ژیڤان خۆرانی
هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنی جیۆگرافی كوردستان به گشتی، سنووری جیۆگرافییه‌كه‌ی ناوچه‌یه‌كی به پیت و به‌ره‌كه‌ته. به درێژایی دیرۆكی ئه‌م ئاخه‌ی خودا به كوردی داوه و له‌سه‌ری ژیاوه، ده‌یان و سه‌تان گوند و شاری تێدا هاتوونه‌ته دروستكردن و بوونه‌ته هۆی ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه. بێگومان له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندان شوێنپێی شارستان و شارستانێتی تێدا به‌جێ ماوه، ئه‌گه‌ر باسی تاك به تاكی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان بكه‌ین، ڕه‌نگه بۆمان نه‌لوێ بتوانین له ده‌یان وتار جێیان بكه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌كه كورت و پوخت و بابه‌تییانه بێت، قه‌ڵای هه‌ولێر به نموونه وه‌رده‌گرین.
كوردستان یه‌كه‌مین لانكه‌ی ژیانی مرۆڤه سه‌ره‌تایییه‌كانه، مرۆڤی (نیانده‌رتاڵ) كه 60 هه‌زار ساڵ به‌ری هه‌نووكه له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له نێزیك (شاری هه‌ولێر) ژیاون. شوێنه‌وارناسان زیاتر له (٧١٤) ئامێری جۆراوجۆر و كه‌لوپه‌لیان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه كشتوكاڵیان كردووه و دانه‌وێڵه‌یان چاندووه. شاری هه‌ولێر و قه‌ڵاكه‌ی مێژووی دروستبوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هه‌زار ساڵ به‌ری له‌دایكبوونی مه‌سیح.
ئه‌وێ ڕۆژێ له هۆڵه‌ندا له ماڵی خزمێك دانیشتبووین، له وه‌ڕزییان سه‌یری تیڤیمان ده‌كرد، له كه‌ناڵێكی ئه‌ڵمانی قه‌ڵایه‌كی پیشان دا بێژه‌ره‌كه ده‌یگوت: ئه‌م قه‌ڵایه كۆنترین قه‌ڵایه له مێژووی مرۆڤایه‌تی كه ژیانی تێدا بووبێت و تا ئێسته مابێت. پێنج هه‌زار ساڵ زیاتره ته‌مه‌نی. ئه‌و خزمه‌ی له‌گه‌ڵم دانیشتبوو فیكه‌ی لێ ده‌دا بێ ئه‌وه‌ی بزانێت شوێنه‌كه كوێیه. بۆ به‌نده‌ی ده‌كرد به كوردی گوتم: ئه‌وه قه‌ڵای هه‌ولێره، واقی وڕ ما، چۆن؟ كه بێژه‌ره‌كه باسی كرد ئینجا بڕوای پێ هێنا. له دڵی خۆمدا گوتم: ئه‌ڵمانێك ده‌زانێ قه‌ڵای هه‌ولێر چییه، وه‌لێ كوردی به‌سته‌زمان خۆی نازانێ!
دوو جاران گه‌شتم بۆ ئێران كردووه و سه‌رم له به‌شێك له شوێنه‌واری شاره‌كان داوه. له شاری ڕه‌زایه كه ئه‌وان به "ئورمییه" ناوزه‌دیان كردووه، له‌گه‌ڵ دوو براده‌ر یه‌كێك هاوسه‌فه‌رم و ئه‌وی تر ماڵی له‌وێ بوو، سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی شاره‌كه‌مان كرد، چونكه ئێمه كورد بووین و فارس نه‌بووین، كاورای فه‌رمانبه‌ری پرسگه داوای (٣٠) تمه‌نی لێ كردین، به به‌رچاوی ئێمه‌وه چه‌ند عه‌جه‌م و فارسێكی ڕه‌وانه‌ی ژووره‌وه كرد، وه‌لێ (١٠) تمه‌نی له‌وان وه‌رده‌گرت. به توركی پێم گوت: بۆچی ئێمه (٣٠) تمه‌ن بده‌ین؟ گوتی: "ئاخر ئێوه بیانین" تێگه‌یشتم له‌وه‌ی خه‌ڵك نرخ و به‌ها بۆ كه‌له‌پوور و پاشماوه‌ی باوباپیرانی خۆی داده‌نێ، ئه‌ی ئێمه چی؟ به ناچاری پاره‌كه‌مان دا و چووینه ژووره‌وه. بینیمان له هۆڵ و ژووره‌كان، ده‌یان كولتوور و كه‌له‌پووری كوردی تێدا پێشان دراوه.
له هه‌موو وڵاتێكی پێشكه‌وتووی دنیا، بته‌وێ سه‌ردانی هه‌ر شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌یه‌ك بكه‌ی، گه‌ره‌كه بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م بده‌یت تا بتوانی چاوت به شته‌كان بكه‌وێ. بۆ نموونه مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له فڕه‌نسا، پێویسته (٢٠) ئیڕۆ بده‌ی تا مۆزه‌كانی ناوی ببینی. چ گه‌شتیار بیت، چ خه‌ڵكی وڵات بیت، یان حه‌ز ده‌كه‌ی به‌رپرسی وڵات بیت، ده‌بێ ئه‌و بڕه پاره بده‌ی. به هه‌مان شێوه له وڵاتانی تریش هه‌مان تاس و حه‌مامه.
تا ئێسته تێنه‌گه‌یشتووین به‌رپرسانی كورد، شوێنه‌وار و سروشت و داروبه‌ردی كوردستانیان بۆ هێنده له كن بێ‌نرخ و سووك و هه‌رزانه؟ پێشنیاز ده‌كه‌م بۆ به‌رپرسانی هه‌ولێر و پارێزگا و پارێزگاری هه‌ولێر، مشوورێك له‌م بابه‌ته بخۆن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رگه‌كانی هاتوچۆی ئێسته‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر دووانن، ده‌كرێ پلیتێكی جوان دروست بكه‌ن و به‌كورتی دیرۆكی قه‌ڵاتێی له‌سه‌ر بنووسن، وێنه‌ی قه‌ڵا و شوێنه‌واره‌كانی هه‌ولێری له‌سه‌ر بنه‌خشێنن، له به‌رامبه‌ریشدا بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م له خه‌ڵكی شاره‌كه و گه‌شتیارانی هامووشۆكارانی له هه‌ردوو ده‌رگه‌كه وه‌ربگیرێت.
ده‌كرێ هه‌موو شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌كانی كوردستان به‌پێی سیسته‌مێكی ڕێك‌وپێك به‌ڕێوه ببرێن، ئه‌و داهاته‌ی ده‌سگیریش ده‌بێت، ده‌كرێ سوودی بۆ قه‌ڵاكه خۆی هه‌بێت، یان خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و.. تاد. بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌یپارێزن، ئه‌و كرێكار و ئه‌ندازیارانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن، یان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی شوێنه‌واره‌كه‌ی تێدایه خه‌رج بكرێت. به‌هیوای پلانی باش و سه‌ركه‌وتوو بۆ ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان.