سه‌ربه‌ست قادر
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی فره‌جووڵاوی بیرئاڵۆزه، سروشتی وایه ناتوانێ له دروستبوونه‌وه تا مردن له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه و ڕاڕه‌وی خۆی بێ گۆڕان به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆیه‌كانی زیندوو مانه‌وه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره و هاوكات هۆكاری زۆرینه‌ی ئاشووب و ئاژاوه و شه‌ڕ و ده‌رده‌سه‌رییه‌كانێتی.
كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به‌پێی ئه‌و ژینگه و بارودۆخه‌ی تێیدا ده‌ژی، بیری له ڕێكخستنی كاروبار و به‌ڕێوه‌بردنی خۆی كردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش پشتی به هێزێكی له خۆی باڵاتر به‌ستووه. له‌م نێوانه‌دا مرۆڤه ژیر و ئازا و نه‌به‌رده‌كان یان ئه‌وانه‌ی دڕ و خوێن‌ڕێژ و به‌رچاوتر بوون، به‌خوایشت یان بێ خوایشت جێ پێی خۆیان جێگیر كردووه و ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تییان له كۆمه‌ڵگه‌دا گێڕاوه.
ئه‌م باره وای له كۆمه‌ڵگه جیاجیاكان كردووه هه‌ریه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ جۆره سیسته‌م و فه‌رمانڕه‌واییه‌كدا ڕا بێن و نه‌توانن به ئاسانی پشتی تێبكه‌ن، واته هه‌ندێك جۆری فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردن له هه‌ندێك ناوچه‌دا، مۆركایه‌تییه‌كی بۆ خۆی دابڕیوه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته یان به‌ڕێوه‌بردنه نه‌بێت، به ئاسانی داناسه‌كێن و ئارام ناگرن. له زیندووترین نموونه‌ی له‌م جۆره‌ی كه باسمان كرد، عێراق و عێراقییه‌كانن.
عێراق وڵاتی نێوان دوو ڕووبار، به‌درێژایی مێژوو خاكی ململانێ و شه‌ڕ و ئاژاوه و جه‌نگه یه‌ك له دوای یه‌كاكان بووه، به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت خه‌ڵكه‌كه‌یشی له‌و سروشته وێرانكه‌ره بێزار بوون، به‌ڵام تازه تێكه‌ڵ به خوێنیان بووه و لادان لێی كارێكی ئه‌سته‌م و له توانا به‌ده‌ره.
مێژووی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مانێكی زێڕینی پێشكه‌وتن و شارستانیی تێدا تۆمار كراوه، به‌ڵام به‌گشتی خوێن و ئاژاوه چ ناوخۆیی چ ده‌ره‌كی له‌م خه‌ڵك و خاكه نه‌بڕاوه! ئه‌مه وایكردووه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه هه‌میشه چاویان له ده‌سه‌ڵاتێك بێت كه بتوانێ حه‌زه شه‌ڕانی و خراپه‌كانیان جڵه‌و بكات و به‌هه‌ر هێز و توانایه‌ك بێت له‌مپه‌رێك له به‌رده‌م ئاژاوه‌كانیاندا دروست بكات، ئه‌وكات كه هه‌ستیان به ده‌سه‌ڵاتێكی داپڵۆسێنه‌ری ڕه‌قتر له قین و ده‌روونی شه‌ڕانی خۆیان هه‌ست پێ كرد، سروشته كڵپه‌كردووه‌كه‌یان داده‌مركێته‌وه و به‌دڵ و گیان ده‌كه‌ونه ته‌ك ده‌سه‌ڵاتی نوێ، هه‌رچه‌نده دژ به به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زووه‌كانیشیان بێت.
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته، په‌رتووكه‌كانی نووسه‌ری گه‌وره‌ی عێراقی و جیهانی (عه‌لی وه‌ردی) باشترین سه‌رچاوه‌ن.
له مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌میشه ده‌ست بۆ دوو سه‌ركرده‌ی داپڵۆسێنه‌ری دیكتاتۆر ڕاده‌كێشرێت و له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ته‌واوی جۆره‌كانی زه‌بروزه‌نگ و خوێنڕشتن و كوشتاردا، سه‌رده‌مه‌كانیان به سه‌رده‌می هێمنی و ئارامی بۆ خه‌ڵكی عێراق دێنه ژماردن، تا ئاستێك كه له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی نه‌مانی ئه‌و سه‌ركردانه‌دا ئێسته عێراقییه‌كان ئاواته‌خوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند ساتێكی سه‌رده‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانن، چونكه باش له‌وه دڵنیان كه عێراق و عێراقییه‌كان ته‌نیا (حه‌جاجی سه‌قه‌فی و سه‌دام حوسێن) ده‌یانناسین!
