ژیڤان خۆرانی
ئیسلامییه‌كان، به ئیسلامیی سیاسی و ئه‌وانی تره‌وه، هه‌موویان ده‌زانن ئه‌و پێنگاڤهی بارزانی دروست و مه‌ردانه و كوردانه‌یه، كه‌چی خۆیانی لێ گێل ده‌كه‌ن. ئه‌و براده‌رانه‌ی له كوردستان كه‌م تا زۆر، هیچ هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ناسنامه و شعووب و قه‌بائیلی خۆیان نییه، جگه له‌وه‌ی هه‌موو كورد به مسوڵمان ده‌خه‌مڵێنن، ئه‌وه‌یان به چاوانی خۆیان بینی كه زیاتر له سێ به‌شی كورد له‌گه‌ڵ پێنگاڤهكهی بارزانین.
ئه‌گه‌ر به قسه‌ی ئیسلامییه‌كان بێت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كانی ڕیفراندۆم كردووه به سه‌ركردایه‌تی بارزانی، جیا له پێكهاته‌كان، له سه‌تی هه‌شتای مسوڵمانن، یان به پێچه‌وانه‌وه سه‌تی هه‌شتای كوردستان عیلمانییه.
ئیسلامییه‌كان خۆیشیان به‌و پێنگاڤهی بارزانی سه‌ریان سوڕماوه، چونكه كه‌سیان چاوه‌ڕێی وه‌ها ڕووداوێكی مێژوویییان نه‌ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س و به‌چاوی خۆی خه‌ڵك ده‌بینن. له‌سه‌ر ئه‌و ڕوونبوونه‌وه ئاشكرایهیش بۆ میله‌تی كورد، ئیسلامییه‌كان تایبه‌ت ئیسلامیی سیاسی، چاوقایمانه ده‌چنه به‌ره‌ی داگیركاران و شانازیش به‌وه ده‌كه‌ن كه له شكۆی ئه‌م مێژووه پڕ شانازییه بێبه‌شن و به‌شداری گه‌وره‌ترین نووسینه‌وه‌ی دیرۆكی خه‌باتی گه‌لی كورد ناكه‌ن.
دیمه‌نی بهرهوپیلچوونی بارزانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان، دڵی ئیسلامییه‌كانی خسته له‌رزه، له‌وه تێگه‌یشتن چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكیش سنووری هه‌یه، یاران خه‌ڵكی كوردستان له‌وه خوێنده‌وارتر و ڕۆشنبیرترن كه ئیسلامییه‌كان و ئیسلامیی سیاسی به‌و چاوه نزمه سه‌یریان ده‌كرد. له‌م سه‌رده‌مه تۆ بته‌وێ به ئایدۆلۆجیای ئاینی ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ی، خه‌یاڵ پڵاوییه، چونكه ململانێی تاهه‌تایی له نێوان گرووپه ئاینییه‌كاندا هه‌یه، تاكی مسوڵمان (به ئاینی ئیسلام) هه‌یه، تا ئێسته‌یش نازانێ سه‌ربه كام ده‌سته و گرووپی ئیسلامییه.
نابێ بێشه‌رمی هیچ ده‌سته‌یه‌كی نه‌ته‌وه بگات به‌و ئاسته‌ی ژێرده‌ستی نه‌ته‌وه‌كه‌ی پێ خۆشتر بێت له ڕزگاری و ئازادی. له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌ر ئایدۆلۆجیایه‌ك بیت، گه‌ره‌كه كوردبوون بپارێزی، ناسنامه‌ی كوردبوونت له‌ژێر ئایدۆلۆجیای ئاینی و فیكری و فه‌لسه‌فی نهپلیشێنییهوه.
من له‌وه تێناگه‌م برایانی ئیسلامیی كه‌ی له‌و ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره تێده‌گه‌ن كه عه‌ره‌ب به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كوردی به برای خۆی نه‌زانیوه، هه‌میشه وه‌ك پێشخزمهتچی سه‌یری پیاوانی و وه‌ك كه‌نیزه‌ك سه‌یری ژنانی كورد ده‌كه‌ن. له كام بڕگه‌ی دیرۆكی پێكه‌وه‌بوونمان حیساوی مرۆڤیان بۆ كورد كردووه؟ ده‌یان و سه‌تان به‌ڵگه‌ی نێزیك و دوور هه‌ن، هاوشێوه‌ی شنگال و هه‌ڵه‌بجه و كوێ و كوێ.
برا ئیسلامییه‌كان به ئه‌میر و پێشه‌وا و ئاغاكانیانه‌وه، به ده‌نگێكی به‌رز له به‌رچاوی هه‌موو كورد هاوار ده‌كه‌ن (ده‌نگ به جیابوونه‌وه‌ی كورد ناده‌ین!)، ئه‌وه له كاتێكدا ئه‌و میله‌ته بێده‌ره‌تانه ئه‌نفال و كیمیاباران و .. تاد كراوه.
هیوادارم تاكی مسوڵمانی كورد، ویژدانی خۆیان ئاسووده بكه‌ن و به‌خاتری كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فی پارێزراویان به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كورد، ده‌نگ به جیابوونه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت بده‌ن. خۆیان نه‌خه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ریی بڕیاری سیاسیی حزبه ئیسلامییه‌كان، بێگومان ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندی ڕامیاریی حزبه‌كانیان گوێ به‌هیچ بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وایه‌تی ناده‌ن.