سه‌ربه‌ست قادر
ئه‌مه نوێترین ته‌نز،نوكته،مه‌خسه‌ره و لاقرتێی هاووڵاتیان،میدیا،كه‌سایه‌تی و ته‌نانه‌ت منداڵانیشه.
ئه‌م دێڕه یارییه‌كی نوێیه،دیارییه‌كی پڕ به‌هایه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ گه‌وره‌كردنی كه‌سایه‌تییه‌ك پاشان پارتێك.
باشترین ده‌سكه‌وته بۆ كاركردنه‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی هاووڵاتی و ڕاكێشانیان بۆ ناو یارییه‌كی نابه‌رانبه‌ر.
هاووڵاتییانی هه‌رێم له یه‌كه‌م ساته‌وه‌خته‌كانی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به پشتبه‌ستن به كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه و ئه‌و هه‌موو خراپی و گه‌نده‌ڵییه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی كاروبار له‌هه‌موو جومگه جیاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا به‌دی ده‌كرا، ئومێدێكی زۆر و گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه و به‌ڵێنه زۆر و بێشوماره‌كانی كه‌ڵه‌كه كرد. ده‌نگی خۆیان بۆ زیاتر له‌خولێك به‌م بزووتنه‌وه‌یه دا به‌و هیوایه‌ی هیچ نه‌بێت هه‌ندێك له‌ئاواته‌كانیان له خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی بۆ بهێنێته‌دی و كه‌مێك له هه‌ژموونی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه‌م بكاته‌وه،به‌ڵام دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی چه‌ند ساڵه و بێزاركه‌ر هیچی لێبه‌رهه‌م نه‌هات جگه‌له دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژووی چه‌ندان ساڵه و درێژبوونه‌وه‌ی هه‌موو خراپی و ناحه‌زییه‌كان و زیاتریش له‌جاران.
جا ئه‌مه ڕێخۆشكه‌ربوو بۆ پارتێك یان بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێ تا بێته جێی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه دوای كۆچی دوایی ڕێبه‌ره‌كه‌ی، به‌ته‌واوی متمانه‌ی لای هاووڵاتییان له‌ده‌ستدا.
جگه‌له كۆچی دوایی ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌كه، هه‌مووئه‌و هه‌ڵوێسته فشه‌ڵ و ترسنۆكانه‌یه‌ی ڕێبه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی بزووتنه‌وه‌كه پێشكه‌شی هاووڵاتییان و لایه‌نگرانیان كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌بوو له بزووتنه‌وه‌كه و سزادانیان له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ڕۆژگارێك هه‌موو به خۆبه‌خشی و به‌وپه‌ڕی ئومێد و متمانه‌وه شوێن بزووتنه‌وه‌كه كه‌وتبوون.
له دواساته‌كانی ماڵئاوایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ به‌سه‌ركردایه‌تی بازرگانێكی خاوه‌ن پڕۆژه و دامه‌زراوه‌ی میدیایی به‌هێز هاته مه‌یدانی یارییه‌كه‌وه، توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ببێته خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كورسیی په‌رله‌مانی،كه‌ئه‌مه به‌راورد به پارته‌كانی تری به‌شدار له حكوومه‌ته‌كانی ڕابردوو ده‌سكه‌وتێكی زۆر و گه‌وره‌بوو بۆ ئه‌م دامه‌زراوه نوێیه.
پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته فشه‌ڵ و به‌رباده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ به‌تایبه‌ت ڕێبه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنیدا كه‌وته پێشكه‌شكردنی ورده خزمه‌تگوزاری و هه‌ڵوێستی رژد و كاركردنی بێ به‌ڵێنی پێشینه، ئه‌مه وای لێ‌كرد هه‌رزوو ببێته جێی ئومێدی گه‌وره‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌وانه‌شی ده‌نگیان به پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات داوه.
