ژیڤان خۆرانی
تێكچوونی شیرازه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، به‌نده به ئاستی هۆشیاریی كۆمه‌ڵگه، هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ڕێژه‌ی تاوانكردنی تێدا زۆر بوو، ئه‌وه دواكه‌وتوویی ئه‌و كۆمه‌ڵگه پێشان ده‌دات. بێ ده‌نگبوونی ڕووناكبیران له‌مه‌ڕ پرسه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه، بێ ده‌نگبوون له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، ئێجا هۆی بێ ده‌نگبوونه‌كه هه‌رچی بێت. ڕووناكبیران ئه‌ركی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌گرنه ئه‌ستۆ، هۆشیار نه‌كردنه‌وه‌ی تاك له‌و مه‌ترسییانه‌ی ڕوو به‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، ئۆباڵی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ڕووناكبیر، چونكه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌ركی ڕۆشنبیرانه.
ژن پێگه و پایه‌یه‌كی گرنگی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌س، میناك له گوته‌ی گه‌وره پیاوانیشدا هاتووه (ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵه)، یان (هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو، زیندوو، ژیاری، ئافره‌تی به‌توانای له پشته)، چونكه ئافره‌ت ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له په‌روه‌رده و فێركردندا، له ئاراسته‌كردنی ڕۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا. مامۆستا هێمنی موكریانی ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌نده پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ده‌فه‌رمێ: (دایكی زانایه كوڕی ئازا ده‌نێرێته خه‌بات)، كه‌واته خه‌باتی ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی دیسان پێویستی به ژنه.
ئێسته له كوردستاندا، دیارده‌یه‌كی زه‌ق ده‌بینرێ و هه‌ستی پێ ده‌كرێت، زۆربه‌ی شوێنه‌كانی كاركردن كه بانگه‌وازی هه‌لی كار ده‌كه‌ن، بێگومان بێشك (ئافره‌ت)یان ده‌وێ، جگه له‌وه‌ی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی برسییه به گشتی، نه‌خاسمه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه، ئه‌وه ڕوونه له كۆمه‌ڵگه بازرگانییه‌كان (مۆڵ) بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی فرۆشی كاڵاكانیان ژن به‌كار ده‌به‌ن.
ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه زیانی زۆره، بۆ نموونه له‌ڕووی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، پیاوێك فه‌رمانبه‌ره و به‌یانیان كار ده‌كات، ژنه‌كه‌یشی له مۆڵێك شه‌وانه كار ده‌كات، پیاوه‌كه له خه‌و ڕاده‌بێت ژنه‌كه‌ی نووستووه، سه‌عات (03:00)ی دوای نیوه‌ڕۆ كه دێته‌وه ماڵ، یه‌ك سه‌عاتی له‌به‌رده‌سته بۆ دیداری ژنه‌كه‌ی، چونكه ژنه‌كه‌یش سه‌عات (04:00) ده‌وامی هه‌یه، تا دره‌نگانی شه‌و ناگه‌ڕێته‌وه و كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ مێرده‌كه‌ی نوستووه، دیسان هه‌مان به‌رنامه‌یه مێرده‌كه‌ی له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ ژنه‌كه‌ی نوستووه.
هه‌روه‌ها گریمان ئه‌م ژن و مێرده دوو منداڵیان هه‌یه، له ڕووی په‌روه‌رییه‌وه گه‌لێ ترسناكه دایك و باوك به دڵی خۆیان منداڵیان په‌روه‌رده نه‌كه‌ن، گه‌ره‌كه به دڵی ئه‌و كه‌سانه بێت كه له دایه‌نگه یان ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵه‌كانیان لا جێ دێڵن و ئاگه‌داریان ده‌بن. ده‌بێ سۆز و خۆشه‌ویستی ئه‌و منداڵانه بۆ دایك و باوكیان چی بێت، كه له حه‌فته‌ی جاریك ئه‌گه‌ر بتوانن پیاسه‌ی شوێنێكی شار بكه‌ن و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن. ئه‌ی كێ لێیان بپرسی ئایا له خوێندنگه چۆنن، ئه‌ی كێ خه‌می وانه پێگوتنه‌وه‌یان بخوا؟
له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانیشه‌وه زیان له كۆمه‌ڵگه ده‌دات، ئاشكرایه ئه‌و ژن و مێردانه‌ی سه‌رقاڵن، هه‌میشه كاریان زۆره، كه‌متر منداڵ ده‌خه‌نه‌وه، له ژیانی ژن و مێردایه‌تیشیان كه‌متر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن. ئه‌گه‌ر منداڵ خستنه‌وه گرنگ نه‌بووایه، ئه‌ردوغان داوای له توركه‌كانی تاراوگه نه‌ده‌كرد، هه‌ر خێزانێك پێنج منداڵ بخه‌نه‌وه، چونكه خه‌ریكه ژماره‌ی كورد له توركیا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش زیانه بۆ وڵاتێكی وه‌ك توركیا، نه‌ك كورد ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. جگه له‌وه بۆیه داوای له توركانی ده‌ره‌وه كرد، چونكه هیوای به توركه‌كانی ناوخۆی توركیا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كۆمه‌ڵگه‌ی توركی داڕووخاوه.
لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه ژن كار نه‌كات، یان له‌ناو چوار دیواردا به‌ند بكرێت، به‌ڵكو تێك نه‌چوونی شیرازه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگه گرنگه، په‌روه‌ری و فێركردن گرنگه، ڕه‌چاوكردنی ژماره‌ی كورد له سه‌رووی هه‌رچی پیرۆزییه. پێویسته ژنی كورد ڕێگه نه‌دات بۆ بڕه پاره‌یه‌ك به نزمی سه‌یر بكرێ، بكرێت به‌و بووكه‌ڵه‌ی فرۆشی بازرگانی پێ به‌رز بكرێته‌وه. مه‌به‌ست چاوجوانی پیاوی كوردیش نییه، له‌به‌ر كه‌میی ئافره‌ت و زۆریی پیاو نییه، به‌ڵكو هه‌رتكیان ته‌واوكاری یه‌كترن، چونكه خێزان و كۆمه‌ڵگه ته‌نێ به پیاو به‌ڕێوه ناچن. ژبه‌ر وه نییه ته‌نیا ئه‌و بۆی هه‌بێ كار بكات، نه‌خێر ئافره‌تیش ده‌توانێ خزمه‌ت به وڵات و خاك و گه‌لی خۆی بكات، وه‌لێ چته‌كه بێ مانا بووه و بووه‌ته مۆدێكی كرێت، بۆیه گه‌ره‌كه ڕووناكبیران لێی به ده‌نگ بێن، بێتام بووه، كورد گوته‌نی: هه‌موو شته‌ك به خوێ و خوێش به مه‌عنا.