به‌شی دووه‌م
سه‌ربه‌ست قادر
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ت بوو به سه‌ربه‌خۆیی تاك و هه‌وڵدان بۆ پێگه‌یاندن و هێنانه كایه‌ی تاكێكی خاوه‌ن ده‌روونی جێگیر و دامه‌زراو، تا كۆمه‌ڵگه و خێزان له نه‌خۆشییه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه جۆربه‌جۆره‌كان پارێزاو بن.
پاش له‌دایكبوونی مرۆڤ، یه‌كه‌م شت منداڵ ئاشنای ده‌بێ و پێویستی پێیه‌تی، زمانه. زمان ئاوێته‌ی ته‌واوی كایه‌كانی ژیانه و خه‌ون و خه‌یاڵی هه‌موو تاكێكه. بێ زمان مرۆڤایه‌تی له به‌تاڵیدا ده‌مێنێته‌وه. زمان ته‌نیا گوتن نییه، به‌ڵكو بریتییه له یه‌كه‌مین گریان و هاتوهاواری منداڵ، له یه‌كه‌مین گڕوگاڵ و جووڵه و ورته ورتهكانی منداڵ. زمان له‌وێوه چه‌كه‌ره ده‌كات و موتوربه به زمانی دایك ده‌كرێت، بۆیه هه‌میشه دایك پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌ر زمانێكی پاراو و ئاستبه‌رز.
دایك منداڵ فێری دانه فه‌رهه‌نگییه‌كانی زمانه‌كه ده‌كات و به‌پێی ته‌مه‌ن و گۆڕانكارییه‌كان له ده‌نگ و ئاست و هزری منداڵه‌كه‌دا دانه فه‌رهه‌نگییه‌كانی زمان ڕێچكه‌ی ڕاست ده‌گرن و ورده ورده منداڵ توانای لێكدان و كۆكردنه‌وه‌ی وشه‌كان په‌یدا ده‌كات، به‌پێی ئه‌و په‌روه‌رده زمانییه‌ی بۆی ڕه‌خساوه، ده‌توانێ گرێ و ڕسته دروست بكات و ده‌ریان ببڕێت.
دواتر منداڵ له ڕێی تێكه‌ڵاوبوونی به كۆمه‌ڵگه و منداڵی كۆڵان و ده‌وروبه‌ر، فه‌رهه‌نگی زمانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و گه‌شه‌ی پێ ده‌دات، به‌مه‌ش په‌رتووكێكی جێگیری تۆكمه له مێشكی‌دا ده‌نووسێته‌وه كه پڕه له وشه و ده‌سته‌واژه و ڕسته‌ی په‌تی.
دوای ئه‌م ته‌مه‌نه، قوتابخانه و فێرگه‌كان دێنه پێشه‌وه كه مه‌ودایه‌كی دوور و درێژه و قۆناغه‌كانی خوێندنی (سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌یی) ده‌گرێته‌وه. لێره‌وه ده‌رگه‌یه‌كی نوێ و دنیایه‌كی فراوان به ڕووی تاكدا ده‌كرێته‌وه بۆ خۆ پڕچه‌ككردن به فه‌رهه‌نگ و یاسا و ڕێساكانی زمان و سوودوه‌رگرتن له هه‌موو سه‌رچاوه جۆرهوجۆرهكانی زمانه‌كه، تا بتوانێ پێ به‌پێ و له‌گه‌ڵ ڕه‌وت و گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تیدا بڕوات و له كاروانی زانستی زمان جێ نه‌مێنێت.
مرۆڤ به‌تایبه‌ت خوێنه‌ر و خوێنده‌واره‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵه‌كانی خوێندن و هه‌ڵكشان و بڕینی قۆناغه‌كانیدا به‌تایبه‌ت له دنیای نوێ‌دا، ده‌سته‌ویه‌خه و ئاوێزان ده‌بن له‌گه‌ڵ وشه و ده‌سته‌واژه‌ی بیانی، جا ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه هی زمانی وڵاتانی دراوسێ بن یان وڵاته دووره‌كان.
وه‌ك ئاشكرایه ئێسته به‌هۆی پێشكه‌وتنی له ڕاده‌به‌ده‌ر و په‌یدابوونی هۆ جۆرهوجۆرهكانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی وشه بیانییه‌كان بۆ ناو زمانی تر، سنوور و مه‌وداكان ناخوێنێته‌وه. چونكه هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن دنیایان تا ئاستی تۆڕێكی پێكهوهبهستراوی كۆمه‌ڵایه‌تی بچووك كردووه‌ته‌وه و هه‌موو تاكێك ده‌توانێ هه‌واڵ و زانیاری له هه‌ر شوێنێكی دنیا بزانێت.
ئه‌م پێشكه‌وتن و پێكهوهبهستنهی دنیا، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی دروست كرد له داگیركاری زماندا، تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و زمانانه‌ی جیهانی و قسه‌پێكه‌ریان زۆره و له زۆر وڵات‌دا به‌كار دێن، یا به واتایه‌كی تر بوونه‌ته زمانی فه‌رمی و زانینیان له زۆر وڵات و شوێندا بووه‌ته پێویستی، توانیویانه له زمانی وڵاتانی دراوسێ زیاتر هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر زمانه‌كانی تردا بسه‌پێنن. به‌تایبه‌ت زمانی ئه‌و وڵات و گه‌لانه‌ی بێكه‌س و كه‌م لێكۆڵراوهن و هێشتا نه‌یانتوانیوه بناغه و نه‌خشه‌ی زمانه‌كه‌یان به‌ته‌واوی دابڕێژن و كۆڵه‌كه‌كانی زمانه‌كه‌یان به ڕاوه‌ستاوی ڕابگرن.
