوێنده‌كانت به فلسێكى قه‌ڵپ ناكڕێ و له حوكمدانهكهى خۆى په‌شیمان نابێته‌وه.
له روانینى سێیه‌مدا له‌ودیو توێژاڵێكى ته‌نك و روون‌دا كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بینى له سه‌ره‌تادا هه‌ست به كهیفخۆشییهك له ناخت‌دا چه‌كه‌ره ده‌كات و خۆت و ده‌وروبه‌رت وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كى وڵاتانى پێشكه‌وتووى ده‌ره‌وه دێته به‌رچاو، هێنده نۆرماڵ و ئاسایی و سروشتییه ده‌ڵێی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه (حكوومه‌ت) تێیدا به‌هه‌موو یاسا‌و رێسا و پره‌نسیپه‌كانى، به‌هه‌موو جه‌به‌رووت و میهره‌بانییه‌كانی، به‌هه‌موو چاودێری و خزمه‌تگوزارییه‌كانى، به‌هه‌موو ئاماده‌باشی و گه‌یشتنى به په‌له‌ى بۆ سه‌ر رووداوه نه‌خوازراوه‌كان، به‌هه‌موو سیما مه‌ده‌نى و شارستانى و پێشكه‌وتنه‌كانى، به‌هه‌موو رێكخستنه پێرفێكتهكانى بۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا و هاتوچۆى پێڕۆكان به‌سه‌ر شۆسته‌كاندا و نه‌هێشتنى ژاوه‌ژاوى نامۆ و زێده‌ڕۆیییه‌كان و پاڵه‌په‌ستۆى سه‌ر ده‌روون و ئه‌عسابی هاووڵاتییان، به ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌موو جوانییه‌كانى حكوومه‌تێك به‌سه‌ر ره‌وتى ژیان و ره‌وشی گوزه‌رانى هاوشارییاندا، باڵ و سێبه‌رى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا كێشاوه و هه‌موو شتێك له‌وپه‌ڕى هێمنى و ئارامیدا گوزه‌ر ده‌كات.
به‌ڵام كاتێك له په‌نجه‌ره‌ى نهۆمێكى به‌رزى باڵه‌خانه‌یه‌كدا سه‌تڵێك ئاوى ساردت به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن و تۆش له‌و خه‌ون و خه‌یاڵاته خۆشه‌ت دێیته ده‌رێ و به‌ئاگا دێیته‌وه، ده‌بینى هیچ شتێك له شوێنى راسته‌قینه‌ى خۆى نییه، شارێكى هه‌ر كه‌س بۆ خۆى بێ یاسا و رێسا و نوقمى ناو ژاوه‌ژاو و ئاوازى نامۆ و ناڕه‌سه‌ن، شارێكى بێ سه‌روبه‌ره و رووخسار شێواو و زمانشێواو كولتوور شێواو و دیمۆگرافیا شێوا و هوروژم دێنێ بۆ ناو مێشك و ده‌روونت، له حه‌ژمه‌تا له شوێنى خۆت رادهوهستى و دهحهپهسێی و پرسیارێك ده‌كه‌وێته ناو مێشكى ماندووت (ئه‌وه من له كوێم)؟ كوردستان له خۆشی و جوانیدا ده‌ڵێی پارچه‌یه‌كه له به‌هه‌شت. به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه له رووى فۆرمى حوكمڕانى و دیزاینى كۆمه‌ڵایه‌تى و شكڵه ئاینییه‌كه‌یه‌وه له كچێكى شۆخ و شه‌پاڵ ده‌چێ تێزابیان به رووخساریدا كردبێ!