هۆكاری ئه‌م گه‌وره‌بوونه‌ش یان گه‌وره‌كردنه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سایه‌تی ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌كه یان پێشینه‌ی پڕ نه‌به‌ردی و قاره‌مانێتی، یان ئه‌و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه له بننه‌هاتووانه‌ی بزووتنه‌وه‌كه پێشكه‌شی هاووڵاتییانی كردووه،چونكه له‌لایه‌كه‌وه بزووتنه‌وه‌كه دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێیه و یه‌كه‌م جاریه‌تی ببێته خاوه‌ن قه‌واره‌ی سیاسی و كورسی په‌رله‌مانی،له‌لایه‌كی تریشه‌وه كوشته‌ی قه‌رز و قۆڵه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانه، به‌جۆرێك ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی هه‌رێم هاواری ئه‌وه‌ده‌كه‌ن بزووتنه‌وه‌كه و به‌تایبه‌ت ڕێبه‌ره‌كه‌ی، به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌وانه‌وه هه‌موو لاف و گه‌زافێك لێده‌دات و خه‌ریكی گه‌وره‌كردنی خۆی و پارته نوێیه‌كه‌یه‌تی.به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌مساردی و پشتێن شلی ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر به ماف و پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایی و گرنگه‌كانی هاووڵاتییان
هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێسته بێده‌سه‌ڵاتانه‌ی حكوومه‌ت به‌رانبه‌ر به‌هاووڵاتییان و پێداویستییه‌كانیان ده‌یخاته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ل و كارتێكی به‌هێزه به‌ده‌ست ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تییه نوێیه‌كه‌ی، تا به‌ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستێك،په‌رچه‌كردارێكی پێچه‌وانه هه‌رچه‌نده بچو‌وكیش بێت، ڕۆژله‌دوای ڕۆژ ده‌بێته هۆی بچووككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رچاوی هاووڵاتییان و گه‌وره‌بوونی خۆی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه هاووڵاتییان هیچ شتێكیان له‌ده‌سه‌ڵات ناوێ جگه‌له خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان، ته‌نیا جێبه‌جێكردن و دابینكردنی ئه‌و خزماتگوزارییانه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پارتێك بیه‌وێ له‌ڕێیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه بگرێته‌ده‌ست.
له‌م ڕۆژانه‌دا دروستكردن و چاككردنی چاڵێك،تاسه‌یه‌ك،پردێك،باخچه‌یه‌ك یان هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی تر به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی هاووڵاتی خۆش بكات و وای لێبكات نیشتمانه‌كه‌ی خۆی خۆشبوێت،به‌ڵام تۆكه ئه‌وه‌ی پێڕه‌وانابینیت، پێویسته ئاگاداری ئه‌وه‌بیت چه‌نده ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێ و چه‌نده ده‌سه‌ڵات له‌ئاست كه‌موكوڕییه‌كاندا بێباكانه مامه‌ڵه بكات، ئه‌وه‌نده زیاتر له‌زیانی خۆیه‌تی و ڕێخۆشكه‌ره بۆ گه‌وره‌بوون و به‌هاداربوونی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی و بزووتنه‌وه‌یه‌كی تازه‌هه‌ڵكه‌توو له‌داهاتوودا.
جگه‌له دۆڕاندنی متمانه‌ی زیاتری هاووڵاتی به‌رانبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و داوده‌زگاكانی، ئومێدی زیاتریان به به‌ڵێن و هه‌ڵوێسته كردارییه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه نوێیه‌یه.
ئه‌مه‌ش بۆ خۆی سه‌لمێنه‌ری بووده‌ڵه‌یی و له‌ئاست خزمه‌تكردنی هاووڵاتییاندا نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاته به‌هه‌موو پارت و جومگه‌كانیه‌وه، به‌ئاستێك بۆ له‌مه‌ولا ئاساییه بۆ هه‌ر مژار و ئاریشه و پرسێك هێنده به‌سووكی له ده‌سه‌ڵات بڕوانرێت، هاووڵاتی به‌وپه‌ڕی به‌سووك ته‌ماشاكردنه‌وه بڵێت:چاكی ده‌كه‌ن یان به شاسوار بڵێم!