ئێمه‌ی كوردزمان كه خاوه‌ن زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگی بێشومارین، ته‌نیا بێ خزمه‌تی و نه‌بوونی خه‌مخۆر و ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه وای كردووه زمانه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پێشكه‌وتنه‌كاندا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاری و لاوازكرداندا بێت. به جۆرێك ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگی 100 ساڵ لهمهوپێش فه‌رهه‌نگێكی موتوربه‌كراو به زمانی عه‌ره‌بی و توركی و فارسی بووبێت، له‌مڕۆدا ئه‌و زمانانه به هه‌وڵ و ماندووبوونی چه‌ندان ساڵه‌ی ده‌یان نووسه‌ر و شاعیر، ده‌ستیان تا ئاستێكی به‌رچاو و دڵخۆشكه‌ر له زمانه‌كه‌مان بڕاوه، به‌ڵام زمانێكی وه‌ك زمانی ئینگلیزی، توانیویه‌تی له‌ڕێی پێشكه‌وتنه‌كانه‌وه سه‌دان (ناو و ده‌سته‌واژه) بخاته ناو زمانه‌كه‌مان و ده‌یان زمانی تریشه‌وه.
له كاتێكدا به‌شی زۆری ده‌سته‌واژه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا (گریكی)ن و شاره‌زایانی زمانی ئینگلیزی سوودیان لێ وه‌رده‌گرن و زمانه‌كه‌ی خۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن. وه‌نه‌بێ زمانی كوردی به خاتری لاوازی و هه‌ژاری له ڕووی فه‌رهه‌نگی وشه و ده‌سته‌واژه‌وه ئه‌م داگیركارییه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پابێت و نه‌توانێ وه‌ك پێویست سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت، به‌پێچه‌وانه‌وه زمانی كوردی به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ندان زار و شێوه‌زار و بنزار، خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێكی زمانی ئێجگار ده‌وڵه‌مه‌نده، به ئاستێك چوار زاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی زمانی كوردی، به‌راورد به زمانه‌كانی تر، ده‌كرێ هه‌ریه‌كه‌یان به زمانێكی سه‌ربه‌خۆ بێنه ژماردن له هه‌موو ئاسته‌كانی فه‌رهه‌نگ، ده‌نگسازی، وشه‌سازی، ڕسته‌سازی و واتا.
ئه‌مه له كه‌م زماندا به‌دی ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا كه‌م زمان هه‌یه خاوه‌نی ئه‌م كه‌ره‌سته خاوه به‌رفراوانه بێت و سوودی لێ نه‌بینێت، هه‌ر زمانێكی تر خاوه‌ن ئه‌م هه‌موو ورده‌كاری و فه‌رهه‌نگه زمانی و شێوه زمانییه فراوانه بووایه، شتێكی مه‌حاڵ بوو هه‌رگیز پێویستی به زمانه‌كانی تر هه‌بووایه بۆ فراوانكردنی زمانه‌كه‌ی.
لێره‌وه ڕووی قسه و داواكارییه‌كانمان ده‌كه‌ینه سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا به‌تایبه‌تی و ده‌زگه حكوومی و كه‌سییه‌كانی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی زمان و فه‌رهه‌نگ، به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی و قورسایی ئه‌م كاره ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر هه‌وڵه‌كان بۆ هێنانه كایه‌ی ده‌زگه‌یه‌كی زانستی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه زمانه‌وانییه‌كان له ئاستی باڵا و یه‌كگرتوودا دابمه‌زرێنن، به‌شی فه‌رهه‌نگ و به‌دواداچوونی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕیشه‌ی زمان وشه‌ی كوردی له زانكۆكاندا بكه‌نه‌وه، گرنگی ته‌واو بده‌ن به فه‌رهه‌نگی یه‌كگرتووی كوردی موتوربه‌كراو به ته‌واوی زار و شێوه‌زاره‌كانی زمانی كوردی.
واته زمان بكه‌ن به سه‌ره‌كیترین وانه‌كانی قوتابخانه له هه‌موو قۆناغه جیاجیاكاندا و ئه‌و بڕیاره دژانهی ساڵانه بۆ قۆناغی دوازده‌ی ئاماده‌یی ده‌رده‌كرێن و زمانی كوردی تێدا ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، چونكه ئه‌مه خۆی ئه‌نفالێكه دژ به زمانی كوردی و هیچی كه‌متر نییه له‌و ئه‌نفاله‌ی ڕژێمی به‌عس دژبه گه‌لی كورد كردی.
هه‌روه‌ها زمانی ڕاگه‌یاندن و چاپخانه و ده‌زگه‌كانی بڵاوكردنه‌وه یه‌ك بخه‌ن له ڕووی ڕێنووس و وشه و ڕسته و یاساكانی تایبه‌ت به زمانه‌وه، ڕێگریش بن له‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی له‌ناو میدیا و ده‌زگه بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی كوردستاندا هه‌یه له ڕووی زمانه‌وه.
ئه‌مانه و ده‌یان خه‌م و خاڵی تر، ئه‌ركی له پێشینه و هه‌ره گرنگی ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌ته پێوهندیدارهكانن ده‌رهه‌ق به زمانی كوردی بیگرنه ئه‌ستۆ، تا به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی زمانی كوردی به خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له به‌ده‌ستی هێناوه، به ئاسانی به‌فیڕۆ نه‌چێت و زمانه‌كه‌مان جارێكی تر نه‌كه‌وێته‌وه ژێر كاریگه‌ری كوێرانه‌ی زمانه‌كانی تره‌وه.