ژیڤان خۆرانی
ڕێنسانس (له دایكبوونه‌وه) ئه‌و شۆڕشه‌ی ئه‌وروپای له سه‌ته‌كانی ناوه‌ڕاست و تاریكی ڕزگار كرد، فڕه‌نسییه‌كان ده‌ستێكی باڵایان له‌و شۆڕشه‌دا هه‌بوو، ئه‌و شۆڕشه‌ی بووه مایه‌ی چاكسازی له بواره‌كانی فه‌رهه‌نگیی و ئاینیی و هونه‌ریی ئه‌وروپا، له شاری فلۆره‌نسای ئیتالیا ده‌ستی پێ كرد و له وڵاتی ئینگلیس‌دا كۆتایی هات. ده‌مه‌وێ بڵێم یه‌كڕیزیی ئه‌وروپییه‌كان وای كرد هه‌موو جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپایی به‌ر هه‌ڵمه‌تی ئه‌م شۆڕشه چاكسازییه بكه‌وێ. ئه‌وروپییه‌كانیش كه‌م نین، له ڕووی جیۆگرافییه‌وه ئه‌وروپا یه‌كێكه له حه‌وت كیشوه‌ره‌ی گۆی زه‌وی پێك ده‌هێنن، ڕۆژه‌ڵات و ڕۆئاوا و باكور و باشووری هه‌یه، له ڕووی ڕامیارییه‌وه ده‌سه‌ڵات له ده‌ست كه‌نیسه و قه‌شه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م بوو، چونكه له سیسته‌می میراتگری پاشایه‌تییه‌وه گۆڕا بوو، ڕێنسانس له ساڵه‌كانی ١٣٠٠دا له ئیتالیا ده‌ستی پێ كرد و له ماوه‌ی ٣٠٠ ساڵدا له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا بڵاو بووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان له ئه‌وروپادا نێزیكه‌ی ٢٠٠ زووان قسه‌ی پێ ده‌كرێ و له‌م ژماره‌یه ٢٣ زووان فه‌رمین، له ڕووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه ژماره‌یان ٧٠٠ ملیۆن كه‌سه، 11% خه‌ڵكی زه‌وی پێك ده‌هێنن. (گه‌لانی جیاواز و چه‌ندان جیاوازی كولتووری و فه‌رهه‌نگی و تاد...)یان هه‌یه، هۆی یه‌كڕیزی ئه‌وروپییه‌كان ویست و ئامانجێكی گشتی بوو، له ئاكامدا له باری مێژوییه‌وه ڕووداوگه‌لی جۆراوجۆر ڕووی داوه، كه‌چی ئه‌م سێ سه‌ته‌یه پڕه له گۆڕانی بناغه‌یی و چالاكیی گه‌وره. دنیای ئه‌مڕۆ ئاكامی ئه‌و چه‌شنه چالاكییانه‌یه، چونكه ڕێنسانس بناغه‌كانی ئابووری، سیاسی، ھونه‌ری و زانستیی ژیاره‌كانی ئێسته‌ی ڕۆژاوای سه‌رله‌نوێ دامه‌زرانده‌وه. وه‌لێ كوردستانی باشوور حه‌وت ملیۆنیش نییه نه‌ك ٧٠٠ ملیۆن كه‌س، به داخه‌وه یه‌كڕیزی و ده‌سكه‌وته‌كان ناپارێزن، بێگومان پشكی شێر به به‌ر سیاسییه‌كانی ده‌كه‌وی. بۆیه ناڵێم كوردستانی گه‌وره، چونكه ئاشكرایه له گشت ڕوویه‌ك دابه‌ش كراوین و بارودۆخی جه‌مسه‌ره دژیه‌كه‌كان له گۆڕانی به‌رده‌وامدان.
به درێژایی مێژوو، نێزیكترینیان میرنشینه كوردییه‌كانن، هیچ كاتێك ته‌با نه‌بوون، ڕۆژێك نییه "مێژوو" ته‌بایی كوردی نووسیبێته‌وه، دێڕێ نییه "یه‌كڕیزی"ی پیشان دابێت، به خوێندنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو دڵخۆش بكات. گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی میرنشینه‌كان له دژی یه‌كتر بجه‌نگن، براكوژی ڕه‌گێكی كۆنتری هه‌یه، له‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی باشووری كوردستان پێیدا تێپه‌ڕی؛ میراته! بۆ وێنه میرنشینی بابان، ئه‌م میرنشینه دژی میرنشینی سۆران له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه دروست كرا. وشه‌ی "بابان" له په‌یڤی "به‌به"ی عوسمانییه‌كانه‌وه هاتووه، ئاخر ئه‌وان ئه‌و نازناوه‌یان ته‌نیا له جاشه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ناوه، هه‌ر كه‌سێ هاوكاری و یارمه‌تی دابن، ئه‌وانیش به ناوی ئیسلامه‌وه دنه‌یان داون و بۆ مه‌به‌ستی گڵاوی خۆیان ده‌كاریان بردوون، شه‌ڕیان پێ كردوون، خاكی خه‌ڵكیان پێ داگیر كردوون، به كوشتن‌یان داون؛ دواتر به ناوی دیاری و هه‌قی مسوڵمانێتی ژن و زێڕ و پاره‌یان بۆ ناردوون.
