د. سارا محسن
ده‌وڵه‌تی عێراق له دوای 2003 به‌رده‌وام له ته‌نگژه‌ی قووڵدایه و وه‌ك زنجیره درامایه‌ك قه‌یرانه‌كان یه‌ك دوای یه‌كتر خۆیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه و به‌رده‌وام به‌رۆكی خه‌ڵكی وڵاته‌كه به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه ده‌گرن، ئه‌وه‌ی ئێسته له گۆڕه‌پانی عێراق ده‌گوزه‌رێ قه‌یرانی ئاو و وشكبوونی دیجله‌یه كه به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی دیجله له‌لایه‌ن توركیاوه و بۆ پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ دروست بووه و ته‌واوی خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه.
گومان له‌وه‌دا نییه، سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و جیۆگرافیا به‌گشتی، ئامرازێكی به‌هێز و كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی داڕاشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی دنیایه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، عێراق هه‌رچه‌نده كه‌وتووه‌ته سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌رچه‌یه‌كی ده‌ریایی هه‌یه، به‌ڵام له ڕووی ئاوی سه‌رزه‌وی بۆ كشتوكاڵ و سوودوه‌رگرتن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی مرۆڤ، وڵاتێكی خنكاوه، چونكه ته‌واوی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كه‌وتوونه‌ته ئێران و توركیاوه، ئه‌مه‌یش گرفتێكی گه‌وره‌یه و هه‌ر كات ئه‌و وڵاتانه بیانه‌وێ، وه‌ك چه‌كێك بۆ فشار خستنه سه‌ر عێراق به‌كاری ده‌هێنن.
ئێستا ڕێژه‌ی ئاوی دیجله به ته‌واوی ڕووی له دابه‌زین كردووه و ناوچه كشتوكاڵییه‌كانی باشوور زیانمه‌ندی یه‌كه‌من، له ساڵانی هه‌شتاوه توركیا ئه‌و پلانه ستراتیجییه‌ی داڕشتووه، كه پرۆژه‌ی گاپ و بنیادنانی 22 به‌نداو له‌سه‌ر رووباری دیجله و فورات دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك ئاو به‌رانبه‌ر دوو به‌رمیل نه‌وت له‌گه‌ڵ عێراق بگۆڕێته‌وه. به‌گوێره‌ی پرۆژه‌كه‌ی توركیا ته‌نیا له‌سه‌ر ڕووباری فورات 14 به‌نداو دروست ده‌كرێن، گه‌وره‌ترین و گرنگترینیان به‌نداوی ئه‌تاتوركه، له‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌یش هه‌شت به‌نداو دروست ده‌كرێن كه گه‌وره‌ترینیان به‌نداوی ئه‌لیسۆیه. ئه‌و پرۆژانه له ساڵانی نه‌وه‌د به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا كاركردنیان تێدا وه‌ستێنرا، ئێستا دیجله كه‌مترین ڕێژه‌ی ئاوی بۆ عێراق به‌رده‌درێته‌وه و تا به‌نداوی ئه‌لیسۆ پڕ بێ كه ماوه‌ی دوو مانگ ده‌خایه‌نێت.
پسپۆڕانی بواری ئاو و ئاودێریی له‌وبڕوایه‌دان، ئەو کارەی تورکیا وا دەکات لە کۆتاییدا عێراق ببێتە بیابان، کە لەدوای ئەڵمانیا و بەریتانیاوە سێیەم هاوبەشی بازرگانی تورکیایە و یەکەم سەرچاوەی دابینکردنی نەوتە بۆ ئەو وڵاتە، له‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران و حكوومه‌تی عێراق پێویسته هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر و گرفته‌كه كۆتایی پێ بێنن، چونكه بێ چاره‌سه‌ری خێرا به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان له ماوه‌ی پێنج ساڵ باشووری عێراق به‌ره‌و بیابانبوونی ته‌واوه‌تی ده‌ڕوات و كه‌رتی كشتوكاڵی له عێراق به ته‌واوه‌تی داده‌ڕمێ و خه‌ڵكێكی بێ‌شومار بێكار ده‌بن.
توركیا وه‌ك وڵاتی خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی دیجله و فورات مافی خۆیه‌تی سوود له‌و ئاوه وه‌ربگرێ، به‌و پلانه ستراتیجییه‌ی دایانڕشتووه، وزه‌ی كاره‌با و كه‌رتی كشتوكاڵ دوو هێنده زیاتر ده‌كه‌ن، داهاتی ساڵانه‌یش به‌وشێوه‌یه چوار هێنده به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌لی كاریش به ڕێژه‌ی 50% بۆ ئه‌و ناوچانه زیاد ده‌كات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، توركیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به پاڵنه‌رێكی سیاسیییه‌وه گرتۆته‌به‌ر و هه‌رچۆنێك بێ ده‌یه‌وێ فشار له‌سه‌ر عێراق دروست بكات.
