سه‌ربه‌خۆیی: به‌شی چواره‌م
داونه‌ریت وه‌ك هه‌ریه‌ك له جلوبه‌رگ، كه‌سایه‌تی، زمان و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، به‌شێكه له ناسنامه‌ی هه‌ر گه‌ل و میله‌تێك. مرۆڤی هه‌ر شوێنێك چاو لێبكه‌یت، ده‌توانی به هه‌ریه‌ك له‌و خاڵانه بیناسیته‌وه و په‌نجه بخه‌یته سه‌ر وڵاتینامه‌ی.
داونه‌ریت وه‌ك هه‌ر بنه‌مایه‌كی تر یه‌كێكه له‌و سیفه‌تانه‌ی مرۆڤ ناتوانێ لێی داببڕێت، به‌پێی شوێن و جیۆگرافیا و ئاو و هه‌وا ده‌گۆڕێت و له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر و له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
مرۆڤ هه‌رگیز ناتوانێ داونه‌ریت پشتگوێ بخات و خۆی لێ دابماڵێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داونه‌ریته‌كانیش تا ئاستی ئه‌وپه‌ڕی قێزه‌ون و ناشارستانیش بن، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه و میله‌تێك ئه‌و داونه‌ریتانه‌ی له باوباپیرانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه و تا ئاستی پیرۆزی ده‌ستیان پێوه ده‌گرێت، هه‌ندێك جار پیرۆزییه‌كه ده‌گاته ئاستێك مرۆڤ ئاماده‌یه خۆیشی له‌پێناو مانه‌وه‌یان به كوشتن بدات.
مرۆڤی سه‌ره‌تایی به‌هۆی كه‌می هۆكاره‌كانی گه‌یاندن و دووری كۆمه‌ڵگه‌كان له یه‌كتره‌وه، كه‌متر تووشی تێكه‌ڵبوون و كاریگه‌ریی داونه‌ریت ده‌بوون له‌سه‌ر یه‌كتر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی بواره جیاجیاكانی ژیان و هاتنه‌كایه‌ی ده‌یان جۆر ئامراز و ئامێری گه‌یاندنی جۆراوجۆره‌وه، هه‌ر له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و بگره پێشتریش، داونه‌ریتی میله‌تان كه‌وتنه كاریگه‌ری دروستكردن له‌سه‌ر یه‌كتر. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وكاته به زۆری له‌ڕێی بازرگانی و داگیركاری و گه‌شتكردنه‌وه بووه.
سه‌پاندنی ئاین و زمان و داونه‌ریت، به‌شێك بوو له‌و ڕێكارانه‌ی به زۆری له‌كاتی داگیركردندا وڵاتانی داگیركه‌ر ده‌یانسه‌پاند به‌سه‌ر وڵاتانی داگیركراودا و شوێنه‌واری ئه‌م كارانه‌یش دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه، تا ئێسته به‌سه‌ر زۆر وڵات و گه‌له‌وه ماون. به‌ڵام ئه‌م كرده‌ی سه‌پاندن و گواستنه‌وه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتندا، زۆر ڕێكاری نوێ و ئاسانتر و كاریگه‌رتری گرته‌به‌ر، به‌تایبه‌ت به‌مدواییه ڕاگه‌یاندن كرایه باوه‌گه‌وره‌ی هه‌موو ڕێیه‌كانی گوستنه‌وه و بووه باشترین ئامراز بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بیروباوه‌ڕ و داونه‌ریتێك، كه به كه‌مترین ماندوێتی و پارێزراوترین ئامرازیشه بۆ گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌و ده‌رده كوشندانه‌ی كه پێویستیان به گوێزانه‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی له ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه پێشكه‌وتوون و له كاریگه‌رییه‌كانی ڕاگه‌یاندن شاره‌زان.
وه‌ك له سه‌ره‌تاوه گوتمان هه‌ر گه‌ل و میله‌تێك به‌پێی ئاین و جیاوازیی ڕه‌گه‌ز و هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافیی، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك داونه‌ریته و تا توانای هه‌بێت پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات، بێ گوێدانه باش و خراپی ئه‌و داونه‌ریتانه له ڕوانگه‌ی ئه‌وانی تره‌وه.جا ئه‌م داونه‌ریتانه هه‌ندێكیان داهێنراوی مرۆڤ خۆین، هه‌ندێكیشیان له ئاینه ئاسمانی و داهێنراوه‌كانه‌وه وه‌رگیراون و هه‌ندێكیشیان له ئه‌فسانه و چیرۆك و خه‌ون و خولیاكانی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
كورد یه‌كێكه له گه‌له‌كانی نیشته‌جێی ڕۆژهه‌ڵات، به‌راورد به زۆر له گه‌لانی دنیا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك داونه‌ریتی دڵخواز و سانا و ساكاره، هاوكات ئاینی ئه‌م گه‌له به‌هه‌موو ئاین و پێكهاته‌كانیه‌وه به‌وپه‌ڕی پوختی و مامناوه‌ندی وه‌رگیراوه، به جۆرێك كورد توانیویه‌تی هاوئاهه‌نگیی به‌رچاو له نێوان داونه‌ریت و ئاینه‌كه‌یدا بێنێته كایه‌وه، جیا له زۆرینه‌ی گه‌لانی هاوئاینی كه ئاین وه‌ك خۆی وه‌ربگرێت، بگره ئاینی نه‌كردووه‌ته په‌یژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به مه‌رامه جۆراوجۆره‌كانی خۆی له‌سه‌ر حیسابی گه‌لان و ئاینه‌كانی تر. بێگومان له‌مه‌شدا كورد به‌راورد به هاوئاینه دراوسێكانی، زیانێكی زۆری پێ گه‌یشتووه و به‌درێژایی مێژوو كوشته‌ی دراوسێكانی بووه به‌ناوی ئاینه‌وه.
جیا له‌مه، ئه‌م گه‌لانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دراوسێ و هاوئاینی كوردن و هه‌ندێكیان له‌ڕووی داونه‌ریتیشه‌وه زۆر له كورد نزیكن، به‌ڵام ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد نه‌بێته هیچ، وه‌ك ده‌ڵێن "نینۆكی پێ ڕه‌وا نابینن سه‌ری خۆی پێ بخورێنێت". به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به پلانی درێژخایه‌ن، كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی ئاین و داونه‌ریت و هه‌موو ئه‌و به‌ها جوانانه‌ی كوردی پێ ده‌ناسرێته‌وه له جلوبه‌رگ، میواندۆستی، ئاشتیخوازی، پێكه‌وه‌ژیان، خۆشه‌ویستی و دڵسافی.
ئه‌مه بۆ وڵاتانی دراوسێ زۆر به‌ئاسانی و به‌تایبه‌ت له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خشكه‌یی و پێ به‌پێ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ڕۆژگاردا ده‌برێته پێشه‌وه، خه‌ریكه به‌شی زۆری ئه‌و داونه‌ریت و به‌ها جوانانه‌ی تا ئێسته له‌ناو كورددا باو بوون و سه‌ربه‌خۆیانه كورد خاوه‌نیان بووه و جێی شانازیی بوون، به ته‌واوی له بن و بێخه‌وه هه‌ڵده‌ته‌كێن و ده‌بنه داونه‌ریت و خوڕه‌وشتی هاورده‌كراو و بیانی.
ئه‌م كاره‌ش زۆر به‌ئاسانی به‌كه‌مترین تێچوون، ته‌نیا له‌ڕێی درامای جۆراوجۆری دژه داونه‌ریت و ئاین و به‌ها جوانه‌كانه‌وه كراوه و ده‌كرێن، به پشتبه‌ستن به هۆكاره ناوخۆییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی خاوه‌نی بینه‌ری زۆرن و خۆیان هه‌مان بیریان هه‌یه، كاریان بووه‌ته دژایه‌تی هه‌موو پیرۆزییه‌كانی ئه‌م گه‌له و له‌مه‌یشدا تا ئاستێكی به‌رچاو سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، به جۆرێك ئه‌گه‌ر ڕێگرییان لێ نه‌كرێت و به‌ربه‌ستێك بۆ ئه‌م پڕۆژه قێزه‌ونه‌یان دانه‌نرێت، له كه‌مترین ماوه‌دا دۆخێك ده‌خوڵقێنن، چه‌ند ساڵێكی تر تاكی كورد شه‌رم له‌وه بكات ناوی كوردایه‌تی ببات، یان باس له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و داونه‌ریته جوانه‌كانی خۆی بكات.
لێره‌وه چاوی سه‌رنج ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی ڕۆشنبیری، ئه‌وقاف و په‌روه‌رده، له‌گه‌ڵ ئه‌مانیشدا په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم و لێیان ده‌پرسین، هه‌ر به‌ڕاستی ئێوه توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌تان نییه به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م ئه‌و كه‌ناڵه نابه‌رپرسه كوردییه دژه كوردانه‌دا دابنێن؟ یا خۆیشتان هه‌مان بیروباوه‌ڕتان هه‌یه و یارمه‌تیده‌ر و پاڵپشتی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وان؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه تاكی كورد گومان له ڕاستێتی هه‌ردوو دیوه‌كه‌ی ده‌كات.
ئێمه پێویستمان به هۆشیاری و به ئاگاهاتنه‌وه‌یه به‌تایبه‌ت له ڕێی په‌روه‌رده‌ی خێزان و قوتابخانه‌كانه‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ردوو بواره‌كه به‌ته‌واوی له‌ژێر كاریگه‌ریی ڕاگه‌یاندندان و نه‌توانراوه له په‌تا و ڤایرۆسی ڕاگه‌یاندن بپارێزرێن، تا په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌رپرسانه به منداڵ و تاكی كورد ببه‌خشن و نه‌وه‌یه‌ك پێ بگه‌یه‌نن كه ئاماده بێت شه‌ڕی مانه‌وه و پاراستنی هه‌موو به‌ها و پیرۆزییه‌كانی به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه بكات.