بچیته هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ئه‌م هه‌رێمه‌ی باشووری كوردستان، به ئاسانی ئه‌و هه‌سته‌ت له كن ده‌ورووژێ، كه فه‌رمانبه‌ره‌كانی به دڵسۆزییه‌وه كاره‌كانیان ناكه‌ن و بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌رێمۆكه‌كه‌مان یه‌كڕیز نین. كوتله و كوتله‌كاری، وه‌ك باوه "ته‌كه‌تولات" له هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان هه‌یه، ئینجا گرنگ نییه كام ڕه‌نگن. ئه‌و خه‌ڵكه‌یشی كه له‌بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان ڕوو له فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، یه‌كڕیز نین، له هه‌ر ژوورێكی ئه‌م فه‌رمانگه و داوده‌زگانه چوونه ژووره‌وه به نۆره بێت، به یه‌ك ڕیز ناوه‌ستن و ده‌بێته هه‌ڵا، كه‌س به كه‌س نییه، خۆشی و خه‌نی له خۆت ئه‌گه‌ر له‌و داوده‌زگا میرییانه كه‌سێ بناسی، خه‌ڵكه‌كه یه‌ك ڕیز بن یان نا، كێشه‌ی خۆیانه، تۆ زرپ سه‌ر به ژوورێ‌دا ده‌كه‌ی و باكی كه‌ست نییه. كه‌واته كورد نازانێ نۆره‌یش بگرێت، له نۆره‌گرتنیشدا یه‌ك ڕیز نین.
هه‌ر نۆره‌گرتن نییه، كورد له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان له‌سه‌ر نۆره‌گرتنی به‌فركڕین، چه‌ندانی له براكانی خۆی كوشتووه، من به‌چاوانی خۆم ئه‌و تاوانه‌م بینیوه. جگه له‌وانه، كوردانی هه‌ر چوار پارچه (مه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌م نه‌بێ) نازانن نۆره بگرن، ئارامیی نۆره‌گرتنیان نییه. له بانكه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان، وه‌زاره‌ته‌كان، هه‌تا له سه‌موون كڕینیشدا، كاتێ له سه‌موونخانه‌كاندا ده‌چن سه‌موون بكڕن، نۆره ناگرن ده‌بێته هه‌را. كه‌واته ئێمه كه‌سێكمان پێویسته به شه‌ق نۆره‌مان پێ بگرێ، چونكه به ئاسانی نۆره ناگرین و ئه‌و ڕۆشنبیرییه‌مان نییه هه‌قی به‌رانبه‌ر نه‌خۆین.
سه‌مه‌ره‌یه، له دێره‌وه ئیمپراتۆران و وڵاتان به شه‌ق لێمان ده‌ده‌ن و ئێمه له‌وه تێناگه‌ین یه‌كگرتوو و یه‌كڕیز بین. له مێژه داگیر كراوین و ئێمه له بری ده‌سگر و ماشه به‌كار دێنن. هه‌ر له میرنشینه‌كانه‌وه بگره، تا ئێسته‌یش كورد دژی كورد ده‌جووڵێته‌وه و ده‌جه‌نگێ. ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، ئه‌وه‌ته پێشی ئه‌وه‌ی میرنشینی بابان دروست بكرێ و فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه مردنی "كاكه‌میر"ی به هه‌ل زانی، ناكۆكی كوڕه‌كانی قۆسته‌وه و بڵاوه‌ی پێ كردن، چونكه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناته‌با بوون، فه‌قێ ئه‌حمه‌د ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌كه سه‌پاند، حوكمی ناوچه‌ی مه‌رگه و پشده‌ری ده‌كرد. له كتێبی (بابان له مێژوودا و گه‌وره‌پیاوانی بابان)دا، به ڕاشكاوی باسی به‌كارهێنانی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی كردووه كه به‌هۆی جاڕدانی جیهادی عوسمانییه‌كانه‌وه ئه‌ویش چووه‌ته پاڵیان، ئاخر دڵداریكردن له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆجیا هه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌بێ. له‌م كتێبه، له لاپه‌ڕه ١٦دا نووسراوه: (هه‌ر ئه‌و كاته حكوومه‌تی عوسمانی جاڕی جیهادی دا، دژ به ده‌وڵه‌تێك، فه‌قێ ئه‌حمه‌دیش له ڕوانگه ئاینییه‌كه‌یه‌وه، ده‌موده‌ست خۆی و هێزه‌كه‌ی به‌ره‌و مه‌یدانی جیهاد كه‌وتنه ڕێ. هه‌ر كه گه‌یشتنه ئه‌وێ فه‌قێ ئه‌حمه‌د توانی به كاری پاڵه‌وانانه‌ی خۆی، لای كاربه‌ده‌ستانی ده‌وروبه‌ری خۆی، خۆی خۆشه‌ویست بكات و ڕیزی زۆری لێ بگرن.)*
بۆیه كوردی بێده‌ره‌تان، بیانیان و نه‌یارانی هه‌میشه به به‌ر شه‌قیان داوه، گومانم هه‌یه ئه‌وانیش گه‌ره‌كیانه فێری یه‌كڕیزی بكه‌ن، لێ فێر نابێ و فێر نابێ! دوا جار ئێسته و له مێژه كورد پێویستیی به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌ستی و یه‌كماڵی هه‌یه. ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك بێت، وه‌ك نه‌ته‌وه و هێز و مرۆیانی تر، پێویستیی به ڕێنسانس هه‌یه، تا به ئامانجی چه‌ندان ساڵه‌ی باپیران و خۆی ده‌گات. یه‌كڕیزی چی، كورده گیان گه‌لێكی ئازاده و باوه‌ڕی به یه‌كڕیزی و هیچ كۆت و به‌ندێك نییه!
*بابان له مێژوودا و گه‌وره‌پیاوانی بابان، جه‌مال بابان، چاپخانه ئه‌ندێشه، چاپی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٨.