لای هه‌موو خه‌ڵك ڕوونه، گرتنه‌وه‌ی ئاو له مانگی حوزه‌یران كه كاتی چاندنی كشتوكاڵ و به‌رووبوومه‌كانه زیانی گه‌وره به عێراق و سووریا ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌وایه گه‌ر توركیا پاڵنه‌رێكی سیاسی نییه، بۆچی له زستان به‌نداوه‌كانی پڕ له ئاو ناكات، له كاتێكدا به‌رووبوومێكی كشتوكاڵ ئه‌وتۆ ناچێنرێ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌هۆی باران و به‌فری زۆره‌وه، ڕێژه‌ی ئاوی دیجله و فورات به ته‌واوی به‌رز ده‌بێته‌وه و ڕه‌نگه به‌شێكی ئه‌و به‌نداوانه‌یش هه‌ر له ڕێی باران و به‌فره‌وه پڕ ئاو ببن، بۆیه یارییه‌كه هێنده‌ی سیاسییه، هێنده هه‌وڵی توركیا نییه بۆ بووژانه‌وه‌ی زیاتری كه‌رتی كشتوكاڵ و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و په‌ره‌پێدانی زیاتری داهاتی وڵاته‌كه.
هه‌رچۆنێك عێراق ده‌وڵه‌تی خنكاو و داخراوه‌وه له‌و ڕووه‌وه هیچ پلانێكی ستراتیجیشی نییه، بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات هه‌ر توركیا نا، به‌ڵكوو سووریایش ده‌توانێ هه‌مان فشار له‌سه‌ر به‌غدا دروست بكاته‌وه و ئێرانیش نزیكه‌ی شه‌ش ڕووباری ئاوه‌كانی ده‌ڕژێنه عێراقه‌وه و ده‌توانن هه‌مان سیاسه‌ت به‌رانبه‌ر به‌غدا بگرنه‌به‌ر، كه‌وایه هه‌موو ململانێكه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و جڵه‌وكردنی به‌غدایه له‌لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردن به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان موقته‌دا سه‌دری نزیك له سعوودیه ده‌یه‌وێ حكوومه‌ت پێكبهێنێت، بێگومان ململانێ ئیقلیمییه‌كان له نێوان به‌ره‌ی ئیخوان كه توركیا و قه‌ته‌رن له‌گه‌ل سعوودیه و ئیمارات له‌لایه‌كی تره‌وه، ئێران و سعوودیه و وڵاتانی تری سوننه له‌لایه‌كی تره‌وه، ململانێی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیل و چین له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌مووان كێبه‌ركێ و شه‌ڕیانه له‌سه‌ر به‌غدایه‌كی ئه‌ڵقه‌له‌گوێی خۆیان، بۆیه به‌غدا ئامانجێكی هێنده بچووك نییه، تا وڵاتان په‌نا بۆ قورسترین فشار ببه‌ن كه گرتنه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌یه، به‌غدا ڕۆژانه سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌یه و هێزێكی گه‌وره‌ی سامانی سروشتییه، به كۆنتڕۆڵكردن و بردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێك له‌و وڵاتانه له ململانێكه قازانجی گه‌وره و خه‌یاڵی ده‌ست ده‌كه‌وێ.
له نێو ئه‌و هه‌موو هاوكێشه و ململانێیه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌وه‌ی بوونی نییه بڕیاری عێراقه خۆیه‌تی، عێراقێكی به ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن بڕیار وجودی نییه، وه‌ك سادات له ساڵانی 70 به نهێنی و به فڕۆكه بۆردمانی به‌نداوێكی ئه‌سیوبیا له‌سه‌ر ڕووباری نیل بكات بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی دۆخی هه‌رێمایه‌تی و داهاتووی هاوكێشه‌كه بكات و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ته‌كه‌ی له‌به‌رچاو بێ، كه‌وایه به‌غدا له كۆتایی هه‌ر ده‌بێ سازش بكات و ڕاده‌ستی یه‌كێك له‌و هێزانه بێ، كه له دوای 2003ه‌وه خێر و بێری عێراق هه‌ڵده‌لووشن و عێراقییه‌كانیش ناچار به كۆچكردن بۆ هه‌نده‌ران و بێ ئومێدبوون له دۆخی وڵاته‌كه ده‌كه‌ن.