ئامانجی من له‌م وتاره بڵاوبوونه‌وه‌ی دوو گرته‌ی ڤیدیۆیی یه‌ك كه‌سه له دوو كاتی جیاوازدا، كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و ئاماژه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیه بۆ حه‌زی زیندووكردنه‌وه‌ی دیكتاتۆریی لای تاكه‌كانی عێراقدا.
پارێزگاری یه‌كێك له شاره گه‌وره‌كانی عێراق كه ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو سه‌ردانی زۆر له داوده‌زگاكانی شاره‌كه ده‌كات، هه‌وڵی له نزیكه‌وه بینین و زانینی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری هاووڵاتییان ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و نادادی و ڕۆتینه‌ی له داوده‌زگاكاندا به‌دی ده‌كرێت. له نوێترین سه‌ردانیدا ڕۆیشته یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاره‌كه‌ی و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی توند و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی شاره‌كه ده‌ركرد، به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵه نامرۆییه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی قوتابخانه‌كه و به‌تایبه‌ت لێدانی یه‌كێك له خوێندكاره‌كان كردبووی.
پاش چه‌ند ڕۆژێك و هه‌مان مامۆستا به سه‌رشانی خه‌ڵكی هه‌مان ناوچه‌وه كه‌وته‌وه به‌رچاوی كامێرا‌كان و دروشمی جۆراوجۆریان به باڵادا ده‌گوت وه‌ك ئه‌وه‌ی له گه‌وره‌ترین دیكتاتۆری دنیا ڕزگاریان بووبێت یان گه‌وهه‌رێكی زۆر گرانبه‌هایان دیبێته‌وه.
وه‌ك له سه‌رچاوه‌كاندا ئاماژه‌ی پێ كراوه، ئه‌و مامۆستایه له به‌رانبه‌ر مامه‌ڵه‌ی توندی پارێزگاری شار له ئاستیدا، پارچه زه‌وییه‌ك و ۲٥ ملیۆن دیناری به قه‌ره‌بوو پێ دراوه. باشه ده‌كرێ بپرسین ئه‌ی له به‌رانبه‌ر مامه‌ڵه‌ی خراپی مامۆستاكه له ئاست ئه‌و منداڵانه‌ی كه نه‌وه‌ی دروستكه‌ری دواڕۆژی ئه‌و وڵاته‌ن، خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات چی‌یان كرد؟ ئه‌مه‌یه سه‌ره‌تای گه‌وره‌كردن و به پیرۆز ته‌ماشاكردن و بناغه‌ی دامه‌زراندنی دیكتاتۆر له دنیادا. وه‌ك ده‌ڵێن: خه‌ڵك به چه‌پڵه و ڕه‌زامه‌ندییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر خراپییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، دیكتاتۆریی دروست ده‌كه‌ن.
ئاخر منداڵێك له‌م سه‌ره‌تای ته‌مه‌نه‌وه به‌و شێوه په‌روه‌رده بكرێت و ئه‌و دیمه‌نه ئاوه‌ژووانه ببێته هه‌وێنی پێگه‌یشتنی، نابێ هه‌رگیز چاوه‌ڕێی هه‌ڵكه‌وتنی تاكێكی ته‌ندروستی لێ بكرێت.
ئه‌م دیمه‌نه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شای ئیمارات له‌به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییانی، هه‌ستا به لێكردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی ژووری زۆرینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و ته‌نانه‌ت وه‌زیره‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به ڕێگر له به‌رده‌م ڕاگرتنی هاووڵاتییان له به‌رده‌رگه‌كاندا و ئاگاداربوونی ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتییان له كاروباری یه‌كتر.
ئه‌م هاوكێشه‌یه و ده‌یان هاوكێشه‌ی تری هاوشێوه كه ڕۆژانه به‌رچاو ده‌كه‌ون، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه عێراقییه‌كان به‌و سروشته‌ی له‌سه‌ری چه‌سپاون، دروستكه‌ری سه‌دام و سه‌دام ڕه‌فتاره‌كانن، هه‌ر كه‌سێكی هاوشێوه‌ی ئه‌ویش ده‌توانێ به سه‌ركه‌وتوویی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و خه‌ڵك و وڵاته بگرێته ده‌ست و به‌ڕێوه‌یان ببات.
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس كه پێیان ده‌گوت: مامۆستا دوعا بكه سه‌دام له‌ناو بچێت و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بڕووخێت. له وه‌ڵامدا ده‌یگوت: ڕۆڵه عێراق وه‌ك ئاوه‌ڕۆ وایه، سه‌دام سه‌ره مه‌نهۆڵه‌كه‌یه‌تی، هه‌ر كه سه‌دام نه‌ما سه‌ری مه‌نهۆڵه‌كه‌ش هه‌ڵده‌درێته‌وه، ئه‌وكات هه‌موو جۆره جانه‌وه‌ر و بۆن و به‌رامه‌یه‌كی لێوه دێته ده‌ر.